@blnd.politics: گۆڕی کەیخەسرەوی پاشای ئیمپڕاتۆریەتی ماد لە ئەشکەوتنی قزقاپان، ئەو پاشایەیی کۆتای بە ئاشوریەکان هێنا. بۆ ئەوەی خوێنەری بابەیی سیاسی و مێژووی بیت فۆڵۆمان بکە. کەیخەسرەو یان کیاکسار پاشای ئیمپڕاتۆریەتی ماد، یەکێکە لە بەهێزترین پاشاکانی سەردەمی پێش زاین، ئەو لە ساڵانی نێوان 625-585 پێش زاین، حکومداری خاکێکی فراوان بووە لە خۆرئاوای هیندستانەوە بۆ ڕوباری هالیس کە دەکەوێتە نزیک ئەنقەرەی ئێستا. کەی خەسرەو کوڕی فراوەرتیش کوڕی دیاکۆ سێیەم پاشای ئیمپڕاتۆریەتی ماد بووە ، ئەو کاتێک هاتە سەر تەختی دەسەڵات کە باوکی لە جەنگێکی دژی ئاشوریەکان کوژرابوو، بۆیە ئیمپراتۆریەتەکە کەوتبووە دوڕیانێک هەڵوەشانەوە یان دووبارە هەڵسانەوە و لەناوبردنی دوژمنە مێژوویەکەیان، کەیخسرەو هەرچەندە لە تەمەنێکی کەم دەسەڵاتی گرتە دەست، بەڵام لێهاتووی و شارەزایی ئەم پاشاییە وایکرد جۆرێک لە رێکخستن بکات لەنێوو سوپای مادەکان، ئەو توانی سوپای مادەکان لە سوپایەکی خێڵەکی و نارێخراو بگۆڕیت بۆ سوپایەکی رێخراو کە بەپێی چەک و پسپۆڕی سوپاکەی دابەشکرد بەسەر سێ بەشی سەرەکی ئەوانیش: تیرهاوێژان، نەیزەداران،سوارچاکان. هەروەها یەکێکە لە گرنگترین دەسکەوتە سەربازی و سیاسیەکانی بریتیبوو لە کۆتای پێهێنان بە دەسەڵاتی چەند سەدەی ئاشوریەکان، کە بوونە کێشە بۆ هۆز و نەتەوەکانی تری ناوچەکە. بۆیە لە ساڵی 612 پێش زاین بە هاوپەیمانی بابلیەکان هێرشی کردە سەر نەینەوا، هەردووک هاوپەیمانەکە توانیان شارەکە وێران بکەن و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاشوریەکان بهێنن، کە نەتوانن جارێکی تر خۆبەرێوبەری بکەن وەیان خاوەن دەوڵەتی خۆیان بن. کوشتنی منداڵێکی مادەکان لەلایان ساکەکانەوە دەبێتە هۆی شەڕێکی 10ساڵەی تاقت پڕوکێن لەنێوان مادەکان و لیدیەکان، کە دواتر بەهۆی دیاردەی مانگیران شەڕەکە دەوستێت، لەدوای ئەمەوە هەردووک لایان دەگەنە ڕێکەوتن، کۆتای پێهێان بەجەنگەکە. هەرچی پەیوەستە بە شوێنی گۆڕەکە بە دووریی 50 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی هەڵکەوتووە، هەروەها دەربارەیی ناوی شوێنەکە کە پێی دەوترێت کچ کابان توێژەران پێیان وایە بە مانایی تەرازووی بەردین دێت. بلند حاجی ‏#kurdistan #iraq #کوردستان #History #fyp⁩

blnd.politics
blnd.politics
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 16 May 2026 18:26:02 GMT
25289
1174
13
88

Music

Download

Comments

74m.7
✌️🦁☀️حەمە کوردستانی☀️🦁✌️ :
✌️✌️✌️✌️✌️✌️🦁🦁🦁🦁🦁
2026-06-16 11:32:24
5
sidadgardi98
user.hevar :
2026-05-27 09:36:58
1
siaman.mhamad.kar
Siaman Mhamad kareem :
ڕەحمەتی لێبێت
2026-05-18 04:37:57
2
sidadgardi98
user.hevar :
2026-05-27 09:36:49
1
adolf.peshraw
Adolf_Peshraw :
kurdish❤️❤️❤️❤️
2026-05-17 17:47:12
0
surchy0017
Surchy007 :
❤️❤️❤️
2026-05-17 09:35:37
0
muhammedrekani6
Muhammed Rekani :
❤️
2026-05-19 20:41:49
0
ahmed.mam3
احمد مەنتك :
❤️❤️❤️
2026-05-17 05:14:19
0
ghafar.21
ghaffar_21 :
❤️❤️❤️
2026-05-26 22:29:26
0
kaded08
kaded08 :
✌️✌️✌️
2026-07-03 11:14:22
0
To see more videos from user @blnd.politics, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About