@pasedrh: 5/19، ڕۆژی شکۆ و سەرەوەری ڕواندزییەکان هیوا سەید سەلیم لە نێو گەرمەی شاڵاوەکانی ئەنفال وە لە هەرەتی بەهێزی سوپای داگیرکەری بەعسدا، لە کاتێکدا کە ئەو سوپایە لە دۆڵی ئاکۆیان، مەکۆی شۆڕش و پێشمەرگایەتی، دمی دەشکێت، لە خۆشیی ئەو شکستە سەربازییە، هاوڵاتیانی گەڕەکی ناوڕەزان، لە کاتی گەڕانەوەی سوپا دۆڕاوەکەی بەعس لە شەڕگەکاندا، منداڵان بە چەپڵە و ژنان بە هەلهەلە لێدەدا پێشوازی لە سوپا شکستخواردووەکەی بەعس دەکەن. شایانی باسە، دانیشتوانی گەڕەکی ناوڕەزان، کە ساڵانێک بوو پێشمەرگە و ڕێکخستنە نەهێنییەکان شەوانە ناوی گەڕەکەکەیان دەکردە گەڕەکی «شەهید سەید سەلیم» و بەرۆژیش پیاوانی ڕژێم ئەو ناوەیان دەسڕییەوە و لە شوێنی ناوی (حی الصدام) دەنووسرا، ئەو هەڵوێستەیان و خۆشحاڵییان بە شکستی سوپای ئەنفال وایکرد ڕقی بەعسییەکان بگاتە ئاستێک بیر لە چاوشکاندنی ئەو خەڵکە تێکۆشەرە بکەنەوە، ئەویش بە تێکدان و ڕووخاندنی چەند ماڵێک لە گەڕەکی ناوڕەزان. ڕۆژی دوای شکستە سەربازییەکە، واتا 19/5/1987، کاتێک بەعسییەکان دەست دەبەن بۆ تێکدانی خانووێک، چەکدارێکی بەهەڵوێست دەست بۆ چەک دەبات و تەقە بە ئاڕاستەی شۆفێڵەکە دەکات. ئەو تەقەیە دەبێتە چەخماغەی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینێک کە ئەنجامەکەی ئازادکردنی تەواوی شاری ڕواندز دەبێت لە دەست سوپای داگیرکەری بەعس. لەو ڕۆژەدا ڕواندز لە دەستی بەعسییەکان ئازاد دەبێت. جێگای ئاماژە پێدانە کە ڕاپەڕینی 19/5/1987 بە خوێنی ئاڵی شەهیدان (موحەمەد زیندین، موحەمەد سەبری، ئازاد عەزیز شاکر، موحەمەد حوسێن فریاد) نەخشێندرا. لەگەڵ شەهیدبوونی ئەو پۆڵە شەهیدە، هاوڵاتییەکی بەتەمەن بەناوی قادر سەرانەیی لە خەرەندی ڕواندز هەردەدێرێت و گیان لەدەست دەدات، کە ئێستاش گۆڕەکەی لە نێو ئەشکەوتێکی ناو خەرەندە. لە تۆڵەی ئەو ڕاپەڕینە مێژووییە و بۆ تۆڵەکردنەوە لە خەڵکی ڕواندز و خەڵکە تێکۆشەرەکەی دۆڵی ئاکۆیان، بەعسییەکان ڕۆژی 25/6/1988 گەورەترین هێرش دەکەنە سەر ڕواندز و لە ئۆپڕاسیۆنێکی ڕەشبگیریی فراواندا زیاتر لە سەد کەس لە دانیشتوانی ئەو شارە دەستگیر دەکەن. 21 کەسیش، کە لە ڕاپەڕینەکە ڕۆڵیان هەبووە، بە بڕیاری ژمارە 2823ی دادگای سەرۆکایەتی شۆڕش (مجلس القیادة الثورة) بە غیابی سزا دەدرێن. شایانی باسە، دوا بەدوای ئەو ڕەشبگیرییە و بە دەسیسەی کەسانێکی خائین، 13 کەس لە گیراوەکان جیادەکرێنەوە و دوای ئەوەی ئەوانی دیکە ئازاد دەکرێن، ئەو سیازدە کەسە لە لایەن دائیرەی ئەمنی هەولێر، دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر، هەر هەموویان شەهید دەکرێن، بەبێ ئەوەی کە کەسوکاریان هیچ زانیارییەکیان پێبدرێت. دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام و لە ساڵی 2004، لە شاری ڕواندز دەستەیەک بۆ دۆزینەوەی ڕووفاتی ئەو شەهیدانە و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی پێویست بۆ جولاندنی دۆسیەی ئەنفالکردنی هاوڵاتیانی ڕواندز لەو 13 شەهید و ئەنفالکراوانی دیکە پێکهات. ئەو دەستەیە، کە لە ژێر ناوی «دەستەی داکۆکی لە ئەنفالکراوانی ڕواندز» کاری کرد، بە کۆکردنەوەی چەندین بەڵگەنامەی سەردەمی بەعس توانی لە دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنفال، کە لە بەغدا دژ بە سەرانی ڕژێمی بەعس پێکهاتبوو، دۆسیەیەک بە ناوی «کۆمەڵکوژیی ڕواندز» بکاتەوە. جگە لەوەش، لە لایەن دەستەکەوە توانرا شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی 13 شەهیدەکەی ڕواندز بدۆزرێتەوە. لە ئێستادا، کە 37ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی شاری ڕواندز تێدەپەڕێت، دەبوو ئەو ڕۆژە بکرێتە ڕۆژێک کە لەو شارەدا دەیان چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت. شایانی باسە، چەند ساڵێک بە دەستپێشخەری دەستەی داکۆکی لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی ڕواندز و هاوڕێیانی کتێب لە ڕواندز، ئەو یادە پڕشکۆیە یاد دەکرایەوە، بەڵام مخابن بەهۆی داتاشینی ڕۆژێکی دیکە وەک ڕۆژی ڕواندز، ئێستا کەمتر باس لەو یادە مەزنە دەکرێت، کە بەڕاستی 19/5/1987 ڕۆژی شکۆ و جوامێریی ڕواندزییەکان و خەڵکە تێکۆشەرەکەی دۆڵی ئاکۆیانە، بە سەرجەم گوندەکانی دەوروبەری ڕواندز.

ڕواندز میدیا
ڕواندز میدیا
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 20 May 2026 05:04:14 GMT
6437
182
13
7

Music

Download

Comments

m_mena99
🎀خــانـــمـیْ"شـازادە✨🪷 :
2026-05-20 10:06:32
1
darsim.malay
Dr.Darsim Mala Muhammad :
2026-05-20 10:50:05
0
twanafastfood2003
Twana grill :
باشم وە بیرە ئەوختی شەش ساربوم بێ بەختیێمن لەناو هەمو مندارا لە سندوقێ سەیارێ مامە ئاغەی بەربومۆ هەردوو چۆکم برینداربو شەقا زلەکیشم خوارد بەدەستێ مامە ئاغەی گۆتی لۆ داناکەسێی کێ کردی ئێستاش کێ ئەخوا لە ڕاندزێ
2026-05-20 10:55:21
1
drwdrawandze8
جندی مجهول ،،ک :
ڕوحی شەهیدان شادبێت ؟؟؟بەڵام بەداخەوە ڕواندز پەراوێز خراوە هیوادارم لەڕوی ئاوەدان کردنەوە بێ بەش نەبێت🥰🥰🥰🥰🥰
2026-06-04 20:35:08
0
soran.rwandzy3
Soran rwandzy :
💚💚💚
2026-05-20 06:22:21
2
meerr49
Meer :
❤️❤️❤️
2026-05-20 07:17:50
1
tomhabetbasma
ڕواندز :
💚💚💚💚
2026-05-21 07:08:21
1
prshang18
prshang rwandzi :
🥰🥰🥰🥰
2026-05-20 14:29:46
1
mzafar.rwandzy
Mzafar Rwandzy :
🍁💪🍁💪🍁💪🍁💪🍁💪🍁💪🍁💪🍁🍁💪🍁
2026-05-20 11:02:47
1
safinabdulrahman1
safin Abdulrahman🇬🇫🇬🇫🇬🇫 :
🌹🌹🌹
2026-05-22 05:12:13
1
To see more videos from user @pasedrh, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About