@bjornnnnn_1: ئەگەر ڕۆژێک توشی کێشە بوویت ئەو نەیتوانی چارەسەرێکت بۆ بکا پەیوەندیم پێوە بکە : دەزانم ئێستا لەگەڵ کەسێکی تردا ڕۆژەکانی ژیانت بەڕێ ئەکەی ، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک ویستت بگری و ئەو نەیتوانی چارەسەرێکت بۆ بدۆزێتەوە پەیوەندی بە منەوە بکە ، بەڵێنی ئەوەت پێنادەم کە بتخەمە پێکەنین ، بەڵام ئەتوانم لەگەڵتا بگریم ، ئەگەر ڕۆژێک ویستت ڕابکەی ، مەترسە پەیوەندیم پێوە بکە ، بەڵێنی ئەوەت پێنادەم کە بتوەستێنم ، بەڵام دەتوانم لەگەڵت ڕابکەم ، ئەگەر ڕۆژێک بێزار بوویت و ئەو نەیتوانی چارەسەرێکت بۆ بدۆزێتەوە ، پەیوەندیم پێوە بکە ، بەڵێنی ئەوەت پێنادەم کە دڵخۆشت بکەم ، بەڵام دەتوانم منیش لەگەڵ تۆ بڵێم بێزارم ، هەرچەنە دوای ئەو هەموو بێوەفایەیی کە کردت ، ئاخر ئازیزەکەی من تۆ پشتت لە من کرد ، تۆ تفت لەو خەونانە کرد کە منی تێدابووم ، تۆ ڕشایتەوە بەسەر ئەو شەقامانەی ڕۆژانێک شوێن پێیەکانی منیان هەڵگرتبوو ، منیش لە بەرامبەردا شەقێکم لەو نیشتیمانەدا کە تۆی تێدابووی و بۆ ئەبەد جێم هێشت ، بەڵام دوای ئەم هەموو شتانە تاکە داواکاریم ئەوەیە ئەگەر ڕۆژێک لە کۆڵانێکی بێدەنگ و سارد و سڕی وڵاتی تەنهایی من یەکمان بینیەوە تۆ بۆم باس بکە چۆن ژیانت بەسەر بردوە ، باسی هەموو ئەو هۆکارانەم بۆ بکە کە وای لە قاقای پێکەنینت کردوە ناخە وێرانەکەی من بهەژێنێت ، بۆم باس بکە لەگەڵ ئەو کەسەی ئێستا لە ژیانتدایە چۆن پیر بوون ، بۆم باس بکە کە چ شتێک بووە هۆکاری ئەوەی منت نەوێت و لەگەڵم دوڕوو بی ؟ بۆم باس بکە کوڕانی تر چیان هەبوو کە من نەمبوو ؟ منیش بۆت باس ئەکەم لەناو قەرەباڵغی شاردا تاکە کەسێک کە تەنها بووبێت من بووم من ، منێک کە تۆ ڕۆژانێک ناوی هەموو دڵخۆشیەکانت بەوەوە نابوو ، بەڕاستی سەختە قبوڵکردنی ئەم چارەنوسە ، بۆت باسدەکەم کە ئەم ڕۆژانەی لێم دووربووی چەنێک بە سەختی و بە درەنگی تێ ئەپەڕی ، پێت دەڵێم کە لە دووری تۆ چەنێک بێناز و دڵشکاو دانیشتبووم سێری ئەو کەسانەم دەکرد کە لە تەنیشتی ئازیزەکانیان قاقایان بۆ یەک ئەچڕی ، هەموو ئەو هۆکارانەی کە وایان کرد دڵتەنگ بم بۆت دەگێڕمەوە ، بۆت باس دەکەم کە چۆن لە دوری تۆ هەموو ڕۆژێک لە خوا ئەپاڕامەوە بمباتەوە لای خۆی ، لە کۆتاییدا بۆت باس ئەکەم کە چارەنوس چۆن چۆکی پێدادام کاتێک تۆ خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانت بەڕێدەکرد. #grftar
Ragnarr
Region: IQ
Thursday 21 May 2026 19:16:09 GMT
Music
Download
Comments
𝙰𝙳𝙰𝙼 :
ئاهـ لەو کاپشنە 💔🥺.
2026-05-28 03:53:14
6
𝘽𝙚𝙗𝙮🤎 :
کۆپی کاپشنن🖤
2026-06-02 13:16:17
1
𝐝 𝐢 𝐍 𝐎 ⛐𓆩🇬🇧⃤𓆪 :
2026-06-23 22:21:43
0
🕊️`` :
کۆپی کاپیشن
2026-07-08 09:46:37
0
كاكاروت :
بشرى ناخوشى
2026-06-21 09:17:23
0
Mawlud Mhamad :
ئەو قەیتانەکەی توند کرد یان دڵی منی توند کرد🖤
2026-06-09 22:24:44
4
ࢪەشـــہ🖤 :
ئاخر من چیم ئەو خیانەتم لێکەی من لەبەر ئەو هەموو شتێکم وەڵا نا ئێساش ئەو منی وەلا نا نازانم خەتا لەمنە یا لە ئەو بەس وەڵا هێشتان خۆشم دەوێی بەم جەژنە ژیانی کردمە دۆزەخ یارەبی ژیانت ببێ بە دۆزەخ هیوادارم ئەم کۆمێنتە بدینێت هەر چەنەش نای بینێ بەس وەڵا گەردنت ئازا ناکەم واڵا قەت لێت خۆش نابم إِنْ شَاءَ اللّٰه قەت خۆشی نەبینێ لەژیانی 💔😭
2026-05-28 07:34:03
1
ꜱᴏɴᴀ⋆𐙚 ̊ :
کۆپی کاپشن
2026-07-20 20:08:33
0
ៜհεεʀαz :
❤️❤️❤️
2026-06-11 11:09:37
0
.Yi soya :
♥️♥️,
2026-05-21 19:27:31
0
ៜհεεʀαz :
🥰🥰🥰
2026-06-11 11:09:34
0
LION KANADY :
💙
2026-06-30 11:55:45
0
𝒜; :
♥️♥️
2026-05-25 13:35:21
0
Hama_TEAM BARZANi🖤 :
😍😍😍
2026-05-24 11:23:00
0
Raman :
❤️
2026-05-23 17:21:25
0
HMAM :
❤️❤️❤️❤️
2026-05-26 07:27:31
0
..🤍meno💗 :
😰😥😥😥
2026-06-30 22:46:23
0
To see more videos from user @bjornnnnn_1, please go to the Tikwm
homepage.