@lawa_sharazwry9: "هیچ کەسێک لەم شارەدا مافی ئەوەی نییە دادوەریم بکات و بەم دڵڕەقی و ساردییەی ئێستام سەرسام بێت. وامەزانن من لە سەرەتاوە هەر بەم شێوەیە بووم؛ نا، من کاتێک هەبوو دڵم هێندە نەرم بوو، بۆ کەمترین ئازاری دەوروبەرم دەگریا، بۆ هەر دڵشکانێک بریندار دەبووم و هەمیشە باوەشم بۆ هەموان کراوە بوو. بەڵام مرۆڤەکان بێخەبەرن لەوەی کە عەشق دەتوانێت چی بەسەر ڕۆحی مرۆڤدا بهێنێت. عەشق هێزێکی سەیرە؛ دەتوانێت لە یەک کاتدا هەموو خۆشییەکانت لێ بسەنێتەوە، هەموو پێکەنینەکانت لە گەروودا بخنکێنێت و لە کۆتاییدا بتکات بە دڵڕەقترین و بێدەنگترین ئادەمیزادی سەر ئەم زەوییە. ئەم ساردییەی ئێستام، ڕق نییە لە کەس، بەڵکو تەنها خۆڵەمێشی ئەو ئاگرە گەورەیەیە کە ڕۆژێک ناخی منی پێ دەسوتا. عەشق منی گۆڕی، منی ناسیارەوە بە خۆم، و لێی هێشتمەوە کائینێک کە چیتر هیچ شتێک لەم جیهانەدا ناتوانێت بیهەژێنێت#30ta #khodm #fyp

𝟥𝟢𝗍𝖺
𝟥𝟢𝗍𝖺
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 22 May 2026 14:34:38 GMT
39383
3015
6
608

Music

Download

Comments

To see more videos from user @lawa_sharazwry9, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About