@xa1yaal: باوە توخوا دەنگێ ، باوە... هەستەوە سێر کە کچەکەت چەندە بێناز کەوتووە. دەستە ماندووەکانت بێنیت و فرمێسکی سەر گۆناکانم بسڕیت، پێم بڵێیت: 'مەگری نوری چاوم، من لێرەم'. بەڵام ئەفسووس، تەمەنێک بە دیار دەرگاوە دانیشم تۆ ناگەڕێیتەوە. لە دوای کۆچی تۆ، من تەنها جەستەیەکم هەناسە دەدەم، بەڵام ڕۆحم لە ژێر ئەو خاکە ساردەیە کە تۆی لێ نێژراوە... سەختە لە ماڵێکدا بژیت کە دەنگی پێکەنینی تۆی لێ نەیەت، بچیتە ژوورەکەت و بەرگی جلەکانت بگریت بە دەستتەوە و تێر بۆنی بکەیت، بەڵکو کەمێک لەم خنکانەی ناخت کەم بێتەوە. جیهان لە دوای تۆ بووە بە بیابانێکی چۆڵ و سارد؛ کاتێک خەڵکی بریندارم دەکەن، ئاوڕ دەدەمەوە تەنها تاریکی دەبینم... چیتر ئەو قەڵا گەورەیە نییە کە لە پشت بێم و خۆمی تێدا بشارمەوە. #fyp #foryou

َ
َ
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 22 May 2026 18:36:33 GMT
13497
1385
3
192

Music

Download

Comments

nila4aa1
َ :
habet☺️.))
2026-07-05 12:49:44
0
nila4aa1
َ :
chon dlt hat jem bhile☺️.))
2026-07-05 12:49:36
0
To see more videos from user @xa1yaal, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About