@haku.606: ئەگەر ڕۆژێک هاتیت هەموو گوڵەکانی شار لێ دەدەکەمەوە و لەگەڵ خۆمدا بۆ پێشوازیت دەهێنم، ئازیزم نازانم ئاخۆ هەرگیز تۆ دێیت یان نا، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک هاتیت ئەوا تۆ نیشانی هەموو گوڵەکانی شار دەدەم و بە گوڵەکانی شار دەڵێم ئەها ئەمە گوڵەکەی منە، ئەگەر ڕۆژێک هاتیت، ئەوا کورسی و میوزیک دێنم و تا کات تەواو دەبێت بەدیار تۆوە دادەنیشم و سەیرت دەکەم ئاخر دەڵێن سەیرکردنی مانگ ئاسوودەیی بۆ مرۆڤ دەهێنێت هەی ئاسوودەییم، ئازیزەکەم وەلێ من نازانم ئاخۆ تۆ ڕۆژێک دێیت یان نایەیت و منیش تا کۆتایی تەمەنم چاوەڕێی هاتنی تۆ دەبم بەڵام ئەگەر ڕۆژێک هاتیت، ئەوا هەموو مرۆڤانی شار بێدەنگ دەکەم تا بتوانم بە ئاسوودەیی لەگەڵ تۆدا بدوێم، ئەگەر تۆ هاتیت هەموو شۆفێرەکان لە لێخوڕین دەوەستێنم تا دەنگی هیچ سەیارە و ماتۆڕێک نەتوانێت ببیێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی گوێم لە پیتێکی تۆ نەبێت، ئازیزم من نازانم ئاخۆ تۆ دێیت یاخود نایەیت، بەڵام ئەگەر هاتیت کارەبای هەموو شار دەکوژێنمەوە و لەبری گلوپ چەند مۆمێک دادەگیرسێنم تا دەنگی هیچ ئامێرێکی کارەبای نەتوانێت ببێتە هۆکاری ئەوەی ووشەیەکی دەمت تۆ تێپەڕ بێت و من گوێم لێ نەبێت، ئاخر ئازیزم من ئەمەوێت ئەو ڕۆژە تەنها دەنگی تۆ بە گوێکانمدا تێپەڕ بێت، ئاخر ئازیزم من ئەمەوێت ئەو ڕۆژە تەنها دەنگی من و تۆ بە شاردا بڵاوبێت، ئاخر ئازیزم من ئەمەوێت ئەو ڕۆژە من و تۆ بە تەواوی وجودمانەوە لای یەک بین، ئازیزی دڵم نازانم ئاخۆ ڕۆژێک دێیت یان نا، بەڵام ئەگەر خودا کردی و ڕۆژێک تۆ هاتیت و دوو کورسی و مێزی بچوک پێکەوەی کۆکردینەوە ئەوا تۆ قسەم بۆ بکە لەسەر هەرچی بابەتێک بیت، ئاخر ئازیزم ڕوحم پێویستی بە قسەکانتە، ئاخر ئازیزم ڕوحم پێویستی بە وشەکانتە، ئازیزی دڵم وەک هەمیشە نازانم ئاخۆ تۆ دێیت یان نا، بەڵام ئەگەر هاتیت و باوەشێک توانیتی نوێنەرایەتی ئەوە بکات کە چەندم خۆشەوێیت ئەوا بۆ هەمیشە باوەشت دەکەم، ئازیزی دڵم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت ئەوا، گوێ بۆ هەموو قسەکانت دەگرم بەڵام ئازیزی دڵم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت "و تێر قسەمان کرد لە کۆتایی قسەکاندا بە هێواشی پێت دەڵێم، هەرگیز نەمتوانی بۆ ساتێکی درێژ لەباوەشت بکەم و تێر تێر بۆنت بکەم، من تەنیا تۆم خۆشویست و خۆشەوێیت، بەڵام ئەگەر مەرگ گەیشتو من مردم ئەوا بزانە، کە من زۆر تۆم ئارەزووکرد، زیاتر لە هەرشتێک کە بمەوێت، من زۆر خەیاڵم لەسەری خۆمدا لەگەڵ تۆ دروست کرد کە هەر بە خەیاڵی مانەوە، خوات لەگەڵ بچکۆلەکەم لە بیرت بێت بۆ هەمیشە حەمەیەک هەیە کە خۆشی دەوێیت🥰. #HM
𝗛𝗮𝗺𝘆
Region: IQ
Thursday 28 May 2026 23:07:06 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @haku.606, please go to the Tikwm
homepage.