@trusovaxxcc: #sofyaakatyeva || it’s like the 5th time i’ve used this audio scp — @💌 #CapCut #xyzabc #figureskating #foryoupagе @Mave 🐚 @°❀Tatiana.ೃ࿔* @Lizie☆•° @emma @aryy💖 @ellie'⛸️ @Rina❣️ @Rara❣️ @𝓡𝓪𝓻𝓪😛 [ sofia akatieva team tutberidze figure skating ice skating alexandra trusova trusovaxxcc ]

slisa
slisa
Open In TikTok:
Region: DK
Saturday 30 May 2026 17:30:19 GMT
4319
585
25
34

Music

Download

Comments

kaeerss2
aelili :
SO PRETTY I CRY
2026-06-01 20:51:07
2
ariavxna
aryyy :
TALENT
2026-05-30 18:01:04
1
qvkatfs
kat<3 :
ATEE
2026-05-31 05:42:59
1
atrusova004
°❀Tatiana.ೃ࿔* :
ELSKERR
2026-05-30 18:09:51
1
aiezqa
tilly★ :
ATE SO HARD
2026-05-30 21:20:50
1
timo26_1
timo26_1 :
Clean!
2026-05-30 18:35:24
1
starryrwar
𝓡𝓪𝓻𝓪😛 :
WOW TALENTTT
2026-05-30 17:34:12
1
tudorsazas
May :
ATTEEE
2026-05-31 10:13:07
1
dashawx6
꧁𝑫𝒂𝒔𝒉𝒂𝒙𝒙꧂ :
у вас шикарные эдиты🙏🙏🙏
2026-05-30 17:36:32
1
atrusova004
°❀Tatiana.ೃ࿔* :
WOWWW
2026-05-30 18:09:47
1
starryrwar
𝓡𝓪𝓻𝓪😛 :
ATE SO HARDS
2026-05-30 17:33:48
1
kaeerss2
aelili :
OH MY GOSH
2026-06-01 20:50:59
1
aiezqa
tilly★ :
WOW SO GOOD
2026-05-30 21:20:46
1
ariavxna
aryyy :
HOLYYY
2026-05-30 18:01:00
1
ariavxna
aryyy :
ATEE
2026-05-30 18:00:57
1
To see more videos from user @trusovaxxcc, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

چەرخەکەی ناو دەستی بە بەردەوامی دەسوڕاندەوە و دەستەکەی تریشی جگەرەیەکی تازە داگیرساوی تێدابوو؛ بێدەنگییەکی قووڵ باڵی بەسەر فەزاکەدا کێشابوو، گوێم لە کزەی سووتانی تووتنی جگەرەکەی دەبوو. ئەژنۆی بە بەردەوامی دەجوڵاند، دووکەڵەکەی ناو دەمی بە هێواشی دەرکرد و وتی: «بۆچی ئێوارانی هەینی وایە؟» گوتم: «چۆنە؟»  گوتی: «یانی نازانی؟ کێشیان زۆر قورسە،»  پێکەنیم و گوتم: «مەگەر ڕۆژیش کێشی هەیە؟» گوتی: «بەڵێ هەیەتی، چونکە قورس تێدەپەڕێت، یان باشتر بڵێم لەسەر مێشکت دەنیشێت. نەک تەنها مێشک، وەک تۆزێکی سەخت لەسەر پەنجەرەی ماڵەوەش دەنیشێت، هێندە تۆزاوی ئارەزووی ڕوانینی دەرەوەت نییە؛ باخچەکان، ئاسمان، هەورەکان... تەنانەت دەنگی باڵندەکان و ناخی مرۆڤەکانیش لەم ڕۆژەدا تۆزاویین.» جگەرەکەی فڕێ دا، پێیەکی بەسەردا هێنا و کوژاندییەوە، بە دوایدا لە گیرفانی کراسە تۆزاوییەکەی پاکەتەکەی دەرهێنا و جگەرەیەکی تری داگیرساند. دوای یەکەم نەفەس وتی: «بینیوتە چ بێدەنگییەک باڵی بەسەر شاردا کێشاوە؟ من لە کاتژمێر چوارەوە هەموو چەند خولەک جارێک دەڕوانمە کاتژمێرەکەم بەڵام کات ناڕوات. میلی کاتژمێرەکەش تەمەڵی و بێزاریی پێوە دیارە, ئەویش لە ژێر کێشی ئەم ئێوارەیەدا ماندوو بووە.» دیار بوو دەیویست زیاتر بدوێت، ناخی پڕ بوو ، بۆیە هیچم نەوت و بوارم پێ دا لە قسه کردن بەردەوام بێت. وتی: «هەموو ئەو شتانە لە بێهوودەییەوە سەرچاوە دەگرێت، بێهوودەیی ڕۆحیش دادەپۆشێت نەک تەنها ڕۆژەکەت. مرۆڤ ڕۆژانی هەینی هەست بە نامۆبوون دەکات، تەنهاییەک کە لە خودی خۆتەوە سەرچاوە دەگرێت، نەک تەنها لە دەوروبەرت. ئەرێ من چی دەکەم لێرە؟ ئەمە و چەندین پرسیاری نەبڕاوە... چاوەڕێی چی دەکەین لێرە؟ خۆشمان نازانین. هەینی ئەو پرسیارانەمان بۆ دروست دەکات. پێم وایە هەینی تەنها ڕۆژێک نییە لەسەر ڕۆژژمێر، برینێکی ڕۆحە هەموو هەفتەیەک دەکۆڵێتەوە، کاتێک تێدەگەیت هەفتەیەک تێپەڕیوە و هیچ لە ژیانتدا نەگۆڕاوە.» جگەرەیەکم لە پاکەتەکەی دەرهێنا، بۆ یەکەمجار لە ژیانمدا بڕیارم دا جگەرەیەک بکێشم، تەنها بۆ ئەوەی هاوشانی بێتاقەتییەکەی بم، پێم وت: «بەردەوام بە...» وتی: «ببینە، نازانم چۆن دەست پێ بکەم، بەڵام ئەمڕۆ لەو ڕۆژانەیە کە ناخم خەریکە دەتەقێت. بڕوانە کاتژمێرەکە، من لەو کاتەوە بەردەوام قسە دەکەم و هێشتا نەبووە بە کاتژمێر پێنج! وەک بڵێی سەد ساڵە لەم ڕۆژەداین و تەواو نابێت... نا، تکایە پێم پێمەکەنە، بە ڕاستمە، کاتژمێرەکە وەستاوە! دەزانم دەتەوێت بڵێی ئەمە تەنها بێتاقەتییەکەو و بە پیاسەیەک، یان جگەرە و چایەک کۆتایی دێت... نا، وا نییە. هیچ شتێک تۆزی سەر ئەم پەنجەرەیە لا نابات، هیچ شتێک لاولاوە سیسبووەکان ناگەشێنێتەوە. لە ڕاستیدا من تەنها گلەیی لە ڕۆژەکە ناکەم، شتێک هەیە، شتێکی تر... شتێک لە ناخمدا وەک تاشەبەردێکی گەورەی قورس چەقیوە، ساڵانێکە لە هەموو ئێوارانی هەینی دێتە گەرووم و هەوڵ دەدات بمخنکێنێت. دەیەوێت بێتە دەرەوە و ببێتە هاوارێک، بەڵام من قوتی دەدەمەوە... هەمیشە هەوڵ دەدەم باسی نەکەم، بەڵام ئیتر ناتوانم، خۆم پێناگیرێت. دەمەوێت پێت بڵێم بۆچی هێندە ڕقم لە کاتژمێر چواری ئێوارەی ڕۆژی هەینییە...» جزدانەکەی دەرهێنا و وێنەیەکی بچووکی کەمێک تۆزاوی و ژاکاوی نیشان دام. وتی: «ئەویش وەک من لە هەینی دەترسا، هەمیشە دەیگوت: (هەینی ئەو ڕۆژەیە کە دەمامکی مرۆڤەکان دادەکەون و تەنیاییە ڕاستەقینەکەی خۆیان دەردەکەوێت).» درێژەی بە قسەکانی دا و تۆنی دەنگی نزمتر بووەوە: «لەسەر هەمان ئەو کورسییەی ئێستا تۆی لێ دانیشتووی، ئەو دانیشتبوو. پێکەوە بووین، کاتژمێر چواری ئێوارە بوو. ئاسمان ڕەنگێکی پاییزیی ژاکاوی گرتبوو. قاوەکەی دەستی سارد ببووەوە... وەک نیگاکانی، وەک قسەکانی. چاوەکانی سەیری منیان ناکرد، نیگاکانی بە ئاراستەی من نەبوون، نیگاکانی بە ئاڕاستەی (جودایی) بوو. نێوانمان بێدەنگییەکی پڕ لە هاوار بوو. دەستی برد بۆ جانتاکەی، پێش ئەوەی هەڵیبگرێت، بە بێدەنگی چەند ساتێک ڕووانییە ناو چاوم؛ نیگایەکی سارد وسڕ. بە دەنگێکی نزم وتی: (ئێمە چیتر ناتوانین بەرگەی ئەم شەپۆلە سەخت و قورسە بگرین. ئیتر شتێک نییە بمانگەیەنێتە کەناری ئارامی، هەر شەپۆلێک زیاتر نوقممان دەکات و لێکمان دوور دەخاتەوە. عەشق لەم گەردوونەدا ڕووداوێکی کاتییە و بە ئاوابوون کۆتایی دێت، وەک ئێوارەی هەینی وا تەنها بۆ ئەوە دێت پێت بڵێت چەند تەنهایت، و دواتر دەڕوات). بێ ئەوەی دەرفەتی هیچ وەڵامێکم بداتێ، هەستاو ڕۆیشت. لە ناو ئەو هەموو بێدەنگییەدا تەنها گوێم لە دەنگی هەناسە خێراکانی خۆم، دەنگی پێیەکانی ئەو و دەنگی داخرانی دەرگاکە بوو کە وەک تەقینەوەیەک لە مێشکمدا ماوەتەوا . ئیدی لەو کاتەوە لای من، دوانیوەڕۆی هەینی ڕۆژی ڕووت بوونەوەی مرۆڤە لە ئومێد و چاوەڕوانی؛

About