@tiktok4smk:

tiktoksmk
tiktoksmk
Open In TikTok:
Region: ML
Monday 01 June 2026 20:19:41 GMT
142
8
1
0

Music

Download

Comments

berman.kta
Berman Kéîta :
👍👍👍
2026-06-01 21:36:07
0
To see more videos from user @tiktok4smk, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئێمە زۆرجار قسەیەک فڕێ دەدەین و بە چرکەیەک لەبیری دەکەین، بەڵام نازانین بەرامبەرەکەمان چەند شەو بە دەست ئەو قسەیەوە ناخەوێت و چەند جار لە ناخی خۆی دەیشکێنێتەوە. کێشەی گەورە ئەوەیە، ئێمە تەنها ئەو کاتە هەست بە تاوان دەکەین کە خوێن ببینین، لە کاتێکدا زۆربەی مرۆڤەکان بە دەست برینی بێدەنگـەوە دەناڵێنن؛ ئەو برینانەی کە زمان دروستی کردوون و هیچ دەرمانێک سارێژیان ناکات. گەورەترین زوڵم ئەوەیە کە بە ناوی ڕاشکاوی یان ڕاستگۆییەوە دڵی کەسێک وردوخاش بکەین و دواتریش بەوپەڕی ساردوسوڕییەوە بڵێین: «حەق ڕەقە!». نەخێر، حەق ڕەق نییە، ئەوە شێوازی دەربڕینی ئێمەیە کە میهرەبانیی تێدا نەماوە. زمان دەتوانێت لە هەر چەکێک بکوژتر بێت. چەکێکە کە بەبێ دەنگ و دووکەڵ ڕۆح دەکوژێت. دەڵێم ئەگەر قسەکەت نابێتە مەرهەم بۆ برینێک، ئەگەر نابێتە هیوایەک بۆ بێ ئومێدێک، یان نابێتە ئارامییەک بۆ دڵێکی پڕ لە ژاوەژاو، با بێدەنگی شکۆت بێت. بێدەنگییەکی پڕ لە میهرەبانی، هەزار جار باشترە لە قسەیەکی ڕاست کە بە ژەهری سووکایەتی تێکەڵ کرابێت. مرۆڤەکان تەنها یەکجار دەژین و ژیانیش خۆی بەسە بۆ ئەوەی ماندوویان بکات، با ئێمە بە وشەکانمان ئەو تەمەنە کورتەیان لێ تاڵ نەکەین. با وریای ئەو ئاسەوارە بین کە لە دوای خۆمان جێی دەهێڵین، چونکە لە کۆتاییدا هەموو شتێک تێدەپەڕێت و تەنها یەک شت دەمێنێتەو، با ئەوەی لێمان دەمێنێتەوە تەنها جوانی بێت. دێنڤێر. #foryou #fyp #tiktok

About