@cnodir: #fyp #اكسبلورexplore #fyppppppppppppppppppppppp #foryou #عشوائيات

Doni
Doni
Open In TikTok:
Region: SA
Tuesday 02 June 2026 14:29:04 GMT
6396
422
8
39

Music

Download

Comments

To see more videos from user @cnodir, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

کەی ئەو ڕۆژە بێت کە منیش هەموو ئەم ماندوێتییانە لێرە جێبهێڵم و بۆ دواجار چاوەکانم لێک بنێم و بێم بۆ لای تۆ تا لە تەنیشت قەبرەکەتدا ئارام بگرم و چیتر ئەم دوورییە نەبێتە خەنجەر بۆ سەر دڵم ئاخر تۆ چوزانی من لەم دنیایە بێ تۆیەدا چەندە غەریبم و چەندە تینووی ئەوەم جارێکی تر لەو شوێنە بتبینمەوە کە تێیدا مەرگ و دابڕان بوونی نییە کەی ئەو ڕۆژە بێت کە منیش ببمە میوانی ئەو خاکە ساردەی کە تۆی لە باوەش گرتووە و چیتر ناچار نەبم هەموو بەیانییەک بە دیار چۆڵیی جێگەکەتەوە هەناسەی سارد هەڵکێشم و بگریم بۆ تەمەنێک کە بێ تۆ خەریکە وەک خۆڵەمێش بە با دەچێت ئاخر قوربانت بم ژیان بێ تۆ بۆ من وەک زیندانێکی تاریک وایە کە تێیدا تەنها یادی تۆ تیشکی ڕووناکییە و منیش چیدی تاقەتی ئەم هەموو چاوەڕوانییە تاڵەم نەماوە و دەمەوێت بێمە لای تۆ و لە تەنیشتتدا بۆ هەتاهەتایە بنووم بەبێ ئەوەی خەمی دابڕانێکی تر لە دڵمدا بێت کەی ئەو کاتە دێت کە فریشتەی مەرگ مژدەی گەیشتنەوە بە تۆم بۆ بهێنێت و منیش بەوپەڕی دڵخۆشییەوە دەستبەرداری ئەم ژیانە ببم و بەرەو ئەو جێگەیە بفڕم کە تۆی تێدایت چونکە من لێرە تەنها جەستەیەکی بێ ڕۆحم کە بە دوای نیوە ونبووەکەی خۆیدا دەگەڕێت و تا نەگەمە تەنیشت قەبرەکەت و نەبمە هاوسێی خاکەکەت ئەم دڵە سووتاوەم ئارام ناگرێت کەی ئەو ڕۆژە بێت کە من و تۆ جارێکی تر پێکەوە بین و لەوێ لە ژێر سێبەری ڕەحمەتی خودادا باسی هەموو ئەو ئازارانەت بۆ بکەم کە لە دوای ڕۆشتنی تۆ چێشتم و پێت بڵێم کە چەندە بەوەفایانە چاوەڕێی ئەم ساتەی گەیشتنەوەیە بووم و چەندە بە پەرۆشەوە هاتووم تا چیتر لێت جیا نەبمەوە ئاخر من لێرە لە ناو جەنجاڵی ئەم دنیایەدا تەنها و تەنها بیر لەو ساتە دەکەمەوە کە بۆ دواجار هەناسەم دەوەستێت و بەرەو لای تۆ دێم چونکە مانا و تامی ژیان لەگەڵ تۆدا ڕۆیشت و ئەوەی ماوەتەوە تەنها چاوەڕوانییەکی کوشندەیە بۆ گەیشتن بە تۆ کەی ئەو ڕۆژە بێت کەی.... #brokeennnnnnn #نەمویسط #ba7reeeeeeee

About