@layad__d: خودایە دڵم هێندە توندە، وەک ئەوەی زەوی بە هەموو پان و بەرینیی خۆیەوە لێم سارد و بچووک بووبێتەوە. خۆت دەزانیت مرۆڤ کاتێک دڵی پڕ دەبێت لەو شتانەی ناتوانێت بیاندرکێنێت، چەندە قورسە تەنیا یەک هەناسەی قووڵ هەڵکێشێت. من لێرەم، بەم دڵە ماندووەوە، بەو بێدەنگییەی کە لەناو خۆیدا هەزار هاواری شاردووەتەوە. ڕووم لە تۆیە، چونکە ماندووم لە ڕوونکردنەوە بۆ بەندەکانت، ماندووم لەوەی نیشانی بدەم کە باشم لە کاتێکدا لە ناخەوە بریندارم. تەنیا تۆ لەو کاتانەدا دەمبینیت کە لەناو تاریکیی شەودا، بێ ووشە، دڵم لەبەر خۆیەوە دەگریت
LAYAD_
Region: IQ
Tuesday 02 June 2026 17:38:22 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @layad__d, please go to the Tikwm
homepage.