@tanhayyy44: لە هۆنی تەنهایی دڵمدا، شەو تەمەن باڵا دەکات، بێ تۆیی بووە بە خەنجەر و جەرگی من لەت دەکات، کە تۆ نیت لێرە چاوانم وەک هەوری پاییز دەگریەن، تەنیایی و خەمۆکی باڵی کێشاوە بەسەر کۆڵانی ژینمدا و هیوام دەبڕن، هەموو چرکەیەکی بێ تۆیی بۆ من وەک ساڵێک وایە، چاوەڕوانی کوشتمی و دڵم هیچ ئارامی تێدا نییە، خەمۆکی بووە بە هاوڕێی شەوانی تاریک و بێدەنگم، لە دووری تۆ تەنها گریان و ئازارە بووە بە بەشم، عەشقەکەت وەک برینێکی قووڵ لەسەر جەستەم نەخشاوە، دڵنیام بێ تۆیی کۆتایی بەم تەمەنە غەمگینەم دەهێنێت، وەرەوە با ئەم خەمۆکییە کۆتایی بێت و ڕووناکی بگەڕێتەوە بۆ ژیانم، کە تۆ نیت دونیا بۆ من وەک زیندانێکی تاریک و ساردە، هەر چرکەیەک بێ تۆیی مەرگێکە بۆ دڵم، لە دوای ڕۆشتنت تەواوی شەقامەکانی ئەم شارە بۆ من بوونەتە مەیخانەی خەم، هەر کاتێک تێپەڕ دەبم یادگارییەکانت وەک تێزاب دەڕژێنە سەر برینەکانم، دڵم لە ناو سنگی خۆمدا غەریبە و نازانم بە کام زمان هاواری بێکەسیم بکەم، تۆ نیت و نازانی چۆن شەوانە لەگەڵ سێبەرەکەی خۆمدا شەڕی تەنیایی دەکەم، هەموو دڵۆپە بارانێکی پاییز چیرۆکی عەشقی شێواومانم پێ دەڵێتەوە، خەمۆکی وەک مۆرانە کەوتووەتە گیانی ئاواتەکانم و یەکە یەکە دەیانڕوخێنێت، چاوەکانم ماندوون لە گەڕان بەدوای تریفەی مانگی ڕووتدا لەم ئاسمانە تاریکەدا، دونیایەک لە قسە لە ناخمدا پەنگراوەتەوە بەڵام بێدەنگی بووە بە سیمای ڕوخسارم، نەبوونی تۆ مانای هەموو جوانییەکانی ژیانی لێ سەندمەوە و تەنها جەستەیەکی بێ ڕۆحی بۆ هێشتمەوە، ڕۆژانە وەک شێت بە دیار وێنەکانتەوە پیر دەبم و کاتژمێریش بە قەستی من هەنگاوەکانی خاو دەکاتەوە، لەم گۆشەی تەنیاییەدا غەم وەک لافاو دەورمی داوە و هیچ هیوایەک نییە بۆ ڕزگاربوون، چاوەڕوانم ڕۆژێک بێت کە مەرگ بێت و کورتایی بەم هەموو ئازار و خەمۆکییە بێنێت چونکە بێ تۆیی ژیان نییە، تەنها تێپەڕبوونی کاتە بەرەو گۆڕێکی سارد و بێدەنگ.
چـۆڵستان،
Region: IQ
Tuesday 02 June 2026 22:40:05 GMT
Music
Download
Comments
Nothing💔 :
جوان بوو💔
2026-06-04 19:29:39
1
zana. :
jwana
2026-06-03 18:24:12
0
ᴾᴬᵞᴬ ᴳᵞᴬᴺᴺ, ,🖤⭐ :
خاڵم گیان کۆپی دڵم❤️
2026-06-04 17:19:03
1
مردن🥀 :
بژی
2026-06-02 22:50:11
1
To see more videos from user @tanhayyy44, please go to the Tikwm
homepage.