@iam_.pakin: ئەگەر ڕۆژێک هات و مەرگ منی ڕاپێچ کرد بۆ ناو ساردوسڕیی قەبر،ئەگەر هەواڵیان بۆ هێنایت کە ئەو مرۆڤەی هەموو ڕۆژێک بە هەناسەی تۆوە دەژیا ئیتر بووە بە میوانی ئەبەدیی خاک،تکایە بۆ چرکەیەک هەموو جیهان ڕابگرە و تەنها گوێ لەم ڕاستیە بگرە؛چونکە ئەمە کۆتا و گەورەترین حەسرەتی مرۆڤێکە کە تەنها بۆ بینین’ژیا بە نەبینین مرد’ئەمەوێت زۆر ڕاشکاوە بزانیت من بە مەرگێکی ئاسایی نەمردم من بە تینوێتی مردم’ بەڵام نەک تینوێتی ئاو بەڵکو تێنوێتیی بینینی ئەو دوو چاوەی تۆ کە بۆ من مانای هەموو گەردوون بوون.با هەموو دنیا بزانێت کە لەو ساتە قورس و تاریکەی فریشتەی مەرگ دەستی خستبووە سەر قوڕگم و هەناسەکانم یەک لە دوای یەک نە کوڵ بە ئازارەوە ماڵاواییان دەکرد،من خەمی هیچم نەبوو نە خەمی ئەو دنیایەم بوو کە جێم دەهێشت نە خەمی ئەو هەموو ئاواتە ناتەواوانەم،و نە خەمی ئەو گریان و هاوارانەی دەوروبەرم لەو چرکە بێدەنگ و پڕ لە ترسەدا من لە ناو جەنگێکی خوێناوی بووم لەگەڵ کات:)هەموو ڕۆحم ببووە چاو،دەمویست پێش ئەوەی ئەو تاریکییەکی ئەبەدەی بیلبیلەکانم دابپۆشێت تەنها بۆ یەک چرکە تەنها یەک تروکە ئەو ڕوناکیە بهێنمەوە کە لە ناو چاوەکانما هەیە،دەمویست تیشکی چاوەکان وەک و کۆتا یادگاریی لە ناو چاوەکانم بپارێزم تا بیبەم بۆ ناو گۆڕەکەشم،بۆ ئەوەی لەو تاریکیە چڕەدا تەنها وێنەی چاوەکانی تۆ ببنە چرای من”بەڵام مەرگ زۆر لە من بێ بەزیی بوو نەیهێشت ئەو ئاواتە سادەیەم بێیە دی بڕوا بکە گەورەترین شکستی من لەم ژیانەدا نەگەیشتن بە شتەکان نەبوو نەگەیشتن بە تۆ بوو ئیتر چاوەکانی تۆم نەبینیەوە،بزانە مەرگی من کۆتایی هاتنی جەستەیەک نیە بەڵکو خامۆشبوونی دوایین هەوڵی مرۆڤێک بوو بۆ دۆزینەوە ڕووناکی لە ناو بیلبیلەی چاوەکانی تۆدا’هەر لەسەر ئەو پەیمانە ماوم هیچ نیگایەک جیگای نیگایەکی تۆ ناگرێتەوە”بۆیە بە چاوی کراوە ڕۆشتم،چونکە هێشتا چاوەڕیی تۆم کە بۆ دواین سات نیگایەک ببینم تۆ بۆ من نە خۆشەویستێکی ئاسایی بووی نە خەیاڵێکی کاتی تۆ تاکە مانا بووی کە من بۆی بژیم’کاتی بینین بوو بە مەحاڵ ئیتر ژیان بو بە مەودایەکی زۆر قورس بەسەر شانمەوە،ئەگەر ڕۆژێک هاتی بۆ لام:)تەنها چەن چرکەیەک چاوەکان نیشانی ئەو خاکە بدە کە منی داپۆشیوە من دڵنیام لەو خاکەشە دڵم هەر تونێتی چاوەکانتە،با مێژوو ئەمە تۆمار بکە کە من فڵان کەس لەبەر ئەوە مرد ئیتر چاوەکان نابینیت’تۆ تاکە ئاواتی من بوویت ئیتر بێ تۆ سەر ئەنێمەوە🖤'#iam_sarwan #iam_dano0o #kurdisheditor #kurdishedit #goranifarsi

﮼پهکین
﮼پهکین
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 03 June 2026 23:28:43 GMT
604
66
0
2

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @iam_.pakin, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About