@muhamad_surchi445: 👈یەکێک لە پیاو چاکان دوعای دەکرد: 💡خوایە گیان بەرەکەت بخەرە ڕزقمەوە، ✋هاوڕێکەی لێی پرسی: بۆچی ناڵێی خوایە گیان ڕزقم بدە، ☝لەوەڵامدا ووتی : خوای گەورە ڕزقی هەموو زیندەوەرێکی دابین کردووە ، من داوای بەرەکەتی لێ ئەکەم ، بەرەکەت سەربازێکی شاراوەیە لە سەربازەکانی خودا ، ئەینێرێت بۆ هەر کەسێک کە خۆی بیەوێت -کاتێ بەرەکەت بەماڵ دەگات ..زیادی دەکا -ئەگەر بەرەکەت بە منداڵ بگات ..ساڵحی دەکات -ئەگەر بەرەکەت بە جەستە بگات بەهێزی دەکات ئەو کاتەی بە دڵیش دەگات خۆشحاڵی دەکات لە خوای گەورە داواکارم بەرەکەت بخاتە ژیان و گوزەران و ڕزق و ڕۆزی و جەستە و ودڵی هەمووتان . 🌷بەم دوعایە خوای پەروەردگار دونیاو قیامەتت پێ ئەبەخشێت🌷 پیاوێک هاتە خزمەتی پێغەمبەر ﷺ ووتــــی ئــــەی خۆشەویستم چی بڵێم لەکاتی دوعاکردن؟ پێغەمبەر ﷺ فەرمووی هەرکاتێک دوعات کرد داوای ئەم چوار شتە لەخوای پەروەرگار بکە: بڵێ (اللهم اغفرلي وارحمني وعافني وارزقني) خودایە لێم خۆشبەو ڕەحمم پێ بکەو لەشم ساغبکەو ڕزقم پێ بدە. پێغەمبەر ﷺ فەرمووی بەم چوار شتە خودای گەورە هەردوو دونیات بۆ کۆئەکاتەوەو پێت ئەبەخشێت، دونیاو قیامەتت بۆ مسۆگەر ئەکات و پێت ئەبەخشێت🍁 ئیلاهی شیفای نەخۆشەكان بدە 🤲🌼 هەر کەسێک لە دوای هەموو نوێژێکی فەرز حەوت جار ئەم دوعایە بخوێنێت خودای گەورە دەیپارێزێت لە شەڕی خەڵکی و ڕزقێکی زؤری پێ دەبەخشێت کە خۆشی نازانێت چۆن دەستی کەوتووە وە دەرگای هەموو خێر و بەرەکەتی لێ دەکرێتەوە . اَلـلَّهُمَّ يَا غَـنِيُّ يَا حَمِيـْدُ يَا مُبـْدِئُ يَا مُعِيْدُ يَا رَحِـيْمُ يَا وَدُوْدُ أَغـنـِنيْ بِحَلَالِكَ عَنْ حَرَامِكَ وَبِطَاعَتِكَ عَنْ مَعْصِيَتِكَ وَبِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ ئەوەی تۆی خۆشدەوێت، هانت دەدا گوێڕایەڵی خودا بکەیت معاذی کوڕی جەبەل دەفەرموێت: پێغەمبەری خودا ﷺ دەستی گرتم و فەرمووی: "معاذ تۆم خۆشدەوێـت" لەدوای هەموو نوێژێکدا بڵێ: "اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ"
muhamad_surchi445
Region: IQ
Friday 05 June 2026 01:18:44 GMT
Music
Download
Comments
papula :
🥰🥰🥰
2026-06-06 19:37:07
0
To see more videos from user @muhamad_surchi445, please go to the Tikwm
homepage.