@tanhayyy44: کات وەک سەهۆڵ دەتوێتەوە و شەو هەر درێژ دەبێ، چاوەکانم لەسەر ڕێگایەک کڵۆم بوون کە چۆڵ و بێدەنگە. هەموو چرکەیەک کە تێدەپەڕێ، وەک خەنجەرێکە لە ناخی دڵم، تۆ نازانیت چاوەڕوانی بۆ مرۆڤێکی تەنیا چەندە سەختە. من لێرەم، لەو شوێنەی کە دواهەمین جار جێتهێشتم، کورسییەکە چۆڵە و دەستەکانم لە گەرمی بێبەشن. سەیری ئاسمان دەکەم، مانگیش وەک من مات و خەمبارە، ئەویش تێدەگات کە دڵم چەندە تینووی دەنگ و ڕەنگی تۆیە. هەموو وەرزی تەمەنم بوو بە پاییز لە دووری تۆ، گەڵاکان دەوەرن و منیش لەگەڵ هەر یەکێکیاندا دەشکێم. خەڵکی دەڵێن "دێتەوە، سەبرت هەبێت، دڵنیا بە"، بەڵام ئەوان چۆن بزانن لە هەنکاوی ئەم چاوەڕوانییەدا چۆن دەخنکێم؟ چاوەڕوانی، کوشندەترین جۆری تەنیاییە، کاتێک ناچار دەبیت لەگەڵ سێبەری کەسێکدا بژیت کە لێرە نییە. هەر کاتێک با دێت و لە دەرگاکە دەدات، وا دەزانم تۆیت، دڵم ڕادەچڵەکێت و بە پەیوەستبوونەوە بەرەو ڕووی دەچم. بەڵام کاتێک دەیبینم تەنها با و تۆز و غەریبییە، دیسان دەگەڕێمەوە و لە گۆشەیەکدا هێواش هێواش دەگریم. تۆ ڕۆشتی و پێت نەوتم کەی ئەم دابڕانە کۆتایی دێت، منت لە نێوان هیوایەکی کز و بێئومێدییەکی گەورەدا جێهێشت. ئێستا من کۆچەرێکی ماندووم لە کەناری بیابانێکی وشک، کە تەنها خەیاڵی گەڕانەوەی تۆ، لێ دەدات لە دڵە شەکەتەکەم. تەنانەت وشەکانیش ماندوو بوون لە هاواری ناوم، پێنووسەکەم چیتر بڕستی نەماوە بۆ نووسینی خەمەکانم. من هەر لێرەم، چاو لە ڕێگە، تا ئەو ڕۆژەی تەمەن دەمبات، چونکە دڵێک کە تۆی خۆشویستبێت، فێری وازهێنان نابێت
چـۆڵستان،
Region: IQ
Friday 05 June 2026 02:13:53 GMT
Music
Download
Comments
🖤♾️.. :
کۆپی؟؟
2026-07-03 05:00:35
1
𝚗. :
Copi??
2026-06-21 01:42:50
1
elisa.427 :
❤️❤️❤️
2026-06-09 05:15:53
1
elisa.427 :
❤️❤️❤️
2026-06-09 05:15:50
1
elisa.427 :
🙂🙂🙂
2026-06-09 05:15:52
1
elisa.427 :
🙂🙂🙂
2026-06-09 05:15:55
1
elisa.427 :
🙂🙂🙂
2026-06-09 05:15:49
1
elisa.427 :
❤️❤️❤️
2026-06-09 05:15:47
1
elisa.427 :
🙂🙂🙂
2026-06-09 05:15:45
1
£ :
🥀🥀
2026-07-04 20:41:59
1
To see more videos from user @tanhayyy44, please go to the Tikwm
homepage.