@.calviee: مەرج نییە لەبەر خاتری دڵی خەڵک، پەردە لەسەر نهێنییەکانی ژیانت لابدەیت. تۆ ناچار نیت وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بدەیتەوە کە تەنها بۆ تێرکردنی حەزی تەداخولی و چاودێری کردنی تۆ دەکرێن! زۆرجار مرۆڤەکان ناوت دەنێن "خۆبەگەورەزان" یان "عاجز"، تەنها لەبەر ئەوەی ڕێگەت پێ نەداون بێنە ناو وردەکارییەکانی ژیانتەوە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە: پاراستنی تایبەتمەندێتی خۆت، نیشانەی ڕێزگرتنە لە خۆت، نەک لووتبەرزی. کێشەی ئێمە ئەوەیە زۆر کات شەرم دەکەین بڵێین: «ئەمە پەیوەندی بە تۆوە نییە!»، لە کاتێکدا ئەوانەی پرسیارە ڕووتەکان دەکەن، چرکەیەکیش شەرم لە بەزاندنی سنوورەکانت ناکەن. فێربە بڵێیت «نا»... فێربە بڵێیت «ببورە، ئەمە بابەتێکی تایبەتییە!» ژیانی تۆ، هیی خۆتە. بڕیارەکانت، داهاتەکەت، کێشە خێزانییەکانت و پلانەکانت بۆ داهاتوو، موڵکی تایبەتی خۆتن. ڕێگە مەدە کەس ببێتە جاسوس بەسەر ژیانتەوە. ئەگەر لەسەر پاراستنی سنوورەکانت کەسێکیش لەدەست بدەیت، دڵنیابە هیچت لەدەست نەداوە، جگە لە تەداخولی. کاڵڤی -- #foryou #fyp #kurdistan #kurdish #viral

کاڵڤی
کاڵڤی
Open In TikTok:
Region: CA
Friday 05 June 2026 12:17:43 GMT
3786
252
5
47

Music

Download

Comments

.laan0
𝓛𝓪𝓷𝔂𝓪💎 :
2026-06-19 19:18:17
1
a.sarda01
🌞” :
کەسەکەم🖤،،
2026-06-05 12:55:07
1
ibrahem.ballak4
ibrahem.ballak :
🖤🖤🖤
2026-06-18 11:10:20
0
To see more videos from user @.calviee, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About