@quran_zhyaan: جا ئەم نمونەى كە (الله) لەم وێنەدا باسی دەكات تێمان دەگەیەنێت كە نوری (الله) ڕوناكییەكی واتاییە و بە چاوی سەر نابینرێت، شێوەی ئەم وێنە وەك لایتێكی شوشەیی پاك و شەوقنە كە ڕوناكییەكەی بەبێ بڵاوبونەوەی بێ سەر و بەر بەیەك ئاراستەی ڕاستدا دەڕوات و هەركەس لەو ڕاستاییەدا بێت با دووریش بێ لێی ئەو ڕوناكییەی پێدەگات، بەڵام ئەگەر لەو ڕاستاییەدا نەبێت و بەملاو بەولادا بڵاو بووبێتەوە ئەو ڕوناكیە هەست پێ ناكات، ئەگەرچی زۆر نزیكیش بێت لەو لایتە ڕووناكەوە، جا واتێدەگەم كە ئەو نورەی (الله) بۆ مرۆڤیش هەر ئاوەهایە، خۆ ئەو كەسەی كە ڕووبەڕووی ئەو نورە بوەستێت دەیدۆزێتەوە ئەگەرچی لێیشی دوور بێت كەم و زۆر تام و چێژی ئەو ڕوناكیە دەكات، جا ئەم خەڵكەیش سەبارەت بە نورى (الله) هەر بەو شێوەیەن ئەگەر لە ڕاستایی نورى ئەودا وەستان هەرچەندە لە پلەیەكی زۆر نزمیشدا بن لە بەندایەتیدا، ئەو نور و ڕوناكیە وەردەگرێت دیارە ئەو هێڵە ڕاستەش كە ڕووبەڕوومان دەكاتەوە لەو نورەى (الله) پەیڕەوى قورئان و سوننەتی پێغەمبەرە(ﷺ) و لادان لەو دووانە كەوتنە ناو تاریكی و ڕێ لێونبوونە، بۆیە دەبینین ئەوانەی كە گەیشتن بە مانگ بەو عیلم و زانستە لە خۆیان بایی بوون و لە نور و ڕوناكی ئیمان بێ بەهرە بوون بەڵام شوانێك هەر بە بیركردنەوە لە ئاشەوانێك تێدەگات كە ئەم بونەوەرە بەدیهێنەرێكی هەیە كە تاك و تەنیایە، جا هەندێك وتویانە ئەو تاقە، دڵی باوەڕدارە كە بە نووری ئیمان دەدرەوشێتەوە، هەروەها وتراوە ئەوە وێنەی پەروەردگارە كە ئەم بونەوەرەی بەدیهێناوە و بونەوەرانی بەرەو ئەو ئاراستەیەی كە بەختەوەری و ڕێكوپێكی ئەوانی تێدایە ڕێنمایی كردوە وەك نورێكی ڕێپیشاندەر كە پەردەیەكی شووشەیی هەیە كە ئەو پەردەش نەوەك لە نورەكە كەم ناكاتەوە بەڵكو تەنانەت ڕوناكییەكەشی زۆرتر دەكاتەوە هەروەك چۆن ئەو پەردەیەی كە بووەتە هۆی ئەوەی كە خەڵك پەروەردگار نەبینن، بوونی پەروەردگاری نەشاردوەتەوە بەڵكو لە هەموو ئاشكراكان ئاشكراتری كردوە، نوری پەروەردگاریش ئاوەها ئاشكرایە و پەردەكەشی ئاشكراتر و ڕوناكتری دەكات، بەڵام ئەم نورە ئاشكرایە هەموو كەس لێی بەهرەمەند نابێت. #قورئان #ئیسلام #تەوحید
قورئان.ژیان
Region: IQ
Friday 05 June 2026 18:26:40 GMT
Music
Download
Comments
Sha Ai :
بەردەوامبە ❤️❤️❤️
2026-06-05 18:33:02
1
ℳ𝒶𝒽𝒶𝓂𝒶𝒹¹ :
استغفراللە ❤️
2026-06-08 09:02:12
0
storm deep :
🥰🥰🥰
2026-06-16 21:44:24
0
shazadburhan :
❤️❤️❤️
2026-06-14 20:13:18
0
SHADYAR ∅ قرآن :
🖤🖤🖤
2026-06-11 18:10:54
0
Sahand Ata :
🖤
2026-06-07 17:32:16
0
Dana A. Salim :
🥰🥰🥰
2026-06-06 18:26:21
0
asokhoshnaw :
🥰
2026-06-05 19:13:10
1
☪️🌓 彡جـ,ـراحـًـًًـًًًـًًـًـ彡 :
🌹🌹🌹
2026-06-05 18:59:05
0
𝐇𝐚𝐦𝐚 𝐋 𝐇𝐚𝐦𝐚𝐰𝐚𝐧𝐝𝐢 :
دڵ ڕوناک کەرەوە بەم زیکرانە 🖤
- استغفر اللە🖤
- سُبحان الله🖤
- الحمدلله🖤
- لا إله إلا الله🖤
- اللهُأكبر🖤
- سُبحان الله و بحمدهِ🖤
- سُبحان الله العظيم🖤
- أستغفر الله وأتوبُإليهِ🖤
- لا حوُل و لا قوة إلا بالله🖤
- اللهُم صلّعلى محمد وعلی ال محمد🖤
- لا إله إلا أنتَسبحانك إني كنت من الظالمينَ🖤
2026-06-05 22:13:43
1
To see more videos from user @quran_zhyaan, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2026 TikWM. All rights reserved.