@pasedrh: ژیانامەی وەرداش ،،خۆشەویستی شار،، ناوی تەواوی [مستەفا ئیبراهیم خدر ] لە ساڵی ۱۹٥٤ لە دۆڵی ئاکۆیانی گوندی ئاکۆیان سەر بەقەزای ڕواندز لەدایک ئەبێت ،، وەرداش کەسێکی ئاسای بوو مرۆڤێکی ژیر و ئاقڵ بەتوانا و کاسب و شۆڕشگێر پێشمەرگەبو ،،وەرداش لەساڵی ۱۹٨۰ بەهۆی گاریگەری ڕوداوێکەوە بەداخەوە باری دەرونی تێک ئەچێت تا کو ئیستا ،، وەرداش ڕوو ئەکاتە ڕواندز [ماڵی جەبار مام شێخ ] دەرگای بۆ ئەکەنەوە ئەبێتە پەناگای ژیانی داهاتوی وەرداش ،،حەبیبە خان خێزانی مام جبار وەک دایکێک خزمەتی کردوە ،،، دوای مردنی خوالێخۆشبێت [ جەبار مام شێخ ] وەسیەتی کردوە بەردەوام بن لە خزمەتکردنی وەرداش تائیستاش لەم ماڵە ژیان بەسەر ئەبات و پەناگەیەکە بۆی شوێنی تایبەتیان بۆ تەراخان کردوە دڵنیام مام جەبار وەسیەتیش نەکردبا وەرداشیان پشت گوێ ناخست ئەم بنەماڵە بەڕێزە ،، بەڵام تێک چونی باری دەرونی وای لێنەکرد وەرداش دورکەوێتەوە لە کۆمەڵگە زیاتر ئاشنابو خۆشەویست بوو لەناو خەڵک بو بە سیمبلی شاری ڕواندز لەبەر خۆشەویستی بەردەوامی پاک ڕاگرتنی ژینگەو سەرەڕای ئەم نەخۆشیە یەکێکە لە دۆستەکانی ژینگە کە بەردەوام لەناو بازار هەستی پێ ئەکرێت ،، هەموو چین و توێژەکانی ڕواندز منداڵ گەنج پیر کاربەدەستان و کاسبکاران و ئەوەی ئەیناسێت خۆشی ئەوێت ،،،بۆیە لە بەرواری ۱٥ ۱ ۲۰۱۹ پەیمانگای هونەرە جوانەانی ڕواندز پەردەی لەسەر پەیکەرێک بەناوی [ وەرداش مرۆڤێکی پاك ] کە لە لایەن دوو قوتابی خۆشەویست [میڤان دارا،، ئازاد سەلاحەدین ] بەسەرپەرشتی [مامۆستا سۆران ] ،بەئامادەبونی قایمقام و سەرجەم لاینە ئیداریەکان و لاینە حزبیەکان خەڵکی خۆشەویستی ڕواندز بە ئامادەبونی وەرداش پەردە لەسەر پەیکەری وەرداش لادرا ..کاتێ وەرداش نەخۆش ئەکەوێت ،،ڕواندز هەمووی لەگەڵ نەخۆش ئەکەوێت ،، ئەگەر ڕۆژێک دیار نەبێت سوراخی ئەپرسن سەرجەم سەرتاشخانەکانی ڕواندز بۆ هەر کامیان بچێت سەرو ڕیشی پاک ئەکەنەوە ڕێزی ئەگرن وە کۆمەڵە گەنجێک و خۆشەویستێک بەردەوام بەدوای خزمەتی ورداشن لە سەرشوشتن و خاوێنکردنەوەی ،،،وە لە کاتی نەخۆشکەوتنی خەڵکی ڕواندز لەگەڵیەتی ،،جارێکیان بەهۆی بەربونەوە ئازاری زۆری پیگەیشتبوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی کرا نەخۆشخانە پڕ بوو لەخەڵکی ڕواندز ،،خەڵکی سۆران و شارەکانی تر ئەوانەی لەم نەخۆشخانەبون سەریان سوڕمابوو ئەم هەموو خەڵکە لەناو نەخۆشخانەو بەر دەرگایە ئەیان پرسی ئەمە چی ڕویداوە ،، هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ وەرداش و ئێوەی خۆشەویست ئەخوازم دەست خۆش بۆ سەرجەم خەڵکی ڕواندز وە دەستخۆشی لەو بەڕێزانە ئەکەم کە ڕۆژێک هاوکاری وەرداش بوینە نەیان هێشت وەرداش بێ کەس بێت بونە براو هاوڕێی و پشت و پەنا بۆ وەرداشی ژیگە دۆست و خۆشەویست ،، Tariq A Rwandzy:بەسوپاسەوە وەرگیراوە لە#slemani_hawler_dhok_kerkuk_text_r
ڕواندز میدیا
Region: IQ
Saturday 06 June 2026 06:35:46 GMT
Music
Download
Comments
ahmadagha083 :
❤️❤️
2026-06-06 11:49:53
1
Saro Rawandzy :
خوای گەورە بیپارێزێت🥰🥰🥰
2026-06-06 20:35:14
0
mabastsardar7 :
دەست خۆش
2026-06-07 09:14:54
0
§&/﷼𝛸𝛵⊂رەوای رواندزی⊃&𝛴﷼$ :
dast xosh💛💛💛
2026-06-06 08:09:53
0
yasin kurda :
دەستان خۆش بێت لۆ بە ئاگا هێنانەوەی هەستی مرۆڤایەتی❤️
2026-06-14 09:37:50
0
raneaa 123 :
دەست خۆش
2026-07-05 18:47:15
0
barzan :
مڕۆڤێکی جوانی شـارە خودا بەرەکەت بخاتە تەمەنی هەمیشە تەندروست باش بێت یاڕەبی☝
2026-06-24 20:50:32
0
شوێنی کارا .علی رسول . :
دەستان خۆشبێت بێت. سەلاو لە وەرداش و لەخەڵکی مرۆڤ دۆستی ڕواندزی خۆشەویست
2026-06-08 17:53:34
1
moonlight 🌙✨ :
خۆشەویستی خودایە بۆیە خەڵکیش وا خۆشیان ئەوێ
2026-06-06 14:09:42
0
ahmadagha083 :
❤️❤️❤️
2026-06-06 11:49:48
1
ahmadagha083 :
💚💚
2026-06-06 11:49:42
0
Rebwar Beg Rawanduzi :
دەستان خۆش بەس نەمانزانی هۆیی تێک چونی باریی دەرونی چی بوو..؟؟
2026-06-18 10:56:09
0
جندی مجهول ،،ک :
دەستان خۆش بێت بۆ ئەم ڕون کردنە وە جوانە ؟؟؟؟ڕواندز پەناگەی هەمو کەسێکە
2026-06-06 13:39:24
2
Rzgar Shexo :
🌹🌹🌹
2026-06-08 12:41:52
0
Brwa qasab :
❤️❤️❤️
2026-07-16 16:51:33
0
𓏺𝚡0𝚜𝚑𝚗𝚊𝚠🖤🦂 :
🥰🥰🥰
2026-06-13 17:48:18
0
ئةيمةن صباح خضر :
🖤❤️🌹❤️🖤❤️🖤❤️🌹
2026-06-11 05:13:59
0
karwan@chawshen :
🥰🥰🥰
2026-06-06 11:21:14
0
شەماڵ رواندزی :
🌹🌹
2026-06-06 20:19:10
0
ایوب صالح عزیز :
🌺🌺🌺🤲🤲🤲
2026-07-16 09:27:57
0
Soran rwandzy :
🥰🥰
2026-06-06 11:18:41
0
Soran rwandzy :
💙💚
2026-06-06 11:18:40
0
Soran rwandzy :
💙🥰
2026-06-06 10:37:10
0
AhmadـــRwandzy :
🥰🥰🥰
2026-06-06 10:28:53
0
kamo :
❤️❤️❤️
2026-06-06 08:52:26
0
To see more videos from user @pasedrh, please go to the Tikwm
homepage.