@thanhtuhouse97: Quá là xinh yêu luôn ạ

Thanh Tự
Thanh Tự
Open In TikTok:
Region: VN
Saturday 06 June 2026 10:04:35 GMT
2585
17
0
2

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @thanhtuhouse97, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

لەسەرەتایی ساڵی( ٢٠٠٠)، وە من وەک پسپۆڕی بێهۆشکاری دەستبەکار بووم لە نەخۆشخانەی ئیمرجینسی بۆ سووتاوی و جوانکاری ،  لەماوەی ئەو بیست ساڵەدا تەنها بۆ دووساڵێک دوورکەوتومەتەوە لەو نەخۆشخانەیە . گویبیست و شایەتحاڵی هەزارەها چیرۆکی ناخهەژێن و جەرگبڕو کێشەی کۆمەڵایەتی بووم . بەسەدان ژنم بینیوە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بچووکەوە خۆیان سوتاندوەو گیانیان لەدەستداوەو چەندین مناڵیان بە هەتیوی و نائومێدی بەجێهێشتووە . چەندین کچی گەنجی جوانم دیوە لەتەمەنی گوڵدا بەهۆی کێشەیەکی دەروونی و عاتیفییەوە ئاگریان لە جەستەیان بەرداوەو بۆ هەتا هەتایە عەیبدار بوون بەشێوەیەک کە نەتوانن و پێیان شەرم بێت لە کۆمەڵگادا دەرکەون . هەزارەها چیرۆکی جیاواز و ناخهەژێن . ئەوە جگە لەهەندێک حاڵەتی تری سووتاوی ..  قوربانیانی خۆسوتاندن مەرج نییە گیان لەدەست بدەن ، بەڵکو لەوانەیە بۆ هەتا هەتا بە جەستەیەکی عەیبدار و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری جەستەیی و دەروونی ناچار بن بەرامبەر ئەم کۆمەڵگایە بوەستن بەهەموو برینەکانیانەوە، لەکۆمەڵگایەک کە هیچ ڕەحمێک بە مرۆڤی ساغ و بێ خەوش ناکات و هەزار عەیب و عاری تیادەدۆزێتەوە ، جا وەرە لەکەدار و ڕووخسار شێواو بیت!  ئەوەی ئەمەوێت بیڵێم ئەوەیە هیچ کاتێک خۆسوتاندن چارەسەر نییە، بگرە هەمیشە کێشەکان قوڵتر و گەورەتر دەکات . ئەگەر تۆ وادەزانیت کێشەکەت و ئازارەکانت بەخۆسوتاندن چارەسەر دەبێت و کۆتایی پێدێت ، ئەوا دڵنیابە زۆر هەڵەیت. کێشەکەت بۆ خۆت و بۆ خێزانەکەت گەورەتر و بە ئازارتر دەبێت . جگە لەو ئازارە زۆرە جەستەییەی کەتوشت دەبێت و هەتا ماویت دەناڵینیت بەدەستییەوە .  هیوادارم ئەم ڕاستییانە زۆربەی ئافرەتان دەرکی پێبکەن و بڵاویکەنەوە و ئەو هۆشیارییەیان هەبێت کە جەستەیان دیارییەکی بەنرخە ، نابێت وا بە ئاسانی دەستبەرداری بن و دەستیان بچێتە خۆیان بۆ هیچ ! هیوادارم خێزانەکانیش ووریاتر مامەڵە لەگەڵ کچە گەنج و هەرزەکارەکانیان بکەن و زیاتر هەوڵ بدەن لە کێشە دەروونی و سۆزدارییەکانیان بگەن .  هیواداریشم ڕاگەیاندنەکان زیاتر فۆکەس بخەنە سەر ئەم بابەتەو زیاتر بەرنامەی بۆ تەرخان بکەن و باسی بکەن  لەبری بەرنامەی مۆدێل و جوانکاری و چێشت لێنان .  تکایە خۆسوتاندن هەرگیز چارەسەر نییە ، بگرە گەورەکردنی کێشەکانە .  هەرساغ و سەلامەت بن .. د. هەڤین کەمال شاە محەمەد #jihan_kurdi #kurdistan #kurd #کورد #jihanbini

About