@kill.ua033: ‎ئەزانی  بەینی خۆم و خۆت چۆن ئەبینم لە دیدی خۆم؟ ‎چەپکێ گوڵم بە دڵ و بە گیان ڕازاندبویەوە بۆ ئەوەی دڵت'ی پێ خۆش بکەم له ڕێگای هاتنم بۆ لای تۆ توشی تەنگی و ڕێی دڕکاوی زۆر زۆر بومەوە و ناچار بۆ پاراستنی ئەو چەپکە گوڵە جەستەی خۆم'م دەکردە قوربانی و دڕکەکانی ڕێگا لێک لێک جەستەمیان دەبڕی بەڵام دڵی من بەوە خۆش بوو کە چەپکە گوڵەکە سەلامەتە دوای بڕینی ئەوو هەموو تەنگیەی ڕێگا و گەیشتنە لات ، تۆش بە چاوێکی وا سەیرت کردم کە قێز لە و هەموو برینەی جەستەم دەکەیەوە بەبێ ئەوەی لێم بپرسیت ئەوو هەموو برینە چیە و بۆچی وات لێهاتوە؟ دوای ئەوەش سەیری گوڵەکەی دەستمت کرد و بینیت دڵۆپێک خوێن بەسەر چەپکە گوڵەکەوەیە کە هی برینەکانی جەستەم بوو و ئەوسا ڕوت لێم وەرگێڕا و وەک ئەوەی پێم بڵێیت ، ئایە نەت دەتوانی بە شێوازێکی ڕێک و پێک بێیتە بەر دەرگام؟، بەڵێ ئەزیزی من تۆ ئاوا بەم چەشنە هەم و قوربانیەکانی منت کردە تۆزی با بردوو ‎ ‎من له کەناراوێکی ژیاندا خەریک بووم ڕۆحم دەدا و پەلە قاژەی مەرگم بوو ، تۆ هاتیت بۆ ساتێکی کەم لە ژیاندا چاوێکی بەزەیت پێمدا خشاند و منت زیند و کردەوە و دەمارەکانم گوڵیان گرتەوە ،و ترپەی دڵم ڕێک بویەوە ،و جەستەم هێزی گرتەوە ،و ژیان لام بوو بە بەهارێکی سەوزی گوڵانی ،و ڕۆحم لەگەڵ بول بولەکان ڕێک ببون ،و بریسکەی چاوانم شەوقی گشت ئەستێرانی بڕیبوو ، دوای ئەوو هەموو جوانیەی بۆ ژیانمت هێنا ، ئێستا وەرە چاوێک بە حاڵمدا بخشێنە ، زۆر لە جاران وێران تر و بێڕەنگ تر ، ترپەی دڵ خەریکە نامێنێ و ژیان کۆتایی دێت ‎ ‎ئاخر ئەم دڵە بۆتۆ بوو ، ئەوینی تۆی تێدابوو ، چۆن توانیت وەها عەزابی بدەی؟ کەسێک وەها بەوو هەموو پاکی و ئەمانەت داریەوە خۆی تەسلیمی تۆ کردبوو تۆ چۆن ئەتوانیت ئاوا بکەیت؟ هیچ بەزەیت نایەت بە حاڵی عازری عاشق ئەی مەعشوق؟ هیوادارم ئەو هەستە بچێژیت و بزانیت کە مرۆڤ خۆشەویسترین کەسی لە دەست بدات ناتوانێت هیچ شتێک بکات ، تۆ کە زانیت خۆشمدەوێیت غرورت کوێری کردیت و لوت بەرزیت نواند ، ئیدی منیش ئیهمالت ئەکەم تا هەست بە غەڵەتی خۆت بکەیت و فێر ببیت دەرفەتەکان تا کۆتایی نین و کە دەرفەتێک هاتە پێش بزانی ڕێزی لێ بگریت ‎ ‎من لەبیرمە سەردەمایەکی زۆر لەمەو بەر پێمت وت ئەگەر بزانم خۆشت ناوێم ئەمرم ، دەسا بمرە عومری شرینم💔. ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی #foryou #tiktok #kurdistan

𝐒✪
𝐒✪
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 07 June 2026 16:59:38 GMT
33738
2545
21
167

Music

Download

Comments

user.desemberr
𝗣𝗮𝗿𝗲𝘆🖤. :
کۆپی کاپشن ئەزیزم؟؟
2026-06-09 12:10:47
1
myile1ss
🕊️, :
کاکەی من♾️،
2026-06-07 17:12:50
3
hawraz._.01
🪬♥️ :
کۆپی هەیە؟؟؟
2026-06-08 14:47:45
5
m.a.n.y12
EmAn|ئیمان🤎 :
کوجاییی ئزیزم🥺♥️
2026-06-07 17:43:15
2
d4shni
Dashne🐆 :
💔🥹
2026-06-09 12:07:53
1
t4li4..b
💫🖤𝑻𝑨𝑳𝒊𝑨🖤💫 :
🥀🖤
2026-06-08 17:28:52
1
kakaa..97
kakaa :
🖤🖤🖤
2026-06-09 07:41:16
1
To see more videos from user @kill.ua033, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About