@1lo0serr: هەستەکانم وەک پەپوولە لە بەهاردا گیانیان لەدەست داوە وەک چرایەکی سووتاو هیچ ڕووناکییەک تیایاندا نەماوە تەنیا تاریکییەکی چڕ، کە چاوەکانیشم لێڵ دەکات... وەک دارێک لە زستاندا بێ گەڵا و گوڵ ڕووت و قووڵ چاوەڕێی مردنێکی بێدەنگم هەستەکانم ئاوازێکن لە جەنگەڵێکی بێدەنگدا گووم دەبن هیچ کەس نایانبیستێ... تەنیا دەنگدانەوەی خەمە لە نێو دڵێکی مردوودا. وەک دەریایەکی ویشک، بێ ئاو، بێ ژیان، تەنیا لمێکی سووتاو، و بیرەوەرییەک لە شیناییەکی ونبوو... من ئێستا وەک کاتژمێرێکی وەستاو هیچ کاتێک نیشان نادەم! تەنیا بێدەنگییەک، کە مردنی هەموو ساتەکانم ڕادەگەیەنێت... وەک گۆڕێک کە خۆم هەڵمکردووە بۆ هەموو ئەو خەونانەی کە مردن بۆ هەموو ئەو پێکەنینانەی کە ون بوون... ڕۆحم باڵندەیەکی باڵشکاوە لە نێو قەفەسێکی بێ دەروازەدا هەناسە دەدات، بەڵام ناژی... ئاخ، ژیان! چەند دڕندەیت، چەند بێبەزەیی! کە هەستەکانم دەکەی بە خۆڵەمێش، و ڕۆحم دەکەی بە گۆرانییەکی نەبیستراو. من ئێستا تەنها سێبەرێکم بەدوای خۆمدا ڕادەکەم لە نێو تاریکترین گۆشەی ژیانمدا لە ئینتزاری کۆتاییم... #fyppppppppppppppppppppppp #actives? #tiktok #kurdistan🇹🇯️ #slemani

𝜗𝜚˚⋆
𝜗𝜚˚⋆
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 08 June 2026 18:16:39 GMT
1594
223
1
23

Music

Download

Comments

nelaa0aa
᷂شێوە🩷، :
♥️♥️♥️
2026-06-09 16:14:32
0
To see more videos from user @1lo0serr, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About