@amozhgaari: هەرگیز نەکەی جورئەت کەی بە کەسێ بڵێی خوا لەگوناهەکانت خۆشنابێ !! ئەوە ئیشی عەبد نیە بڕیار لەسەر عەبدێکی تربا لێ خۆشبون و نەبون تەنها ئیشی خوای گەورەیە نەک عەبدێکی وەک ئێمە! هەرگیز نەکەن خەڵکی سارد کەنەوە لە تەوبە! خوا خۆی خۆشەبێ لە سورة الزمر لە ئایەتی ٥٣ دا هاتووە کە فەرموویەتی ( آن الله یغفر الذنوب جمیعا ) خۆی فەرموویەتی: من لەهەموو گوناهێکتان خۆشەبم دەی ئیتر چۆن جورئەتەکەن پێچەوانەی قسەی خوا شتی تر بڵێن؟!! هەمووان چەنەها هەڵەو کەموو کوڕی و گوناهمان هەیە لەجیات بگرین و بەهەڵەو کەمو کوڕی خۆمانا بچینەوە چوینە حوکم ئەدەین لەسەر کەسێ کە لای خوا پاک بۆتەوە بەهۆی تەوبەکەیەوە؟! مەگەر خۆمان بێ هەڵەو پاکین؟! بەچاوی هەڵەی ڕابردوەوە بەکەم لەو کەسە مەڕوانە چونکە خوا لەوانەیە داهاتووی تۆ وەک ڕابردوی ئەو لێبکا!! خوا عەبدێک کە بۆ گوناهەکانی ڕابردوی ئەگری لای زۆر باشترە لە عەبدێکی لوت بەرزی دەسبیحکار!! ئەگەر وابزانی ئینسان نابێ هەڵەبکا ئەوە خوای گەورە وای نەفەرمووە! ئیتر نازانم ئەمە چ دینێکە بەڵام ئیسلام نیە خوای گەورە خۆی ئەفەرمووێ: ئەگەر بەندەکانم هەڵە نەکەن وا ئەکەم ئەو ئینسانانە لائەدەم کۆمەڵە کەسانێکی تر دەیەنم تا هەڵەبکەن تا ناوی ڕەحمانی من دەرکەوێ ئەمە بانگەشە نیە بۆ ئەوەی هەڵەبکەن بەڵام ئەگەر ئینسانێکیش هەڵەی کرد نەیکەین بە قیامەت لێی!! ئەگەر کەسێکی نزیکت یان چواردەورت هەیە هەڵەیەکی کردوە یان گوناهێکی کردوە ئەگەر ناتوانی لێی خۆشبی تەنها لێی دورکەوەرەوە و نهێنیەکانی و گوناهەکەی لای کەسانی تر مەدرکێنە هەوڵ مەدە ناوزڕاوی کەی و حەیای بەری بیهێنە پێش چاوت کە شتێک خوا هەوڵ ئەدا دایپۆشێ تا کەس پێی نەزانئ کەچی تۆ هەوڵ دەی بۆ ئاشکراکردنی ؟! بیربکەرەوە لای خوا بەو کارەت چەن ناشرین ئەبیت و وە دڵنیاش بە حەقی ئەو ڕەفتارەت هەر لێ ئەکاتەوە داپۆشینی عەیبی خەڵک هەر خۆی لەخۆیا بەندایەتی کردنە بۆ پەروەردگار ئەوکاتەی عەیبەی کەسێک ئەگاتە لات با یەکسەر بوەستێ و لەتۆوە بەکەسی تر نەگات، خوای گەورە خۆی پاداشتی ئەو چاک بونەت ئەداتەوە عەیبەکانی تۆش ئەپۆشێت، دڵنیابە لەوەی عەیب وگوناهی هەر کەسێک ئاشکراکەی خوا خۆی بەدوای عەیب و عارو گوناهت ئەکەوێ گشتی ئاشکرا ئەکا لێت بۆیە نەکەن هەرگیز جورئەتی کاری وابکەن نەکەن هەوڵ دەن شتێ ئاشکراکەن و بۆی بگەڕێن کەخوا پۆشیویە چونکە خواش بەدوای عەیب و عارو گوناهتان ئەگەڕێ ئیلا ئاشکرای ئەکا لێتان!! #مامۆستا_نورالدین_مەلا_عبداللە_وەڕازی #داپۆشینی_تاوان #ئامۆژگاری #گوناهـــ_و_تاوان #پۆستی_ئاینی🕋
خەدیجە🤍
Region: IQ
Thursday 11 June 2026 20:00:31 GMT
Music
Download
Comments
فریشتە🤍• :
جزاك الله خیرا، ♥️
2026-06-12 01:31:54
0
شارا🖤' :
جزاك اللە خیرا
2026-06-11 20:33:02
0
خالد شكري :
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكْ 🌹🌹🌹🌹 جَزَاكَ اللّٰهُ خَيْرَا
2026-06-11 20:21:21
0
To see more videos from user @amozhgaari, please go to the Tikwm
homepage.