@hh4nnee: ئەمشەو دڵم لەگەڵ تاریکی قسە دەکات، وەک کەسێک کە هیچ نەفەرێک گوێی لێ ناگرێت. ئاسمان ساکتە، بەڵام ناوخۆم پڕە لە هەنگاوە نادیارەکان. هەموو بیرەکانم وەک پەپوولەی شەو لە دەوری ڕووناکییەکی بچووک دەسوڕێن، بەڵام نازانم ئەو ڕووناکییە چییە… هی هیواداریمە یان هی دوا ماوەی خەم؟ ئەمشەو دڵم ماندووە لە هەڵگرتنی وشە نەوتراوەکان، لە حەزەکانی بێ دەنگ، لە چاوەڕوانییەکی درێژ کە ناچێتە کۆتایی. کات بە هێواشی دەڕوات، و من لە نێوان چرکەی کاتدا بەدوای ئارامی دەگەڕێم، وەک منداڵێک کە لە شەوێکی ترسناکدا باوەشێکی ئاشنا دەوێت. ئەمشەو دڵم تەنها نییە، بەڵام هەست بە تەنهایی دەکات… شاید بەیانی کاتێک خۆر هەڵدێت، هەندێک لەم خەمەکانیش لەگەڵ تاریکی بڕۆن🖤..#hawler#hawler_slemani_dhok_karkuk_hallabja
﮼هەنی🦢
Region: IQ
Friday 12 June 2026 09:26:39 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @hh4nnee, please go to the Tikwm
homepage.