@qu0tes67: دڵنیامەبە لەوەی ڕۆژێک لەگەڵت بمێننەوە بەڵام دڵنیابە لەوەی ڕۆژێک بەجێت بهێڵن دڵنیایی لە جێهێشتنە نەک مانەوە. هەموو ئەوانەی کە کردوونت بە چرای ژیان و پشتی خۆت و پەنای کاتی ناچاریت و هێزی بوونت و ڕێچکەی ژیانت لەکۆتاییدا وەکو مۆمە گەشاوەکەی کە قەت بیر لە کز بوون ناکاتەوە و هەردەم و هەردەم خۆی گەشتر دەکات تا بەخۆی نازانێت و لەکۆتاییدا کز و ژاکاو دەبێت و کز کز و ورد ورد نامێنێت و دەبێت بە نەبوو، ئەوانەشی وا دڵت پێیان خۆشە لە کۆتاییدا نامێنن و دەبن بە یادگاری یادگاریەکی تاڵ هەرگیز ئەوەندە نهێنی لای کەس باس مەکە کە ببێتە چەقۆیەک لە کاتێکی سێبەراوی و بێ پێشبینی و چاوەڕوانی لێت بدات و خوێنێ لێ ڕژاوەکەت بخواتەوە، کەوایە ئەو کەسەی زۆرترین جاری برینداری کردوویت سەرەتا خۆت چەقۆکەت پێداوە. خۆت چڵپ و چاڵی ڕێگاکەت بۆی ڕنیوە و هەتاوی توندی بەر ڕێگایت بۆ لاداوە و تینوێتی ڕێگاشیت ڕەواندۆتەوە. هەستێکی زۆر خۆشە کاتێک دەوروپشتت پڕە لە کەسانێک و پێتوایە بۆ هەمیشە ئەوانە پارێزەرتن و ڕێگاکەت بۆ ئاسان دەکەن وایە؟ ئەی چ هەستێکە کاتێک بۆت دەردەکەوێت ئەو کەسانە وردە وردە دانە دانە دەڕۆن و دەچن بۆ لاکەی تر؟ پێم بڵێ؟ نەک تەنها جێت بهێڵن، بەڵکو دووای جێهێشتن دژایەتیشت بکەن و لە سەرکەوتنت بخەن زۆر ئاسانتر لە دووژمنە کۆن یەکەمی و ئاشکراکانت. بەڵام چۆن؟ بەو چۆقۆیەی خۆت پێتدابوون. هەمان ئەو چەقۆیەی سەرەوە بەڵێ... ئەمە ژیانە، پڕە لە دەوران نەخۆشی و ناخۆشیەکەی ئەوەیە تۆ تەنها دوو ڕێچکەت هەیە: یان تۆ ئەو کەسەیت کە جێت دێڵن و دڵت شەق شەق و پڕڕ لە ژیان و دەردەسەری دەکەن و وات لێدەکەن هەمیشە چاوەڕێی ئەو ڕۆژە جوانە بکەیت کە لە خەیاڵتدا درووستت کردوون و بە چەقۆکەی خۆت دەتکوژن. یانیش ئەو کەسەیت کە جێیان دێڵیت و خیانەت دەکەیت و بە چەقۆکەی خۆی کەسەکە دەکوژیت. خراپ یان خراپتر؟ یەکێکیان یان هیچیان (مردن).
Quotes | وتەکان
Region: IQ
Friday 12 June 2026 20:29:23 GMT
Music
Download
Comments
askandar 🖤 :
2026-06-24 04:34:14
1
saman :
یانی چی
2026-06-14 22:17:04
0
﮼شەهە :
ناوازەییە🤩،
2026-06-12 20:36:52
0
Mamosta ✪ :
real bro🔥
2026-06-19 23:48:22
1
Azhw4n :
ڕێک بێ هیچ گومانێک 💔
2026-06-21 22:29:08
1
ᕼᗩᗰOKᗩꨄ︎ :
🥀🥀🥀
2026-06-13 04:50:00
1
To see more videos from user @qu0tes67, please go to the Tikwm
homepage.