@nimal183: #14🐜With_you_is_the_king_of_knife_fighting

𝑫𝒊𝒓𝒂𝒓 𝑶𝒔𝒔𝒂𝒎𝒂14🐜
𝑫𝒊𝒓𝒂𝒓 𝑶𝒔𝒔𝒂𝒎𝒂14🐜
Open In TikTok:
Region: DZ
Saturday 13 June 2026 09:10:34 GMT
9717
318
7
6

Music

Download

Comments

mia302809
Martina :
ruka
2026-06-14 10:25:51
0
user72478137161273
viper 😈🔪🖤 :
علمني
2026-06-14 12:34:30
1
moh1743
محمد :
👍
2026-06-16 20:08:30
0
mia302809
Martina :
👍
2026-06-14 10:25:21
0
amiraa_99_noor_27
🦋أمــيـرة الـنــور🦋 🪽J🪽 :
🥰🥰🥰
2026-06-13 09:41:29
0
To see more videos from user @nimal183, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

چۆن دەتوانیت؟ ئەم پرسیارە وەک بزمارێکی داغکراو لە ناو مێشکمدا چەقاوە و هەموو چرکەیەک دەمکوژێت و زیندووم دەکاتەوە ئاخر تۆ چۆن دەتوانیت لەبەر خۆتەوە بڕیارێکی وا بدەیت و بێیتە ناو ژیانی من و هەموو وجودم داگیر بکەیت و دواتریش بە بێدەنگییەکی بێڕەحمانە دەرگاکە لە دوای خۆت دابخەیت و بڕۆیت؟ پێت وایە من یارییەکی ناو دەستەکانتم یان تەنها وێستگەیەک بووم بۆ حەسانەوەی ماندووبوونەکانت؟ تۆ چۆن ڕێگەت بە خۆت دا کە چارەنووسی من ببەستیتەوە بە هەناسەکانت و دواتر هەناسەم لێ ببڕیت؟ من لێرەم لە هەمان ئەو شوێنەی کە جێتهێشتووم هێشتا لێرەم و چاوەکانم لەسەر ئەو ڕێگایەیە کە تۆی تێدا وون بوویت من تا ئێستاش چاوەڕێی تۆم چاوەڕێی ئەو
چۆن دەتوانیت؟ ئەم پرسیارە وەک بزمارێکی داغکراو لە ناو مێشکمدا چەقاوە و هەموو چرکەیەک دەمکوژێت و زیندووم دەکاتەوە ئاخر تۆ چۆن دەتوانیت لەبەر خۆتەوە بڕیارێکی وا بدەیت و بێیتە ناو ژیانی من و هەموو وجودم داگیر بکەیت و دواتریش بە بێدەنگییەکی بێڕەحمانە دەرگاکە لە دوای خۆت دابخەیت و بڕۆیت؟ پێت وایە من یارییەکی ناو دەستەکانتم یان تەنها وێستگەیەک بووم بۆ حەسانەوەی ماندووبوونەکانت؟ تۆ چۆن ڕێگەت بە خۆت دا کە چارەنووسی من ببەستیتەوە بە هەناسەکانت و دواتر هەناسەم لێ ببڕیت؟ من لێرەم لە هەمان ئەو شوێنەی کە جێتهێشتووم هێشتا لێرەم و چاوەکانم لەسەر ئەو ڕێگایەیە کە تۆی تێدا وون بوویت من تا ئێستاش چاوەڕێی تۆم چاوەڕێی ئەو "شەوشادییە" شیرینانەی کە بێ ئەوان نەدەخەوتی چاوەڕێی ئەو دەنگەی کە دەبووە ئارامی بۆ دڵە شێواوەکەم پێت وایە لەبیرکردن بە دەستی منە؟ یان پێت وایە بە بڕیارێکی تۆ هەموو ئەو یادگارییانەی کە لە ناو خوێن و دەمارەکانمدا ڕەگیان داکوتاوە لە ناو دەچن؟ ​لەوانەیە بتوانم لەبیرت بکەم؟ ئەمە گەورەترین درۆیە کە مرۆڤ بەرامبەر خۆی دەیکات کاتێک ناتوانێت ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببێتەوە چۆن دەتوانم لەبیرت بکەم کاتێک هەموو کوچە و کۆڵانێکی ئەم شارە بۆنی تۆی لێ دێت؟ کاتێک هەر پیتێکی ناوت بووە بە ڕەمزی مۆبایلەکەم و هەر جارێک کە دەیکەمەوە دە دەقە لە ناو خەیاڵی تۆدا قوفڵ دەبم؟ تۆ بڕیاری ڕۆشتنت دا چونکە نەتویست بێزارت بکەم چونکە پێت وابوو بێ من ژیان ئاسانترە بەڵام پێت نەوتم من بە بێ تۆ چۆن دەتوانم بەردەوام بم؟ تۆ بردەوە چونکە توانیت ڕوحی من بکەیتە زیندانێکی ئەبەدی و کلیلەکەشی فڕێ بدەیتە ناو قووڵایی بێدەنگییەوە من لێرە لە قەراخی بێ‌ئومێدییەکی کوشندەدا وەستاوم و تەنها داوای نامەیەکی سڕاوەت لێ دەکەم تەنها بۆ ئەوەی وا بزانم هێشتا لە بیرت ماوم بەڵام تۆ تەنانەت ئەو وەهمەشت لێ بڕیم تۆ بە زۆر وات لێ کردم کە پەنا ببەمە بەر غرورەکەم و لەمەودوا لەگەڵ هەموو کەسێک سارد ببم بەڵام بزانە ئەو ساردییە تەنها پەردەیەکە بۆ شاردنەوەی ئەو ئاگرەی کە لە ناو دڵمدا بۆ تۆ دەسوتێت. ​تۆ بڕیارت دا کە من نەبم بەڵام من هێشتا بڕیارم نەداوە کە کۆتایی بەم چاوەڕوانییە بهێنم چونکە دڵێک کە بە ڕاستی خۆشی ویستبیت هەرگیز فێری ماڵئاوایی نابێت من تا ئێستاش لەم ژوورە تارییکەدا دانیشتووم و گوێ بۆ دەنگی هەنگاوەکانت دەگرم کە دەزانم هەرگیز نایەنەوە من تا ئێستاش خەمی تۆمە لە چاوەکانم زیاتر خەمی تۆمە نەکا لەوێ کەسێک هەبێت وەک من نەبێت و نەزانێت چۆن ئاگای لە دڵت بێت نەکا کەسێک هەبێت وەک من بێ شەوشادییەکەی ئەو خەوت لێ نەکەوێت بەڵام تۆ هەموو ئەمانەت پشتگوێ خست و بە تەنها لەبەر خۆتەوە بڕیارت دا کە هەموو شتێک کۆتایی بێت بڕۆ بەڵام بزانە کە ئەم چاوەڕوانییەی من دەبێتە مێژوویەک کە هیچ کاتێک لە لاپەڕەکانی ژیانتدا ناسڕێتەوە...#ba7reeeeeeee #نەمویسط #brokeennnnnnn

About