@peshawahiwaa: " پــەروەرێــن" پەروەرێنم جگە لە دەرگای حضورت چ دەرگایەک ئەڵێن نیمە خۆنەویستیم لە پێناوت ڕێک هێندەی خۆشەویستیـمە هەرجارێک کە دێمە حضورت وێنەی منداڵێکی ون بووم بە گرییەوە ئەڵێم چیمە سەرم نەوی و هەردوو دەستم، بۆلای خۆت بەرزەکەمەوە یا رب تو زاتی حەقی خـۆت لەپێش هەر داوایەکم لێـت هەر ئەڵێم و ئەیڵێمەوە یەقیـنی مـن بە خوایەتـیت وای لێکردووم،بۆ هیچ دەردێک نەتلێمەوە هەرپێش ئەوەی ئامین بکەم باوەڕدارم، جوابی داوام ئەبینـمەوە من ئەزانم لە ڕەگی مل نزیکتری ئاگاداری ترپەی دڵ و هات و چوی خوێنی جگەرمی من ئەزانم، ئاگات لێمە ڕۆزی دەرمی پشتم بەس بە خۆت قایـمە بۆیە سڵ ناکەم لە هیچ شتێ چی ناوی ترس بێ نیمە ئەگەر هەموو نزاکانم لە حزورتا کۆکەمـەوە لەیەک دێڕا، وێنەی تینوی ناو بیابان بینوسمەوە و بیخوێنمەوە تەنیا ئەڵێم سپاردەی دەستی خۆم نەکەی لەژێر ڕەحمی بێکۆتایی زاتی خۆتا تا لیقای خۆت، بمهێڵەوە ئەمەی ئەیڵێم تەنها شیعر و نوسراوی سەر کاغەز نییە یەقینێکە چی کێو هەیە لەم گەردوونە بەهێندەی ئەم بەهێز نییە چون پێشینم بۆم لەپێشە وێنەی سیدنا موسا خۆت پێت فەرموو لەپشتتین و لە لیقای فیرعەون نەترسا بەڵام ئێستە بۆیە ڕۆحم ئا بەم چەشنە بریندارە بەچاوی سەر زۆرەبینم ئیمانی تەنها بە زارە زۆرەبینم عاقیبەت و لیقای تۆیان تاڵان فرۆش کرد بۆ پارە بۆچێژی ژیانێکی کاتی کە وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە زۆرەبینم زاڵمیان لێ بووە بە خـوا پەنا بە تـــۆ ئەترسن ڕۆحیان بکێشن زۆرەبینم بەندایەتییان بۆ ئەکەن خۆشیانی پێ هەڵەکێشن زۆرەبینم طاغوتیان لەلا ڕەزاقە و فریادڕەس و ڕۆزی دەرە مەست و بێ هۆش زۆرەبینم لەڕێگای تـــۆ بێ خەبەرە زۆرەبینم بۆ مەنات و لات و عوزای سەردەمی نوێ کڕنوشەبەن جا هەر کامەو بۆ سیفەتێ کە هی تۆیە، پەنا بە تۆ وێنای خۆیانی بۆ ئەکەن زۆر زۆرە بۆم زۆرەبینم زۆر زۆرە بۆم، کەم ئەبینم دۆستانی ڕێگە و ئەمینم شوێنکەوتوانی طالوت و خاوەن مەبدەء و یەقینن پەرستشیان بەس بۆ تـۆیە نابینان بەهەموو ڕێیە تەنها ڕێگا تــــۆ ئەبینن ئەمـما قورسایی هەبوونیان بە ژمارە وەک جیاوازیی ئەستێرەیە لەگەڵ ژمارەی هەسارە سەربەرز بوون و بردنەوە لێرە و لەوێ، بۆم کەمینە بەڵێنی پەروەردگارە هەرکەس غەیری تۆ بپەرستێ جا لە ترسا یا لە برسا کۆتاییەکەی زەلیل بوون و ناو ئاگرە ئێش و ئازارێکی قورسە لێبوردەییشت بێ وێنە وەک گەورەیـیت بێ حەد و حساب و پرسە بە کڕنوشێک شەهیدبوون و بەهەشتی خۆت عطاء ئەکەیت وەک ساحیرانی دەور موسا پێشەوا هیوا ٢٠٢٦/٦/١٣

پێشەوا هیوا
پێشەوا هیوا
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 13 June 2026 19:23:21 GMT
75313
9618
401
1030

Music

Download

Comments

abdulla_5555555
اللهم صل وسلم علی حبیبنا محمد :
بارك اللە فیك
2026-07-31 08:04:58
0
peshawa_taqana
❤️Peshawa_Taqana❤️ :
ئەی دەمت خۆش بێت ❤️
2026-06-13 20:25:43
5
ismailabbas333
ismail abbas osman :
❤️❤️❤️بارک اللە فیک
2026-07-31 06:48:07
0
malldarii
✨🌷ماڵــداری🌷✨ :
ومن احسن قولا ممن دعا الی اللە وعمل صالحا.. فصلت:33 ئەی خوای گەورە بتپارێزێ و هەمیشە بەم یەقینەوە بمێنیتەوە 🤍
2026-06-13 20:52:32
4
.a741606
ئالان A :
🥰🥰 سبحان الله وەبیحمدی
2026-07-20 19:55:19
0
ali.a..rostam
Ali A. Rostam :
اللە اکبر
2026-07-17 11:24:35
0
fariqalgeajy
fariqalgeajy :
رەبی تەمەن درێژ و بەختەوەربیت
2026-07-29 21:43:41
0
saed.mahmud02
Saed Mahmud :
دةم خؤش دةم خؤس
2026-07-22 19:15:49
0
zyadsdiq
zyadsdiq :
جزاک اللە
2026-07-17 18:12:07
0
kurdestan987
kurdstan :
هەر بژی
2026-07-20 06:58:44
0
blink.ella7
Lana🦋 :
جزاک اللە خیرا
2026-06-14 09:35:19
1
ahmadhsain1
Ahmad Hsain :
@Ahmad Hsain:🌸دە ســـت و چـــاوت خــۆش بــێــت🌸 جزاك الله خَیٌرًا ڪَثِیرَا فَی اٌلدّنٌیا وَالٌآخِرَهٌ🍀🍀 جَـــٌزاك اللّهُخيرا أَلــــجَــــنـــَـهٌ أَلــفِــردَوسْاعلى وبــَــــٌَارَكَأللّـــەُفِيـــــڪ 🕊🕊🕊🕊اللـــهم ﷺ صــــل ﷺ عــلى ﷺ ســيدنا ﷺ محـــمد ﷺ وعــلى ﷺ الـــه ﷺ وصـــحبه ﷺ وســلم ﷺ 🍒 اللَهُـــــــمّے 🍒 صَــــــل 🍒ٌ علَےَ🍒 مُحمَـــــــد 🍒ْو علَےَ🍒 آل مُحمَــــــــد 🍒ْ🌷 🌷
2026-07-04 14:50:33
1
dana07600
DANA :
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكْ
2026-06-14 04:03:37
1
shnaahamadshah
daeke slemine :
ماشاءاللە تبارك الرحمن یاخواتەمەن درێژ بیت نمونەت زۆربێ جزاك اللە کل خیر
2026-06-14 06:09:28
3
lanaabas35
muslima :
ياخوا ته مه ندريژ بى أنشا الله براى برام
2026-06-14 17:19:50
1
mahtab1564
mahtab1564 :
دەست خۆش بژی سەرکەوتوبی
2026-06-14 10:34:27
1
navzad.osman
Newzad Osman :
🥰
2026-07-13 18:58:48
0
ajir.ajirb
ajir ajirb :
ده م حوش را سته سه ر كه و تو بيت
2026-07-14 18:21:18
0
wasta_barznji
شێوە بەرزنجی :
خوای گەورە پشتو پەنات بێت یارب نمونەت زۆر بێت
2026-07-14 07:45:11
0
muhammedpirot78
muhammed pirot :
جزاک اللە خیرا
2026-07-16 11:52:02
0
maulud827
maulud :
تەمەندرێژبیت
2026-07-14 22:15:55
0
srwshty.kwrdstan7
Srwshty Kwrdstan :
دەست خۆش
2026-07-17 20:00:05
0
rebin_ballak142
Rebin Ballak🔬🧬 :
هەزار ڕحمەتت لێبی🤍
2026-06-13 20:07:58
0
To see more videos from user @peshawahiwaa, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About