@cherok67: #koya ئەو شوێنەی ئێستا تۆ لێی دانیشتووی و پێوەی دەنازی، خاپووربوونی تەمەنی منە... چاک گوێبگرە؛ ئەو دەستانەی ئێستا تۆ گرتووتن، ڕۆژانێک قیبلەی تاقانەی ژیانی من بوو، جێگەیەک کە من بە ڕۆح، بە گەنجێتی و بە قوربانیکردنی ناخم خشت بە خشتم بنیاد نا، ئەوەی ئێستا تۆ لە نزیکیەوە پێدەکەنی، من بە گریان و شەونخونی لە دەستم دا. تەنها یەک شت هەیە پێویستە لە مێشکتدا بزمارڕێژی بکەی: ئەو مرۆڤەی ئێستا شانتی پێوە داوە، بە ئاسانی و بێبەرامبەر نەگەیشتووە بە تۆ، ئەو لوتکەیەی تۆ ئێستا ئاڵای سەرکەوتنی لێ دەشەکێنیتەوە، من بە پێ پەتی ڕێگاکەیم کێشا و خۆشم کرد، بۆیە ئەگەر هاتووی و لەسەر حازری و لەسەر ماندووبوونی من کۆشکی حەزەکانت دروست دەکەی، لانی کەم وەک پیاوێک قەدری بگرە. من لێرەوە، لەم دوورەدەست و گۆشەگیرییەمەوە، نەک لەبەر لاوازی یان دۆڕان، بەڵکو تەنها لەبەر شکۆ، غروور و حورمەتی ئەو عەشقە مەزنەی کە هەمبوو بێدەنگیم هەڵبژاردووە، بەڵام چاک بزانە کە بێدەنگی کائینێکی بەسام و ترسناکە، بێدەنگی من مانای تەسلیمبوون نییە، بەڵکو نیشانەی تێپەڕبوونە بە سەربەرزییەوە، چونکە پیاوی ڕەسەن کاتێک دەبینێت جێگەی لێژ بوو، بە بێدەنگی و بە جێهێشتنی سێبەرێکی ترسناک دەکشێتەوە. ئەگەر پێتوابێت بە گەیشتنت بەو بردووتەتەوە، لەبیری مەکە کات هێشتا قسەی کۆتایی خۆی نەکردووە و زەمانە هەمیشە قەرزەکانی دەستێنێتەوە. بەو مرۆڤەی تەنیشتت بڵێ، پێی بڵێ هەرچەندە ڕێگاکانمان بە ناچاری لێک جیا کرانەوە، بەڵام ناخی پاک و پیاوەتی من هەرگیز ڕێگە نادات خراپەی تەنها چرکەیەی بخوازم، چونکە من هێندە بچووک نیم کینە لە دڵمدا ڕاگرم. بەڵام بۆ تۆ... بۆ تۆیەک کە ئێستا لەسەر کورسیی من دانیشتووی، تەنها ئەم ڕاستییە تاڵە جێدەهێڵم: لەمەودوا لە هەر کوێ بیت، هەمیشە لە پشت سەرتەوە سێبەرێکی گەورە و بەسام هەیە، سێبەری پیاوێک کە لە ناو گەردەلولی ڕۆژگاردا نە شکا، نە چۆکی دادا و نە بۆ سۆز پاڕایەوە، پیاوێک کە تەنها بە سەربەرزییەوە، بە غروور و بە پیاوەتی خۆیەوە دەستی کێشایەوە تاوەکو مێژوو خۆی حوکم لەسەر پاکیی ناخەکان بدات. ئێستا بڕۆ و لەگەڵیدا بە، کاتەکانی خۆت بەڕێ بکە، بەڵام هیچ کات لەبیری مەکە کێ پێش تۆ لەو شوێنەدا بوو، کێ بوو بە قەڵغان بۆ کمان و پاراستنی، و کێ بوو کە لە کۆتاییدا بەوپەڕی حورمەت و سەنگینییەوە جێی هێشت و مێژوویەکی پڕ لە شکۆی لە دوا بەجێما.💔

حــاجــی🎖️
حــاجــی🎖️
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 13 June 2026 21:42:54 GMT
114502
5167
124
509

Music

Download

Comments

hardi_705
﮼hardi 🖤🖤 :
بەڕاستی نوسینێکی جوانو بڕ مانایە ♥️♥️
2026-06-14 15:24:23
8
ncg878
NCG :
بەوقورئانە دڵم پربوو چاوم پر ئاوبوو
2026-07-16 22:43:08
1
www.tiktok.com.a.7x0.9
𖣂• :
copy🥰🌷
2026-06-14 09:22:34
5
mra.yaxi45
mra💜 :
کۆپی کاپشن 🖤
2026-07-02 16:00:58
1
To see more videos from user @cherok67, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About