@tanhayyy44: تەمەنێکە لەگەڵ تەنهایی ژیانم بەسەر دەبەم و کەس نازانێ چۆن لە ناوەوە دەسووتێم، ڕاهاتووم بەم بێکەسییە و مەیلی هیچ دیدارێکم نەماوە لەم دنیا غەریبەدا، کاتێک شەو دادێت و تاریکی باڵ بەسەر شاردا دەکێشێ من و خەمەکانم دەبینە هاودەم، هیچ نامەیەک نییە چاوەڕوانی بکەم و هیچ دەنگێک نییە بێدەنگیی ژوورەکەم بشکێنێ، ئەوانەی ڕۆیشتن مۆری تەنیاییان لە دڵم دا و ڕۆیشتن بێ ئەوەی ئاوڕێک بدەنەوە، من ئێستا لەو شوێنە وەستاوم کە نە گلەییم لە کەس هەیە ونە چاوەڕێی گەڕانەوەی کەسم، دڵم فێری ئەو بێدەنگییە بووە کە لەناو قەرەباڵغیشدا خۆی بە تەنها و غەریب دەبینێتەوە، چەند سەخت بوو سەرەتا بەڵام ئێستا گریانەکانم شاردووەتەوە لە پشت زەردەخەنەیەکی سارد، بێکەسی بووەتە نیشتمان و سێبەرەکەم نەبێ کەسی تر شک نابەم لەم ڕێگا دوور و درێژەدا، تەنانەت وشەکانیش ماندوون لەوەی باسی ئەو ئازارە بکەن کە لە قووڵایی ڕۆحمدا دەژی، ڕاهاتن بە تەنیایی گەورەترین سەرکەوتنە بەسەر دڵشکاندا چونکە ئیتر کەس ناتوانێ بێهیوام بکات، باوەشم بە تەنهایی خۆمدا کردووە و لەمەودوا ڕێگا نادەم هیچ عەشق و خەمێکی نوێ دڵم بلەرزێنێ، ئەمەیە چیرۆکی تەمەنی من کە لە بێدەنگیدا دەستی پێکرد و لە بێدەنگیشدا کۆتایی دێت.
چـۆڵستان،
Region: IQ
Sunday 14 June 2026 02:38:54 GMT
Music
Download
Comments
سۆران مام اسماعیل فان :
ئازارەکەت ئەوەنە قوڵە نەمزانی چی بنوسم 💔
2026-06-14 15:04:45
1
﮼نآشرینی ﮼تیکتۆک⚜️. :
Jarg🖤
2026-06-14 04:30:50
1
rasha___307 :
برام كوپي
2026-06-14 15:44:49
1
"HwSeN& XoSHnAw🖤🦅 :
❤️❤️❤️
2026-06-14 09:15:59
1
To see more videos from user @tanhayyy44, please go to the Tikwm
homepage.