@ba7re.1: لەو ڕۆژەوەی ڕۆیشتووی، هەموو چرکەیەکی ژیانم گۆڕاوە و هیچ شتێک وەک جاران نەماوە. هەموو شەوێک بە پرسیار دەست پێدەکات و بە پرسیار کۆتایی دێت. وای ئەگەر ئەوەی خەڵکی باسی دەکەن ڕاست بێت، ئەگەر ئەوەی لەملا و لەوێ دەبیستم هەمووی حەقیقەت بێت، من چ بکەم و ڕوو لە کوێ بکەم؟ وای ئەگەر تۆ بە ڕاستی منت نەویستبێت و هەموو ئەو وشانەی بە گوێمدا چڕیبوونەوە تەنها خەون و خەیاڵ بووبن، من چۆن بەرگەی ئەو شکستانە بگرم کە هەر ڕۆژێک زیاتر دڵم دەشکێنن؟هەر پێم دەڵێن ئارام بگرە، کات هەموو برینێک چاک دەکاتەوە، بەڵام چۆن ئارام بگرم کاتێک هەر شوێنێک دەڕوانم یادەوەرییەکانت دەبینم. چۆن دڵم ڕازی بکەم کاتێک دەزانم تۆ لێرە نیت و دەنگت نییە و ئەو چاوەی هەموو دونیای منی تێدا دەبینی، لەبەردەمم نییە. هەندێک جار وا هەست دەکەم کە تۆ هەر لە نزیکمی، بەڵام کاتێک دەست بۆ ئەو خەیاڵە درێژ دەکەم تەنها بەتاڵایی و تەنیایی دەماوێت.وای ئەگەر جارێکی تر نەتبینمەوە. وای ئەگەر دەرگای گەڕانەوەت بۆ هەمیشە داخرا بێت و هیچ ڕێگایەک نەماوە بۆ ئەوەی جارێکی تر ناوت بخوێنم و وەڵامێک وەربگرم. من چۆن لەم تەمەنە کورتەدا لەگەڵ حەسرەتی بینینت بژیم؟ چۆن بتوانم خۆم ڕازی بکەم بەوەی کە یەکێک لە جوانترین بەشەکانی ژیانم بووە تەنها بیرەوەرییەک؟خەمی دووری و بیرکردنەوە لە تۆ، هێشتا لە لوتکەی گەنجیدام بەڵام هەستم بە پیری دەکات. هەست بەوە دەکەم ساڵانێکی زۆر لە ناوخۆم تێپەڕیوە، نەک مانگ و ڕۆژ. ئەو خەمە هێزی لێ بڕیم، خەونەکانمی شێواند، ئارامی دڵمی برد و منی کرد بە کەسێک کە هەرگیز پێشتر نەدەناسی. هەموو شتێک لە ناومدا گۆڕاوە، بەڵام یەک شت هەر وەک خۆی ماوە، ئەویش چاوەڕوانییە بۆ تۆ.ئێستا لە لێواری شێتی و وێرانبوونی تەواوی دڵمدام. هەندێک شەو هەن کە تا بەیانی بە ناوت قسە دەکەم و تۆش نازانی. هەندێک بەیانی هەن کە بە هیوای نامەیەک یان پەیامێک چاو هەڵدەستم و لە کۆتاییدا تەنها بێدەنگی دەبینم. ترسی ئەوەم هەیە کە کاتەکە ڕویشتبێت، ترسی ئەوەم هەیە کە هەموو شتێک زۆر درەنگ بووبێت، ترسی ئەوەم هەیە کە ڕۆژێک بگەم بەو قۆناغەی کە ناوت بەبیر بهێنمەوە و دڵم بەو ئازارەی ئێستا نەهەڵچنێت، نەک لەبەر ئەوەی چاک بوومەتەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ماندوو بووم لە چاوەڕوانی.بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم ترس و گومان و ئازارانەش، هێشتا بەشێک لە دڵم باوەڕی وایە کە خۆشەویستی ڕاستەقینە بە تەواوی نامرێت. هێشتا بەشێک لە ناخم هیوادارە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دەرگاکە بکەیتەوە و بڵێیت هەموو ئەو ماوەیە تەنها تاقیکردنەوەی کات بووە. تا ئەو کاتەش من لەنێوان هیوای گەڕانەوە و ترسی لەدەستداندا دەژیم، بە دڵێک کە هەر ڕۆژێک ناوت لێ دەدات و بە چاوێک کە هەر شوێنێک شوێنەکانت دەگەڕێت...#brokeennnnnnn #نەمویسط #ba7reeeeeeee

مـچـی،
مـچـی،
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 14 June 2026 09:44:47 GMT
11456
762
5
60

Music

Download

Comments

nghtlely
•••• :
jon🥀🖤ྀིྀི
2026-06-14 21:28:17
0
x.arend
ئـارە~١٨٢ :
فێرست؟
2026-06-14 09:51:10
0
bazhnnn1
بەژن :
عیرفان 😍
2026-06-14 11:40:38
0
To see more videos from user @ba7re.1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About