@edo_music996: کورت و پوخت، دەربارەی مام لەطیف و زیرەکی دەستکرد… هۆسە و هەرایەکی زۆر هەیە گوایە زیرەکی دەستکرد ترسناکە و جێگەی مرۆڤ ئەگرێتەوە و خەڵکێکی زۆر کارەکانیان لەدەست ئەدەن چونکە ئیتر کارێک نییە لە توانای زیرەکی دەستکرد بەدەر بێت. لەڕاستیدا، ئەم قسانە بەتاڵ و پووچن، لەبەر یەک هۆکار، ئەویش (هەست - احساس)ە. سیحری هونەر، (هەست)ە، هونەریش لە هەموو بوار و کارێکی دەستیدا، ڕەنگدانەوەی هەستی «هونەرمەند- وەستا- دروستکەر»ـەکەیە. زیرەکی دەستکرد تابلۆ و موزیک و گۆرانیت بۆ دروست دەکات، بەڵام سەرنج بدەن، چونکە هیچ هەستێکی تیێدا نییە، وشک و بێزارکەرە، ئازاری چاو و گوێت دەدا. زیرەکی دەستکرد، وەک ئامێرێکی ئۆتۆماتیک، بەرهەمی دەهێنێ و فڕێی دەدا. بۆچی هەمیشە مرۆڤ حەزی لەو کاڵایانەیە کە بە «دەست» دروست دەکرێن وەک( فەرش، تابلۆ و زۆر شتی تر…)و ئامادەیە پارەی زیاتریان پێ بدات؟ تەنانەت هەندێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئۆتۆمبێلیش، شانازی بەوەوە ئەکەن کە سەیارەکانیان کاری دەستە و ڕۆبۆت بەکارناهێنن. چونکە کاری دەستیی، هونەرە، هونەریش «هەست»ە. وەستا و هونەرمەند و ئەندازیارەکان، کاتێک بۆ کارێکی دەستیی ڕادەسپێردێن، بەوپەڕی هەستیی هونەریی خۆیانەوە کارەکەیان دەکەن، بۆیە شاکار دەخوڵقێنن. جا زیرەکیی دەستکرد، بۆیە جێگای مرۆڤ ناگرێتەوە، چونکە «هەست»ی پێ دروست ناکرێ، پێیشی کۆپی ناکرێت. دەتوانێ نموونەی دەنگی کەسێک کۆپی بکات، بەڵام ڕۆبۆت-ئاسا دەنگەکە کۆپی دەکات و یەکسەر دەناسرێتەوە، بەڵام ناتوانێ تۆنی (پێکەنین، گریان، توڕەیی و دڵخۆشی) هەمان کەس کۆپی بکات، ناتوانێ نەفەسی قسەکردنی کۆپی بکات و تۆ هەستی پێ نەکەی. کەوایە کاتێک فەزیحەی کەسێکی وەک مام لەطیف یان هەرکەسێکی تر بڵاودەبێتەوە، پێویست بە پرسیار و گومان ناکات،تەنها گوێ بگرن بۆ تۆنی پێکەنین و توڕەیی، نەفەسی قسەکردنی، ئیتر خۆتان ئەزانن ڕاستە یان نا. #explore #foryoupage #kurdistan #kurdistan #funny
edo music
Region: IQ
Sunday 14 June 2026 16:15:25 GMT
Music
Download
Comments
aakar :
دەست خۆش بژی ،ئەوە کاتی خۆی شعرم دەنووسی و بەوانەم نیشان دەدا کە شارەزاییان هەبوو ،ڕۆژێک هاوڕێیەکم ووتی جوان دەنووسی بەڵام هەست ناکەی رۆحی تێدانیە شعرەکان چونکە من لە نزیکەوە دەتناسم عاشق نیت ،لەو ڕۆژەوە شعری عاشقانەم نەنووسی چونکە ئێستاش عاشق نیم ،ژیری دەستکردیش هەست و رۆحیەتی تێدانیە بۆ هونەر و گشت بابەتەکان ،دووبارە دەست خۆش سپاس
2026-06-14 21:23:06
9
snow man :
وه ی لێیییییی
2026-06-14 22:33:16
1
Dyar Chomani :
ئه وا چي كرديه
2026-06-15 07:40:12
0
Adnan Kurdi :
جوانت پێکاوە دەست خۆش شایستەیەتی
2026-06-14 21:14:12
5
Shalaw Hajy :
بارکە الڵە وفیک
2026-06-15 05:37:59
2
Zamoha :
2026-06-14 20:59:34
2
Aso Mahwy :
2026-06-14 23:34:18
1
jamal_Glaly :
هەر زۆر خەتەرە😁🙈
2026-06-15 05:55:04
1
Ari Ali :
حەو و وووووووو
2026-06-15 04:01:06
1
Juma Majeed Zangana :
2026-06-15 03:40:59
1
farman ahmad :
2026-06-15 01:10:57
1
إبراهيم المهندس :
لاحول ولا قوة الا بالله
2026-06-14 23:37:26
0
user807121917666 :
دە س خۆشە امازۆرخوریاکە وادی شا
2026-06-14 21:40:20
0
Omer alhashmy :
Harbzhre aw danga xosha
2026-06-15 07:34:50
0
habibi :
وەیلێ😁😁😁😁😁
2026-06-15 07:15:00
0
Ahmad Mohamad :
😂😂😂
2026-06-15 07:43:34
1
Taha :
😁😁😁
2026-06-15 07:20:44
1
To see more videos from user @edo_music996, please go to the Tikwm
homepage.