@ba7re.1: هیچ شتێک لە ژیاندا بە قەدەر ئەو هەستە قورس نییە کە لەناو خەڵکدا بیت بەڵام لە ناخی خۆتدا تەنیابیت. هەندێک جار وا دەزانیت هەموو شتێک لە دەستت چووە و هیچ دەنگێک نامێنێت جگە لە دەنگی بیرەوەرییەکان. ئەو بیرەوەرییانەی شەوان درەنگ لەگەڵت دادەنیشن و واز لە دڵت ناهێنن. ئەو کاتانەی کە دەتەوێت تەنها یەک کەس بپرسێت چۆنیت، بەڵام هیچ کەس نایەت. ئەو ساتانەی کە دەتەوێت سەرت بخەیتە سەر شانەیەک و بڵێیت ماندووم، بەڵام شانەیەک نییە. هەموو ئەو هیوایانەی کە بۆ کەسانێک هەڵگرتبوو، یەک بە یەک وەک گەڵای پاییز لە دڵت دەوەرن و تۆ دەمێنیتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک پرسیار کە وەڵامیان نییە. جارێک وا دەبێت کە زۆرترین خەندەکانت ساختە بن و زۆرترین قسەکانت بێدەنگی بێت. خەڵک تۆ بە بەهێز دەزانن چونکە فرمێسکەکانت نادەن، بەڵام نازانن چەند شەو هەیە لە ژێر سەقفێکی تاریک تەنها لەگەڵ دڵێکی شکاو خەوتوویت. نازانن چەند جار لەگەڵ خۆت قسەت کردووە و چەند جار هەوڵت داوە خۆت ڕابگریت کاتێک هیچ کەس نەبووە دەستت بگرێت. ژیان فێری کردویت کە هەندێک کەس تەنها بۆ ماوەیەک دێن و دوای ئەوە دەڕۆن، بەڵام جێگای پێیان لە دڵدا هەر دەمێنێت. فێری کردویت کە هەندێک بەڵێن تەنها وشەن و هەندێک خۆشەویستی تەنها چیرۆکن. ئێستا تۆ ماویتەوە و دڵێک کە هێشتا لەگەڵ هەموو ئەو ئازارانەدا دەدات. هێشتا چاوەکانت چاوەڕوانی ڕۆژێکن کە ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ناخت. هێشتا هیوایەکت هەیە هەرچەندە ژیان هەزار جار تاقی کردوویتەوە. چونکە مرۆڤ هەر کاتێک هەموو شتێک لە دەست بدات، هێشتا هیوایەکی بچووک لەناو دڵیدا دەمێنێت. ئەو هیوایەی کە پێی دەڵێت ڕەنگە سبەی باشتر بێت. ڕەنگە ئەو دڵە شکاوە جارێکی تر بخەنێت. ڕەنگە ئەو چاوانەی زۆر گریاون جارێک بە شادی بدرەوشێنەوە. بۆیە هەرچەندە تەنیایی دەکوژێت و بێدەنگی دڵ دەشکێنێت و بیرەوەرییەکان وەک باران بەسەر ناخدا دەبارن، بەڵام هێشتا دەبێت بڕۆیتە پێشەوە. نەک چونکە ژیان ئاسانە، بەڵکو چونکە تۆ هێشتا لەگەڵ هەموو ئەو ئازارانەدا ڕاوەستاویت و هێشتا نەکەوتوویت. هێشتا دڵت لێدەدات و هێشتا چاوەکانت خەون دەبینن و هێشتا ڕۆحەکەت داوای ئارامی دەکات. شاید ئەوە بەس بێت بۆ ئەوەی بەردەوام بیت و چاوەڕێی ڕۆژێک بیت کە هەموو ئەو برینانە ببنە چیرۆک و تۆ بە خەندەوە لە دوورەوە سەیریان بکەیت...#نەمویسط #ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn
مـچـی،
Region: IQ
Sunday 14 June 2026 22:27:33 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @ba7re.1, please go to the Tikwm
homepage.