@cieloo521:

𝓡𝓸𝓭𝓻í𝓰𝓾𝓮𝔃.𝓬𝓲𝓮𝓵𝓸🤍
𝓡𝓸𝓭𝓻í𝓰𝓾𝓮𝔃.𝓬𝓲𝓮𝓵𝓸🤍
Open In TikTok:
Region: AR
Monday 15 June 2026 15:59:09 GMT
1367
191
0
8

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @cieloo521, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

لەسەردەمی پەیامبەردا (ﷺ)، گەنجێک هەبوو ناوی موسعەب بوو. ئەو بۆنخۆشترین و نازدارترین کوڕی مەککە بوو، عەترەکەی پێش خۆی هەواڵی هاتنی دەدا و ژیانی تەنها لەناو حەریر و نازدا و  خۆشیابوو  . بەڵام کاتێک تیشکی ئیسلام کەوتە ناو دڵی، هەموو شتێک گۆڕا. موسعەب بڕیاری دا ببێتە موسڵمان، لێرەوە گەورەترین جەنگی ژیانی دەستی پێکرد؛ جەنگ لەگەڵ
لەسەردەمی پەیامبەردا (ﷺ)، گەنجێک هەبوو ناوی موسعەب بوو. ئەو بۆنخۆشترین و نازدارترین کوڕی مەککە بوو، عەترەکەی پێش خۆی هەواڵی هاتنی دەدا و ژیانی تەنها لەناو حەریر و نازدا و خۆشیابوو . بەڵام کاتێک تیشکی ئیسلام کەوتە ناو دڵی، هەموو شتێک گۆڕا. موسعەب بڕیاری دا ببێتە موسڵمان، لێرەوە گەورەترین جەنگی ژیانی دەستی پێکرد؛ جەنگ لەگەڵ "نەفس" و ئەو "هۆگرییانەی" کە وەک زنجیر دەستیان گرتبوو. دایکی کە زانی کوڕە تاقانەکەی گۆڕاوە، بوو بە موسڵمان؛ ڕێگری لێکرد، زیندانی کرد و هەڕەشەی لێکرد: پێی دەوت "یان واز لەم دینە دەهێنیت، یان نە نان دەخۆم و نە ئاو تا دەمرم!" موسعەب کەوتە نێوان دوو بژاردەی تاقەتپڕوکێن: یان مانەوە لەناو ئەو هەموو "هۆگرییە" و سامان و نازە، یان "زەختکردن لە نەفس" و هەڵبژاردنی ڕێگەی خودا. . دواجار موسعەب مەزنترین جیهادی نەفسی ئەنجامدا و "نا"یەکی پۆڵایینی بە هەموو ئارەزووەکانی وت.ئەو گەنجەی ڕاهاتبوو لەسەر حەریر بخەوێت، هەموو شتێکی جێهێشت. پشتی لە هەموو چێژە کاتییەکان کرد. ساڵانێک دواتر، کاتێک لە جەنگی ئوحوددا شەهید بوو، ئەو گەنجەی جاران هەموو مەککە بە دەست و برد بوون بۆ خزمەتکردنی، ئێستا تەنها پارچە قوماشێکی کۆنی پێوە بوو؛ ئەگەر سەرییان پێ دابپۆشیایە قاچی دەردەکەوت، و ئەگەر قاچییان دابپۆشیایە سەری دەردەکەوت! پەیامبەر (ﷺ) بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە سەیری تەرمی موسعەبی کرد و ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ..." (لەناو بڕواداراندا پیاوانێک هەن، ڕاستگۆ بوون لەو پەیمانەی کە بە خودایان دابوو...) موسعەب پێمان دەڵێت: "وازهێنان لەو شتەی هۆگری بوویت، لە پێناو ئەوەی خودا لێت ڕازی بێت، قورسترین جەنگە، بەڵام پاداشتەکەی پاشایەتییەکی ئەبەدییە." ئەگەر ئەمڕۆ زەخت لە نەفسی خۆت دەکەیت و ئازاری دوورکەوتنەوە لە هۆگرییەکی نادروست دەچێژیت، یادی موسعەب بکەرەوە. دڵنیابە ئەو بۆشاییەی بە جێهێشتنی ئارەزووەکانت لە دڵتدا دروست دەبێت، خودا بە ئارامییەک پڕی دەکاتەوە کە هیچ چێژێکی دونیا پێی ناگات

About