@thee.dara: سەیرە چۆن کاتێک مرۆڤێک بە قووڵی دەکەوێتە داوی عەشقەوە، تەواوی جیهانی لێ دەگۆڕێت. کاتێک دڵت لە لای کەسێک جێدەهێڵیت، ئیتر چاوەکانت تەنها ئەو شتە نابینن کە لە واقیعدا هەیە، بەڵکو دەبنە ئامرازێک بۆ گەڕان بەدوای تەنها یەک ڕوومەت و یەک چاودا. ئەم دواییانە، بۆ من هەموو کۆڵان و شەقامەکانی ئەم شارە تەمومژاویی بوون. لە ناو جەنجاڵی و قەرەباڵغیی ڕێبوارەکاندا، هەر کەسێک لە دوورەوە تێپەڕ دەبێت، دڵم بۆ چرکەیەک ڕادەوەستاو وام دەزانی تۆیت. هەر دەنگێک لە دەوروبەرمدا ببیستم، بۆ ساتێک سەرنج دەدەم و دەڵێم لەوانەیە ئەو بێت؟ ئەمە تەنها خەیاڵکردنێکی سادە نییە، ئەمە حیکایەتی دڵێکە کە هێندە پڕ بووە لە تۆ، چیتر ناتوانێت دونیا بە بێ ڕەنگ و بوونی تۆ ببێنێت. با هەموو نیشانەکانی سەر زەوی و لۆژیکی مرۆڤەکان پێم بڵێن کە گەیشتن بە تۆ مەحاڵە، بەڵام چاوەکانی من گوێ بەو حیساباتانە نادەن. من لە ناو ناخی خۆمدا هێشتا بەدوای تۆدا دەگەڕێم و هیوام بەو زاتە مەزنە هەیە کە خاوەنی دڵەکانە، چونکە دەزانم لای ئەو، هیچ دەرگایەک بۆ هەمیشە بە داخراوی نامێنێتەوە... 🤍✨#fyp #fypシ #foryyou #slemani #وتە

𝚍𝚊𝚛𝚊🖤
𝚍𝚊𝚛𝚊🖤
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 15 June 2026 17:57:58 GMT
410
55
0
11

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @thee.dara, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About