@adem.pwerrr:

A
A
Open In TikTok:
Region: FR
Monday 15 June 2026 18:44:23 GMT
1251945
112205
151
21581

Music

Download

Comments

itsjustdarius1
Darius :
Mission impossible….
2026-06-18 01:18:14
65
zoi_21.12
🎀 :
one day
2026-06-20 08:45:46
22
_khadar04
Barud🐐 :
Be a loyal 🔥
2026-07-25 09:47:24
2
user8631503401591
user8631503401591 :
I wish.. one day…
2026-06-22 20:02:42
9
sxca211
￴ ￴ ￴ ￴ ￴￴ :
Love is temporary
2026-06-23 13:17:22
8
ju.s2kk
IHateWhiteRims :
2026-06-23 16:40:39
8
dnikmny
MNY :
2026-06-30 06:03:07
2
To see more videos from user @adem.pwerrr, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

پێش ئەوەی درەنگ بێت لە گێژاوەکە وەرە دەرەوە!! مرۆڤ لە تەمەنی گەنجیدا، کاتێک تینووی سۆز و خۆشەویستییە، زۆرجار بە ناوی
پێش ئەوەی درەنگ بێت لە گێژاوەکە وەرە دەرەوە!! مرۆڤ لە تەمەنی گەنجیدا، کاتێک تینووی سۆز و خۆشەویستییە، زۆرجار بە ناوی "عەشق" یان "ناسینی یەکتر بۆ هاوسەرگیری" دەکەوێتە ناو پەیوەندییەکەوە کە سەرەتاکەی شیرینە، بەڵام کۆتاییەکەی دڵشکان، پەشیمانی و دوورکەوتنەوەیە لە ڕەزامەندی خودا ناوی بنێین هاوڕێیەتی، عەشق، یان هەر شتێکی تر، ئەگەر لەژێر چەتری شەرع و ڕەزامەندی خێزاندا نەبێت، تەنها گێژاوێکە کە ڕۆح و پاکیی مرۆڤ لەناو دەبات ئەو خودایەی تۆی دروستکردووە، لە خۆت باشتر دەزانێت چی بۆ دڵ و داهاتووت باشە ئەگەر ڕێگایەکی لێ قەدەغە کردبیت بۆ ئەوە نییە بێبەشت بکات ،خودای گەورە ناڵێت تەنها مەکەونە ناو زیناوە بەڵکو دەفەرمووێت تەنانەت لێی نزیکیش مەبنەوە!! {وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا ۖ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا} [الإسراء: 32] (نزیکی زینا مەکەونەوە چونکە بەڕاستی ئەوە کارێکی زۆر دزێو و خراپە و ڕێگایەکی زۆر خراپیشە) هەموو نامەیەک، هەموو تەلەفۆنێکی شاراوە، و هەموو دیدارێکی بێ مەحرەم، هەنگاوێکن بەرەو ئەو نزیکبوونەوەیە!! کچە گەنجەکە تۆ مروارییەکی بەنرخی، شایەنی ئەوە نیت لە تاریکی و بە شاراوەیی قسەت لەگەڵ بکرێت!! ئەو کەسەی بە ڕاستی تۆی بوێت لە دەرگای ماڵتانەوە دێت نەک لە پەنجەرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە دزینی کات و سۆزت! مەبە بە قوربانی قسەی شیرین و بەڵێنی بێ بنەما!! کەرامەت و پاکی خۆت بە هیچ پەیوەندییەکی کاتی مەگۆڕەوە! ئەوەی پەلە بکات لە حەرامدا، سزا دەدرێت بە بێبەشبوون لە حەڵاڵەکەی!! وە تۆش کوڕە گەنجەکە پیاوەتی ئەوە نییە کچێک بە قسەی کاتی سەرقاڵ بکەیت و پاشان بە جێی بهێڵی!! چۆن ڕێگە نادەیت کەس سۆزی خوشک یان دایکت بەکاربهێنێت، بۆ کچانی خەڵکیش هەمان شتت بوێت! پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت: هیچتان ئیمانی تەواو نابێت تا ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براکەشی پێی خۆش نەبێت، ئایا پێت خۆشە بۆ خوشکی خۆت؟ ئەگەر نا، دڵسۆز بە و کچی خەڵکیش لە گێژاو مەنێ!! زۆرجار گەنجان دەڵێن: ئێمە بۆ یەکترین و دوایی هاوسەرگیری دەکەین! بەڵام چۆن چاوەڕێی بەرەکەتی لە هاوسەرگیرییەک کە بناغەکەی بە سەرپێچی خودا داڕێژراوە؟! ئەو کات و وزەیەی لە حەرامدا دەڕوات، دەبێتە هۆی ئەوەی متمانە لە نێوانتاندا نەمێنێت، چونکە هەمیشە ئەو گومانە دەمێنێتەوە کە لەگەڵ من بە دزییەوە قسەی کرد، لەوانەیە لەگەڵ کەسی تریش بیکات!! * گرنگ نییە چەند قووڵ ڕۆچوویت لەم پەیوەندییەدا، گرنگ ئەوەیە ئێستا بڕیاری ڕاست بدەیت!! * کاتێک شتێک لەبەر خودا بەجێدەهێڵیت، دڵنیابە خودا بە شتێکی زۆر باشتر قەرەبووت دەکاتەوە، با تەمەنی گەنجی و دڵت نەبنە سوتەمەنی پەشیمانی دواڕۆژ!! پاک بژین، تا خودا ژیانێکی پاک و هاوسەرێکی پاکتان پێ ببەخشێت کەوابوو… ئێستا کاتیەتی کۆتایی پێ بهێنیت! ‎مەبە بە قوربانی گرەوی شەیتان، شەیتان دەتخاتە ناو گێژاوەکەوە و کاتێک تێدەکەویت، ‎پشتت تێدەکات!! ‎پێش ئەوەی ببیتە چیرۆکێکی پەندئامێز و تەمێ کەر بۆ خەڵکی تر، پێش ئەوەی فرمێسکی پەشیمانی بڕێژیت لە کاتێکدا فرمێسک دادت نادات، و پێش ئەوەی ناوت بچێتە لیستی قوربانیانی ئابڕووچوون و دڵشکان... ئێستا بە هێزەوە بڵێ نا! پەیوەندییەکە بپچڕێنە و خۆت لەم سوتانە ڕزگار بکە!! ‎خودا هەمیشە ئامادەیە پاکت کاتەوە، ئەگەر خۆت پێت نایە ناو ڕێگای پاکی🥹🤍؛ #ئامۆژگاری #پەیوەندی_ناشەرعی #پۆستی_ئاینی🕋 #خۆشەویستی #هاوسەرگیری

About