@nha.go6: #xhuongtikto

𝘼𝙝𝙥𝙝á𝙩𝙉𝙞ê ✈️😴
𝘼𝙝𝙥𝙝á𝙩𝙉𝙞ê ✈️😴
Open In TikTok:
Region: VN
Tuesday 16 June 2026 07:49:07 GMT
331
34
0
3

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @nha.go6, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

سەیرە چەندین ساڵ تێپەڕی و چەندین شەو پێکەوە کۆتاییمان بە ڕۆژەکان هێنا کەچی ئێستا لە خاڵێکدا وەستاوین کە تەنانەت بۆمان نییە سڵاوێکی سادەش لە یەکدی بکەین و نێوانمان بە تەواوی کۆتایی هات بە جۆرێک کە چیدیکە نە دەنگت دەبیستم و نە لە دووریشەوە چاوت بە من دەکەوێت بەڵام دەمەوێت بزانیت کۆتاییهاتنی نێوانمان بەواتای کۆتاییهاتنی ئەو هەموو هەستە نییە کە لە ناخما چاندت و مرۆڤەکان دەڵێن کات هەموو شتێک چاک دەکاتەوە بەڵام کات تەنها فێری بێدەنگیمان دەکات و فێرمان دەکات چۆن لەگەڵ نەبوونی ئەو کەسە بژین کە ڕۆژێک بەشێک بوو لە هەناسەمان و من ئێستا لێرەم لە ناوەڕاستی ژوورێکی بێدەنگدا بیر لەو هەموو بەڵێنە دەکەمەوە کە وەک تەمومژ لەبەر چاومان ون بوون و تێناگەم چۆن دوو کەس کە هەموو نهێنییەکانی یەکتریان دەزانی و نازی یەکتریان هەڵدەگرت و بۆ یەکدی دەگریان ئێستا بوون بە دوو بێگانەی وا کە تەنانەت لە شەقامەکانیشدا ڕێڕەوی خۆیان دەگۆڕن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یەک نەبنەوە چونکە تۆ گەورەترین و جوانترین بەشی چیرۆکی من بوویت هەرچەندە کۆتاییەکەت هێندە تاڵ بوو کە تەواوی ڕابردوومانی ژەهراوی کرد و خۆشەویستی کاتێک کۆتایی دێت زیاتر ئازارت دەدات چونکە یادەوەرییەکان نامرن و من لە هەر شوێنێک پیاسە دەکەم و لە هەر گۆرانییەک کە گوێی لێ دەگرم و لە هەر بارانێک کە دەبارێت هێشتا شوێنپێی تۆ دەبینم و تۆ ڕۆشتیت و نێوانمان بە تەواوی بڕایەوە بەڵام تۆ پارچەیەکی گەورە لە منت لەگەڵ خۆت برد کە چیدیکە هیچ کەسێکی تر ناتوانێت بمداتەوە و هیچ ڕقێکم لێت نییە تەنها غەمبارم بۆ ئەو هەموو ئیمەیەی کە بوو بە تۆ و من و هیوادارم لەو ژیانە نوێیەی بۆ خۆتت هەڵبژاردووە ئاسوودە بیت و بزانیت کە لە گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا کەسێک هەیە کە ئیتر هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نەماوە بەڵام هێشتا لە ناخی خۆیدا بە پاکی ناوت دەهێنێت و بۆ هەمیشە خاترزاد#30ta #khodm #actives? #fory #fyp

About