@sarchlf87: بەناوی ئەو زاتەی کە گیانی هەموومانی بەدەستە سەبارەت بە پرسیارەکانی زیندە پ7/ کام لەمانە دەربارەی ماسولکە هەڵەیە کاتێک لەباری خاوبوونەوەدایە ؟ کێشەمان لە وەڵامی (ج) نییە ئەوەیان هەڵەیە و ئەبێتە وەڵامی دروست، بەڵام وەڵامی (أ) ئێژێ درێژی ئەکتین و مایۆسین ناگۆڕێت بەراورد بە ماسولکە کاتێک لەباری گرژبووندایە ڕاستەکات لەباری خاوبوونەوە درێژی ئەکتین و مایۆسین ناگۆڕێ، بەڵام بەپێی کتێب و بەپێی پرسیاری وزاریش درێژیەکەیان لەباری گرژبوونیش ناگۆڕێت، ئێ ئەم بەراوردکردنەش ئەبێتە هەڵە و ناحەقی خوێندکار چییە ئەگەر ئەمەی هەڵبژاردبێ ؟  پ18/ لە وەڵامدانەوەی بەرگری سەرەتایی و دووەمی گومانمان لە وەڵامی (ب) نییە لە هەردوو بەرگریەکە دژەتەن دروست ئەبێ، وە ئەم دژەتەنەش دژی دژەپەیداکەر دروست ئەبێ وەک لە وەڵامی (ج) نوسراوە، بەڵام وەڵامی (أ) وەزعەکەی تێکداوە و دایکی وەڵامەکانی تریشی جەرگ سووتاو کردووە کێشەمان نییە و ئەزانین کە بیرخەرەوەخانە لە وەڵامدانەوەی بەرگری سەرەتایی دروستدەبێ، لە وەڵامدانەوەی بەرگری دووەمی کتێب نوسیویەتی دابەشئەبێ، کە دابەشبوو واتە لە هەموو حاڵەتەکان دروستدەبێ بە بەرگری سەرەتایی و دووەمیشەوە، کێشەکە ئەوەیە لە وەڵامدانەوەی بەرگری دووەمی خوێندکار بە دابەشبوون خوێندوویەتی نەک دروستبوون ! پ24/ تووتن، وەڵامی (أ) هەڵەیە وەڵامی (ج) نوسراوە لەکاتی سووتانی قەتران پەیدائەبێ، کێشەمان نییە ئەمە ڕاستە بەڵام ئەو دەربڕینی نوسینە وادەرئەکەوێ مەبەستی ئەوەبێ تووتن لە سووتانی قەترانەوە پەیدائەبێ ! وەڵامی (ب) ئێژێ ئەبێتەهۆی هەوکردنی درێژخایەنی بۆڕێچکەکانی هەوا، چی ئەبوو لەگەڵیدا بنوسرایە لەکاتی جووینی تووتن یان لەکاتی کێشانی جگەرە ئەوکات خوێندکار دڵنیائەبوو لە ڕاستی وەڵامەکە، بەهەرحاڵ بەپێی پرسیاری وزاری ساڵانی پێشوو ئەم وەڵامە بەوشێوە دەربڕینەش ئەبێتە ڕاست چوون پێشتر هەر لە وزاری وتوویەتی خانەی شوان، لە وەڵامدا وتوویەتی مایلین دروست ئەکات و کردوویەتی بەڕاست، لەکاتێکدا ئەزانین لە دەماخ و دڕکەپەتک مایلین دروست ناکات، ئەوکات حساب بۆ ئەوە ئەکەین ئەم کارە خانەی شوان ئەیکات و خانەی تر نایکات، ئەوەش تووتن ئەیکات بەڵام کاتی کێشانی تووتنەکە لەناو جگەرە. پ39/ ژمارەی بۆماوەبابەتە جیاوازەکە لەگەڵ ڕێزی زۆرم سەیرم لە هەندێ مامۆستا دێ ڤیدیۆ دائەنێن کە گوایە وەڵامی (ب) کە نوسراوە 4 بۆماوەبابەتی جیاواز دروستە، ئێ باوانەکەم ئێمە و خوێندکاریش ئەزانین ئەو وەڵامە دروستە و کێشەکەمان ئەوە نییە، کێشەمان ئەوەیە نەئەبوو لە وەڵامی (د) بنوسرایە هەموو وەڵامەکان هەڵەن خوێندکار لە کتێب خوێندوویەتی و چەندین ساڵیش لە پرسیاری وزاری هاتۆتەوە کە دووڕەگ لەگەڵ دووڕەگ ڕێژەی تاکی دووڕەگ ئەکاتە 25% و 9 بۆماوەبابەتی جیاواز پەیدائەبێ، کە سەیرئەکەین لەناو وەڵامەکان 9 بۆماوەبابەت نەنوسراوە یەکسەر ئەچین (د) هەڵەبژێرین بەڵام ئەگەر لە وەڵامی (د) ژمارەیەکی بدایە ئەوکات خوێندکار لێکدانەکەی ئەکرد و وەڵامی ڕاستی ئەدۆزیەوە. وەکو ووتم لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئەو مامۆستا بەڕێزانە، تۆ ئێستا شیکاری ئەکەی و باسی ئەکەی بەڵام من چەندین ساڵ پێش ئێستا بە ڤیدیۆ دامناوە و نوسیومە چوار بۆماوەبابەتی جیاواز پەیدائەبێ و ڕێژەی هەریەکەیان 25% و لەناو شاهاوەڵەکەشم هەیە. پ48/ پرسیاری خشتەکە، کێشەمان لە وەڵامی (أ) نییە دروستە وەڵامی (ب)یش هەڵەیە کە (ب) هەڵەبوو وەڵامی (د)یش ئەبێتە هەڵە چوون نوسراوە هەموو وەڵامەکان ڕاستن دێینەسەر وەڵامی (ج) نوسراوە ڕێژەی سەدی پیورین بۆ پریمیدین لەو سێ زیندەوەرە ئەکاتە 1: 1 پیورین (کۆی ئەدینین و گوانین) و پریمیدین (کۆی سایتۆسین و سایمین)، مرۆڤ و گەنم 50 بە 50 (ئەکاتە 1: 1) و ڤایرۆس 48 بە 52 ئێوە بڕیاربدەن ئەو ڕێژەیە ئەکاتە 1: 0 یان 3: 1 یان 1: 1 ئینجا ئەگەر ئەوەی ڤایرۆس 48 بە 52 و ناکاتە 1: 1ی تەواو، منیش ئێژم ڕاستە بەڵام هەر لە وزاری ساڵانی پێشوو چەندین ڕێژە هاتۆتەوە کە لەملا تۆزێ زیاتر و لەولا تۆزێ کەمتر بووە بەڵام سەرەنجام نزیکی ئەکەینەوە لە ڕێژەی چاوەڕوانکراو کە 1: 1 ئەکات ئینجا با تاک زنجیرەش بیت، لە وەڵامی (ج) باسی تاک و جووت زنجیرە نییە و هەرچیەک بێت ئەو ڕێژانە کە داویەتی یەکسانن کۆتا قسەم، نوسراو نێردراوە بۆ وەزارەت و بەهیواین ئەوەی باشە بۆتان بکرێ و حەقی هیچ کەسێک نەخورێ ساغ و سەلامەت و سەرکەوتوو بن دڵسۆزتان سەرچڵ فەریق #شاهاوەڵی_زیندەزانی #شابانکی_زیندەزانی #MShClass #fyp #kurdistan

Sarchl Fariq | سەرچڵ فەریق
Sarchl Fariq | سەرچڵ فەریق
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 16 June 2026 18:01:41 GMT
1357
106
14
4

Music

Download

Comments

danaa1112
[DANA] :
مامۆستای دلسۆز و خۆشەویست خۆزگە خۆزگە هەموو مانۆستاکانی زیندەوەر وەک تۆ دلسۆز بونایە دەستت خۆشبێ مامۆستای بەریز❤️❤️
2026-06-16 18:07:24
0
dindar_baxtyar
دیــــنـــدار بــەخــتــیــار :
دەستت خۆش مامۆسای دڵسۆز ،،CR7زیندەزانی🤍
2026-06-16 21:12:06
1
helindlshad_m
✨هێلین✨ :
Bashtrin ba hich wshayak wasf nakre 🤍
2026-06-16 19:04:56
0
aarman.haji
Dammian 🖤 :
سڵاو و ڕێز مامۆستا سەرچڵی بەڕێز . پرسیاری ١٨ لەو بڕوایەدا نیم هیچ هەڵەیەک هەبێت ، چونکە لە کتێبی زیندەزانی پۆلی ١٢ هەندێک قسە هەن بە شەرح نەکراون بەڵام لە وێنەی کتێب تیایەتی ، تۆ مامۆستای بایۆلۆجیت و منیش خوێندکاری پزیشکی گشتیم و هەردووکمان ئەزانین هەموو خانەیەک تووشی دابەش بوون ئەبێ ، لە وێنەکەی بەندی سێ کەرتی دوو لاپەڕە 55 لە وێنەی بیرخەرەوە خانە ئەبینی کەوا دابەش ئەبێ و ئەبێت خوێندکار خۆی ئەوە بزانێت ، کەوایە هیچ کێشەی نییە بوترێت بیرخەرەوە خانە لە بەرگری سەرەتایی دروستەبێ ، خاڵێکی تر ئەگەر واز لە شەرح و هەموو شتێک بێنین تەلەبەیەک تەلەبە بێت کاتێک ئەبینێ B,C ڕاستن هیچ بەهانەیەکی نامێنێ بۆ ئەوەی D هەڵنەبژێرێت .
2026-06-16 18:30:28
1
amjad1a.m12
🌼🌻𝒜ℳ𝒥𝒜𝒟🌼🌻🌷 :
❤️❤️❤️❤️
2026-06-16 18:47:19
0
To see more videos from user @sarchlf87, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About