@qarajawa11: ساڵی ٢٠٠٨ بوو باو باوی خۆ مسەقەف كردن بوو شێخم نەمابوو نە خزمان لە خاریج بوو پۆزی پێوە لێبەم نە پاسكیلی سیباقیشیان بۆ ئەكڕیم لەماڵەوە بریای كوڕی كاك عوسمان هاو جا ماڵی كاك عوسمان هەر زۆر ڕاقی بوون كاتی خۆی بریا هات وتی دەورەی هاوینەیی گیتار كراوەتەوە ( ڕێكخراو شت هەبوو بە بەلاش ئەیان كردەوە) یەڵا بە سەرێكی زلەوە بڕۆ بۆ دەورەی گیتار مامۆستا ئەی ویست ئاوازی كراس زەردی كراس زەردم لێ ئاڵاوەی بۆ دەركەم منیش حەزم لە ئاوازەكەی سمێڵ فش بوو ئەوەیی ناو تۆم و جیری ئیتر هەر بۆی ڕاستەكردمەوە منیش سەر زلێكی ناشرین ئەونە خۆر لێیابووم بۆنی سۆندەم لێ ئەهات هەر خەریبوو تاڵەكانیم ئەچڕان مامۆستاكە شێخی نەمابوو وتی هەستە كاكە بەملی شكاوت ئەو گیتارەت گوو تێكرد ئەو ناڵێم ئاوا لێی مەیە مامۆستایی داماو وابزانم بە ٣٠ ساڵی تەمەنی دووجار وشەی گەمژەیی بەكار هێنابوو كەچی من وام لێكردبوو بە حەو زمان جنێوی پێ ئەیام منیش هەر لەكۆڵیان نە ئەبوومەوە ئیتر هاتەوە سەر خۆی و بەهێمنی وتی كوڕە جوان دایباب لەماڵەوە چی ئامێرێك ئەژەنن ڕاستی من نەمەزانی دایباب یانی چی بەینی خۆمان بێ بە سەگباب تێ ئەگەشتتم ئەمووت كێ سەگبابە مامۆستا ؟ ئەو داماوە ئەی وت نانا عەیبە ئەو وشانە چیە بەكاری ئەهێنێ داماوە دایباب مەبەستی دایك و باوك بوو ئیتر كە زانی ١٠ ساڵێك لە مرۆڤی جاو پێشكەوتووترم وتی لەماڵەوە چی لێ ئەیەن ؟ باوكت چی لێ ئەیات ؟ منیش هەرچەن بیرمەكردەوە باوكم لەماڵەوە بەس لە سەركۆی برام ئەیا ئێ سەركۆش ئامێری مۆزیقا نەبوو ههههه وەلحاڵ وتم مامۆستا تەپڵ جا ئەو كاتە مەجمووعەیە مۆزیقا چی هەبوون ڕقیان لە تەپڵ بوو چونكا فەقیر و ڕەش و ڕوت لێیان ئەزانی ئەوان بە ئامێری مۆزیقا حسابیان نەئەكرد وتی نانا ئەوە كەی ئەجهیزەی میویزكە ئێ منیش بەس ناوی تەپڵم ئەزانی كلارانێتێكم بینی بەدەسی یەكێكەوە وەڵای ڕاستی ئێستاش نازانم كلارنێت چیە بەس ئەها ئاسنەو تەقریبەن فووی پیا ئەكەیت وتم دەقەینا مامۆستا فێری ئەو جوزەلەیەم بكە مامۆستای چی سوڕانی وتی جا حەیوان ئەوە كەی جوزەلەیە هههههه ئیتر وەلحاڵ لەو هەموویا دەفێكی یایە دەسم وتی تۆ دەف لێیە وەڵا منیش ئەوت حازفەكەی ماهیر حەسەنم ئاوازەكە گۆرانی یەك بەلار دووبەلار بوایە من ئاوازی سەرخە سەرباڵمی گۆرەی ئینزیباتم ئەخستە سەری خەریكبوو تیپی مۆزیقاكە هەڵوەشێنمەوە دەی هەرچۆن بوو تۆزێ فێری دەف بووم شتێكی تریش هەبوو فوو پیا ئەكرد بەقەر لەفەیەكی گەز ئەبوو دەی زۆر هیلاك بووم ڕۆژێك چووم پیشانی جەماعەتی گەڕەكم یا ئایی لەو ڕۆژە ڕەشە هەر حەیام چوو ئەونەیان پێ ڕابواردم من نەمەزانی ئەم ژینگەی كۆڵانەی ئێمە دراوەكەیی كە تۆ پێی سەرنج ڕاكێش ئەبیت ئەوەیە یاریزانی چاك بیت یان دەس و مشتی دالاسیكت ڕێك بێ و لە قۆچەقانێ بزانی لە شەڕا ئازابی ئەو شتەی بەهایی پێ بەخشیم لە دەورەی مۆسیقاكە لێرە هیچ قیمەتێكی نەبوو ئەو هموو ماندووبوونەم بەزیایە چوو جا بەهای ئینسان شتێکی جێگیر نییە بگرە (ڕێژەییە)تۆ لە هەموو ژینگەیەکدا هەمان نرخ و شکۆت نییە گەورەترین شکستی ئینسان ئەوەیە کە (مروارییەکەی)بەرێتە بازاڕی (خەڵوزفرۆشان)و چاوەڕێ بێت بە گران لێی بکڕن هەموو ژینگەیەک تەنها یەک جۆر دراو ئەناسێت لە ناو هۆڵێکی وەرزشیدا (قاعە) هەزار دەفتەر دۆلار ناتوانێت هێندەی بوونی سكس پاكوو جسمێكی گەورە سەرنج ڕاكێشت بكات لەوێ تەنها (جسمێكی جوان و گەورە) دراون. بەڵام لە و جادانە ئەو دراوە بەهای نامێنێت و «ئاسنی سارد و سەیارەی گرانبەها» ئەبێتە پێوەر. بۆیە پێش ئەوەی بچیتە ناو هەر ژینگەیەک بپرسە دراوی ئەم شوێنە چییە؟ ئەگەر تۆ مەعریفە و ئەخلاقت پێیە و چوویتە ژینگەیەک کە تەنها «پارە و پۆز» ئەناسێت تۆ وەک مایەپووچێک سەیر دئەکرێیت. مەبە بە قوربانیی ئەو ژینگەیەی کە ئەو دراوەی تۆ پێیتە لای ئەوان قەدەغەیە یان بێ‌بایەخە. زانایەكی فیزیا لە ژێر پردەكە جێگایی سەرنج نیە لێهاتوویەكەی ڕێزلێگیراو نیە نەك لەبەر ئەوەیی فیزیا بایەخی نەماوە بەڵك و دراویی ئەو ژینگەیە كورتی دەنووكی كۆتر و چقی كەڵەشێرە نەك باس و شەرحی فیزیا #قەرەجاوا

قەرەجاوا
قەرەجاوا
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 17 June 2026 20:49:22 GMT
31680
1449
61
174

Music

Download

Comments

barham09
Barham Hasan :
ئەم وتانە لە مێشکێکی کامڵەوە دەرەچێت خۆزگە نزیکت بومایە .🥰
2026-06-18 11:38:22
14
tmire3
tmire3 :
تاقەتی پۆستی دورو درێژم نیە بەس ئەمە تایبەت بوو
2026-06-20 15:40:59
3
7amay_jamal
Hama🖤 :
لەمەیا هەڵەی قسەو ئامۆژگارییەکانی تۆ بۆ هەموو ژینگەیەک ئەبێ 🥰🖤
2026-06-17 21:43:56
6
tank_gyann
tank_gyann :
تەندروست باش بیت یارەبی، نازانم من جگە لەدوعای خێر هیچم لانییە پێتی بلێم.
2026-06-19 14:14:45
2
alialmaz3
Ali Almaz :
هەر بمێنیت وەڵایی ئینسانێکی عاقڵیت جگە لەوەش زۆر بەسادەیی تێتگەیاندین باشتر لەدەرونزانە زانستیەکان❤️❤️
2026-06-19 23:29:26
4
unknown239932
morallife :
دەس خۆش زۆر جوان وردی ئەکەیتەوە زۆریش پێکەنیم 😅
2026-06-20 06:56:01
3
_kayw4n_
Ganjo :
ئەی بژییت میرکۆ گیااان😍❤️
2026-06-21 18:09:20
0
zakareass
Zaki :
بژیت برا 👏👏👏
2026-06-26 13:50:13
0
shex_meran1331
INZEBAT🎼🎻 :
هەر بژیت🥰
2026-06-20 18:08:48
0
rebazmahamad4
﮼ريباز﮼~﮼زەنگەنە﮼ :
Wak hamisha jwanbu❤️
2026-06-20 07:50:30
0
bahr0oz
⚜️【 BahroZ 】⚜️ 🪳 :
😁
2026-06-19 12:06:56
0
haryad..16
هەریاد🤎 :
دەستت خۆش برام
2026-06-17 21:04:09
1
barhammrasheed
barhammrasheed :
زور جوان بوو ده س خوش
2026-06-20 07:35:05
0
bahroz168
Bahroz mohamad :
ده ست خوش
2026-06-19 22:13:06
0
zhyanke_aloz
𓄂 𝕽 𝖔 𝖟 𝖍 𝖌 𝖆 𝖗 𓆃 :
زۆر خۆش بوو بەقەدەر یەک هەفتە پیکەنیتم بەڵام زۆر بەسودیش بوو
2026-06-19 08:34:14
0
malik...1997
MaLik :
ڕەحمەتت لێبێ
2026-06-19 07:01:19
0
yusefmlbb
Yusef :
ئاڵتونن ئاڵتون وتەکانت هەر بمێنی ❤️
2026-06-18 19:09:18
0
azhdar_husen
azhdar_husen :
دەست خۆش براکەم
2026-06-19 07:41:11
0
darbaz.khoshnaw
Darbaz Khoshnaw :
Haye afaren 🌹
2026-06-18 11:39:19
0
runakqadr8
Runak👩‍⚕️ :
جزاك اللة
2026-06-18 13:09:31
0
ako_ali01
ako_ali01 :
سەرکەوتوبیت کاک میرکۆ🌺🌺
2026-06-18 16:54:00
0
dr.parwa
Dr parwa :
دەست خۆش زۆر سودم لە قسەکانت بینی .
2026-06-18 17:59:29
0
mamo.kitchin
mamo.kitchin :
تۆ زۆر عاقلی
2026-06-18 15:11:05
0
user10_327
userr10 :
جوانە دەستخۆش
2026-06-25 13:16:10
0
sangarosmanahmed
Sangar Osman Ahmed :
ئەی بژیت زۆر ڕاستە
2026-06-18 02:20:31
0
To see more videos from user @qarajawa11, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About