@baranb_77: ئەگەر خودا کردی جارێکی تر یەکترمان بینییەوە و شەقامێکی بچکۆلە دووبارە چاوەکانمانی پێک ئاشنا کردەوە ،گەلێک شتم هەیە بۆ ووتن و پێت ئەڵێم کە من هیچ کات بەنیاز نەبووم تۆم خۆش بووێت بەڵام لە یەکەم بینینەوە چاوەکانت چۆکیان پێ دادام و وایان کرد لەناو چاوەکانتدا نقووم بم،ڕاستی وویستم خەنجەرێک لەو بەشە بدەم کە وای کرد خۆشمبووێیت و وای کرد بەو شێوەیە لە چاوەکانتدا نووقم بم،بەڵام نەکرا چوونکە من بە دڵ خۆشموویستی .. گەر دووبارە یەکمان بینییەوە پێت ئەڵێم کە بە جەستەیەکی کۆمەڵێک لە برینی گەورە گەورەوە هاتووم بۆلات تا بە باوەشێک هەموو برینەکانم ساڕێژ بکەیت پێت ئەڵێم لەباوەشم کە ئەوەندە تووند هیچ کەسێک نەزانێت برینەکە لەسەر جەستەی من بووە یان تۆ ،ئازیزم ئەو کات باوەشم لێ دەدەیت..؟؟ ،گەر یەکتریمان بینییەوە پێت دەڵێم تەواوی ژیانمم بێ تۆ بەڕێ کرد و هەمیشە پڕ بووم لە تەنهاییەکی پڕ لە تۆ ،گەر دووبارە یەکتریمان بینییەوە پێت ئەڵێم تۆ جێیەکت هەیە لە دڵما کە هیچ کەس ناتوانێت پێی بگات ،،، گەر یەکتریمان بینییەوە پێت ئەڵێم کە هیچ کەس وەک من تۆی خۆشنەوویست ،باشە تۆ بۆ هەمیشە منت لە کۆتایی هەموواندا خۆشوویست..؟؟ ،،، گەر یەکمان بینییەوە لەسەر شۆستەیەکیش بێت کەمێک لام دانیشەو گوێم بۆ بگرە تا پێت بڵێم کە زۆر هەوڵمدا ئەم خۆشەوویستییەی ئێستا بۆت باس دەکەم چەند ساڵێک لەمەو بەر پێت بڵێم،بەڵام من مرۆڤێکی شەرمن بووم نەمئەتوانی هیچ کات بەسەر ترس و شەرمەکەمدا زاڵبم،هەمیشە ترسم هەبوو لە وەڵامەکەی تۆ بۆیە بۆ هەمیشە قسەکانم لە سینەم دا شاردەوە و ڕۆژ بەڕۆژ پاچەیەک لە قسەکانم لەناو سینەمدا ئەشکان بەجۆرێک لەگەڵ هەر جووڵەیەک وشەیەک بەخەبەر ئەهات و ئەشکا تا برینێکی لە جەستەم درووست ئەکرد، تۆش گوێت پێ نەدام و پشت تێ کردم منیش تەنها مامەوەو ڕۆژ بەڕۆژ لە هەوڵی کۆکردنەوەی پارچە شکاوەکانم دا بووم ،تۆش ڕۆژ بەڕۆژ هەوڵی ئەوەت ئەدا پارچە شکاوەکانی مرۆڤێکی تر کۆبکەیتەوە وپێکیانەوە بنێیت کە کەسێکی تر شکاند بووی ،ئەزیزم ئێستا چوار ساڵ ئەبێت خۆشمئەوێیت نازانم کەی یەکتری دەبینینەوە ڕەنگە دەساڵی تر یان بیست ساڵی تر یەکتری ببینینەوە،ئەمەوێت بزانم دوای ئەم هەموو ساڵە گەر خودا کردی سووتفەیەک دووبارە پێکی ئاشنا کردینەوە ئەتوانیت وەک یەکەم بینین دووبارە بەڕوومدا پێ بکەنیتەوە و بۆ ساتێک سێری چاوەکانم بکەیت..؟؟ ،،،، گەر یەکتریمان بینییەوە پێت ئەڵێم ئازیزم هەمیشە شتەکان بەو شێوەیە نابن کە ئێمە بیری لێ ئەکەینەوە و لە خەیاڵمان دایە من گەلێک خەیاڵی بچووک بچووکم لە مێشکی خۆمدا دانابوو بەڵام ببینە هەموو خەیاڵەکانم کەسێ تر پێی گەیشت،وە لە کۆتایی قسەکانماندا پێت ئەڵێم ئەزیزی دڵم باش دەزانم من و تۆ هەرگیز پێک ناگەین و هەر بە من و تۆی ئەمێنینەوە بەڵام بۆ هەمیشە پارچەیەک لەتۆ لەناو مندا دەمێنێتەوە،دەمەوێت ئەو کات بۆ یەکەمین جار لەبن گوێتا بە هێواشی بڵێم خۆشمدەوێیت بچکۆلەکەم و دواتر لە باوەشتا بمرم🖤#foryou #slimane #Mahrima🌻

﮼مەهریما🖤.
﮼مەهریما🖤.
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 18 June 2026 22:04:48 GMT
7835
398
5
157

Music

Download

Comments

.dla.4
𝘿𝙇𝘼 :
منیش وەک تۆ شەرمم کرد پێی بڵێم ئیستا شویکردوە دڵم لەت لەت بوە بەخوا کاتێک ئەو تێکستم خوێندەوە رێک ئەوەی خۆمە نازانم چیبکەم بۆ لەدڵم دەرناچێ😅💔
2026-06-19 23:56:43
4
sivann.1
sivan.1 :
🙇🏻🙂
2026-06-19 06:52:09
0
.profisoor
🖤﮼حەمە :
:)
2026-06-19 12:31:49
0
To see more videos from user @baranb_77, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About