@cuddleb_my: One day, these little bath time moments will become memories. 🤍 The tiny splashes, the giggles, the way they look at you with complete trust. They won't stay this small forever. Enjoy every cuddle, every smile, every bath time together. Because these are the moments you'll miss one day. 🛁✨ #momtobe #BabyBathTub #Newborn #momlife #baby

CuddleB Baby Shop
CuddleB Baby Shop
Open In TikTok:
Region: MY
Friday 19 June 2026 09:23:15 GMT
182
1
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @cuddleb_my, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

محمدی کوڕی ساڵحی تەیمی بۆمان دەگێڕێتەوە و دەڵێت: أبو عبداللە، بانگبێژی مزگەوتی بەنی حەرام وتی: گەنجێک بووە بە دراوسێم، کاتێک بانگم دەدا و قامەتم دەکرد بۆ نوێژ، هەمیشە وا دیار بوو کە لە پشت ملمەوەیە (واتە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە و زۆر نزیک بوو). کە نوێژمان تەواو دەکرد، ئەویش نوێژی دەکرد وپاشان نەعلەکانی لەپێ دەکرد و دەچووەوە ماڵەکەی خۆی منیش هەمیشە ئاواتم دەخواست کە قسەم لەگەڵ بکات یان داوایەکی هەبێت. ڕۆژێکیان پێی وتم: ئەی أبو عبد اللە، قورئانێکت لایە بە قەرز بمدەیتێ تا تێیدا بخوێنم؟ منیش قورئانێکم بۆ دەرهێنا و دامێ، قورئانەکەی نوساند بە سینگەیەوە و وتی: ئەمڕۆ شتێکی گرنگ بۆ من و تۆ ڕوودەدات. ئیتر ئەو ڕۆژە ونم کرد و نەمبینی بێتە دەرەوە. بۆ نوێژی مەغریب قامەتم کرد نەهات،بۆ نوێژی عیشایش قامەتم کرد هەر نەهات. گومانم لا دروست بوو و دڵم لای مایەوە،کاتێک نوێژی عیشام تەواو کرد، چوومە ئەو خانووەی کە تێیدا دەژیا بینیم سەتڵێک و دەستنوێژگرتنێکی لێیە و پەردەیەک بە دەرگاکەیدا هەڵواسراوە. دەرگاکەم پاڵدا و چوومە ژوورەوە، بینیم کۆچی دوایی کردووە و قورئانەکەش لەسەر ڕانیەتی. قورئانەکەم لەسەر ڕانی هەڵگرتەوە و داوای یارمەتیم لە هەندێک کەس کرد تا خستمانە سەر تەختەی مردووشۆردن. تەواوی ئەو شەوە بیرم دەکردەوە و دەموت: قسە لەگەڵ کێ بکەم تا کفنی بکات؟ پێش کاتی فەجر بانگم دا و چوومە ناو مزگەوت تا نوێژی سوننەت بکەم، کتوپڕ بینیم ڕووناکییەک لە لای قیبلەدایە، لێی نزیک بوومەوە، بینیم کفنێکی پێچراوە لەوێ دانراوە، هەڵمگرت و سوپاسی خوای گەورەم کرد، بردمە ماڵەوە و گەڕامەوە بۆ مزگەوت. کاتێک قامەتم کرد و نوێژم تەواو کرد، سەیرم کرد ثابت البناني و مالك بن دينار و حبيب الفارسي و صالح المري کە هەموویان لە پیاوچاکانی سەردەمی خۆیان بوون لە لای ڕاستمەوە دانیشتوون. پێم وتن: براکانم، چ شتێک ئێوەی لەم بەیانییە زووەدا هێناوەتە ئێرە؟ وتیان: ئایا دوێنێ شەو کەسێک لە جیرانی تۆدا نەمردووە؟ وتم: بەڵێ، گەنجێک مردووە کە هەمیشە لەگەڵ من نوێژەکانی دەکرد. وتیان: بیبەرە لامان و نیشانمان بدە. کاتێک چوونە ژوورەوە بۆ لای، مالیکی کوڕی دینار پەڕۆکەی لەسەر دەموچاوی لادا وشوێنی سوجدەکەی ماچ کرد، پاشان وتی: باوکم بە قوربانت بێت ئەی حەجاج، تۆ وەها بوویت کاتێک لە شوێنێک دەناسرای، دەتگواستەوە بۆ شوێنێکی تر تا کەس نەتناسێت (واتە هەمیشە عیبادەتی خۆی دەشاردەوە). پاشان وتی: دەست بکەن بە شوشتنی. هەریەکەیان کفنێکی پێ بوو و دەیوت من کفنی دەکەم. کاتێک مشتومڕیان بوو، پێم وتن: من تەواوی شەو بیرم دەکردەوە کێ شک دەبەم کفنی بکات، کە هاتمە مزگەوت بینیم کفنێکی پێچراوە لێرە دانراوە و نازانم کێ دایناوە. وتیان: دەی با بەو کفنە کفن بکرێت ئیتر کفنمان کرد و بردمانە دەرەوە بۆ بەخاکسپاردن، لەبەر زۆریی ئەو خەڵکەی ئامادە ببوو، زەحمەت بوو بتوانین جەنازەکەی بەرز بکەینەوە.#ئیس#تەو#هەو#هەل#مامۆستاک

About