@aramardaa: نەدەبوو هێندە متمانە بەقسەکانت بکەم.کاتێک دڵت لەشوێنێکی تر خەریکی ژیانکردن بوو.دەزانی؟ خۆشەویستی تەنیا وشەیەک نییە بەسەر زماندا بێت،بەڵکو پەناگەیەکە کە مرۆڤ تێیدا هەست بەئارامی ئەکات.بەڵام تۆ.بەقسەکانت کۆشکێکی پڕ لە وەهمت بۆ دروست کردم و بەکردارەکانت. بەرد بە بەردی ئەو کۆشکەت بەسەر سەرمدا ڕوخاند.. دەڵێیت خۆشم دەوێیت کام خۆش ویستن؟ئەو خۆشویستنەی کە تێیدا دەبێت بۆ چرکەیەک گرنگی پێدان لێت بپاڕێمەوە؟ یان ئەو خۆش ویستنەی کەتێیدا من لە کۆتایی لیستی کارەکانتدام؟ئازاری ڕاستەقینە ئەوە نیە کە کەسێکت خۆش بووێت و ئەو نەیەوێیت،ئازار ئەوەیە یاری بەهەستەکانم بکەیت و لەژێر ناوی ئەشقدا،ڕۆژانە هەزار جار بێباکی خۆتم نیشان بدەیت.تۆ فێرت کردم کە مرۆڤ دەکرێت لەتەنیشت کەسێکدابێت و لەهەمان کاتدا هەست بە تەنهاییەکی بکوژ بکات. ئاخر ئەوە چی جۆرە ئاشق بوونێکە کەهەست بەببونم ناکەی مەگەر خۆم هاوار نەکەم؟ ئەوە چی جۆرە گرنگی پێدانێکە کەدەبێت هەمیشە من دەست پێشخەر بم؟ ئەشق لای تۆ وەک کایەکی کاتی وایە.بەڵام لای من پارچەیەک بوو لە ڕۆحم کە پێشکەشم کردیت.ئێستا باش ئەزانم ئەو کەسەی بە ڕاستی خۆشی بووێت ناچارت ناکات بۆ بینینی وەڵامی نامەیەکی یان بیستنی دەنگی جەنگ لەگەڵ ناخی خۆتد بکەیت ئەو کەسەی ئاشق بێت ناهێڵی گومان لەدڵتا شین بێت، نەک خۆی ببێتە سەرچاوەی هەموو گومانەکان.ئیتر ماندووم.. ماندووم لەوەی بەدوای سۆزیکی دەستکردا بگەڕێم لەنێوان ڕستە ساردەکانتا.سوێن بەو دڵەی کە بە دڵسۆزیەوە دامە دەستت هیچ شتێک وەک ،گرنگی پێنەدان،ئەشق ناپوکێنێتەوە .تۆ کە بە کردارەکانت پێم ئەڵیت بڕۆ بەڵام بەزمانت دەڵێت بمێنەوە🖤.!

aramardaa
aramardaa
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 19 June 2026 13:38:32 GMT
13542
1080
7
92

Music

Download

Comments

iluv_dim1a
﮼ئونی🕊️، :
Copy haya?
2026-06-20 19:20:26
2
x1.hanaa13
𝟤𝟢𝟤𝟧🕊️. :
کۆپی کاپشن؟؟
2026-06-20 19:15:42
1
dalyan.hussn
dalyan.hussn :
ناوی کۆرانی
2026-06-19 21:08:22
2
alyasako
فریاس ئاکۆ :
🥰🥰🥰
2026-06-20 17:17:39
2
To see more videos from user @aramardaa, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About