@x.workout.house: #WORKOUT

WORKOUT HOUSE
WORKOUT HOUSE
Open In TikTok:
Region: AM
Sunday 05 July 2026 14:05:00 GMT
6420
79
2
1

Music

Download

Comments

avion123_4
Rade Radovanovic316 :
🥰🥰🥰
2026-07-30 05:09:10
0
naploean
naploean :
💖💖💖💖💖💖💖
2026-08-20 15:23:59
0
To see more videos from user @x.workout.house, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

[الْخَمْر: داپۆشەر، ئارەق، مەی، شەڕاب، هەموو ماددەیەكی سەرخۆشکەر چونكە ژیرى دادەپۆشێت و مەستى دەكات و لەو كاتەدا عەقڵى بە هیچ ناشكێت و ئاگاى لە خۆى نامێنێت، هەربۆیە بە سەرپۆشى ئافرەت دەوترێت (خِمار) ؛ الْمَيْسِر: قومار، هەر یاریەك كە گرەوی تێدا بكرێت كە ئەوەی كە یارییەكەی بردەوە ئەوا دەبێت شتێك كە دیاریان كردوە بە بەرامبەرەكەی بدات، لە (يسر) واتە ئاسانیەوە وەگیراوە چونكە ماڵی قومار بە ئاسانی بەدەست دێت الأَنصَاب: (ك: نَصْب) ئەو بەردانەی كە لە چواردەوری كەعبە دانراون و دەیانپەرست، بتەكان ؛ الأَزْلاَم: ئەو تیرانەی كە بۆ یانسیب بەكار دەهات ؛ رِجْس: پیسی] پێویستە ئەوەش بزانین كە هەر شتێك مرۆڤ سەر خۆش بكات ئەوە (خمر)ە و تەنانەت ئەگەر لەدوای خواردنەوەی بڕێكی زۆریش ئینجا ببێتە هۆی سەرخۆشكردنی، ئەوا قومێكیشی حەرامە؛ سەبارەت بە قومار دەبێت بزانین بە هەموو شێوەكانیەوە حەرام و قەدەغەیە و نابێ باوەڕداران نزیكى بكەونەوە تەنانەت ئەگەر لە سەر بردنەوە و دۆڕانیش نەبێت باوەڕدار مافى نزیك كەوتنەوەى نییە، وەك پێغەمبەرمان (ﷺ) سەبارەت بە تاوڵە دەفەرموێ: {مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدَشِيرِ فَكَأَنَّمَا صَبَغَ يَده فِي لَحْم خِنْزِير وَدَمه /مسلم/ هەر كەسێك یارى تاوڵە بكات وەك ئەو كەسە وایە كە دەستى خۆى بە گۆشتى بەراز و خوێنەكەى ڕەنگ كردبێت} دەبینى كابرا چەند كاتژمێر خەریكى قومار دەبێت و ئاگاى لە هیچى دیكە نامێنێت و بەبێ ئەوەی كەسابەت و كارێكی كردبێت پارەیەك بەدەست دەهێنێت یاخود ماڵەكەی بە فیڕۆدەدات؛ وە یان كابرا ئارەق دەخواتەوە و چەند كاتژمێرێك سەر خۆشە نەك ئاگاى لە نوێژ نامێنێ بەڵكو ئاگاى لە خۆشى نامێنێ؟ جا كە عەقڵ نەما و بابەتی ماڵ و سامانیش هاتە گۆڕێ ئەوكات شەیتان خودایان لەبیردەباتەوە و دژایەتی و ئاژاوە دەخاتە نێوانیان؛ دەڵێن كاتێك ئەم ئایەتە دابەزی پێغەمبەرمان (ﷺ) فەرموی عومەرم بۆ بانگ بكەن كاتێ كە هات ئەم ئایەتەى بۆ خوێندەوە تاكو گەیشتە: [فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ] عومەر وتی:
[الْخَمْر: داپۆشەر، ئارەق، مەی، شەڕاب، هەموو ماددەیەكی سەرخۆشکەر چونكە ژیرى دادەپۆشێت و مەستى دەكات و لەو كاتەدا عەقڵى بە هیچ ناشكێت و ئاگاى لە خۆى نامێنێت، هەربۆیە بە سەرپۆشى ئافرەت دەوترێت (خِمار) ؛ الْمَيْسِر: قومار، هەر یاریەك كە گرەوی تێدا بكرێت كە ئەوەی كە یارییەكەی بردەوە ئەوا دەبێت شتێك كە دیاریان كردوە بە بەرامبەرەكەی بدات، لە (يسر) واتە ئاسانیەوە وەگیراوە چونكە ماڵی قومار بە ئاسانی بەدەست دێت الأَنصَاب: (ك: نَصْب) ئەو بەردانەی كە لە چواردەوری كەعبە دانراون و دەیانپەرست، بتەكان ؛ الأَزْلاَم: ئەو تیرانەی كە بۆ یانسیب بەكار دەهات ؛ رِجْس: پیسی] پێویستە ئەوەش بزانین كە هەر شتێك مرۆڤ سەر خۆش بكات ئەوە (خمر)ە و تەنانەت ئەگەر لەدوای خواردنەوەی بڕێكی زۆریش ئینجا ببێتە هۆی سەرخۆشكردنی، ئەوا قومێكیشی حەرامە؛ سەبارەت بە قومار دەبێت بزانین بە هەموو شێوەكانیەوە حەرام و قەدەغەیە و نابێ باوەڕداران نزیكى بكەونەوە تەنانەت ئەگەر لە سەر بردنەوە و دۆڕانیش نەبێت باوەڕدار مافى نزیك كەوتنەوەى نییە، وەك پێغەمبەرمان (ﷺ) سەبارەت بە تاوڵە دەفەرموێ: {مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدَشِيرِ فَكَأَنَّمَا صَبَغَ يَده فِي لَحْم خِنْزِير وَدَمه /مسلم/ هەر كەسێك یارى تاوڵە بكات وەك ئەو كەسە وایە كە دەستى خۆى بە گۆشتى بەراز و خوێنەكەى ڕەنگ كردبێت} دەبینى كابرا چەند كاتژمێر خەریكى قومار دەبێت و ئاگاى لە هیچى دیكە نامێنێت و بەبێ ئەوەی كەسابەت و كارێكی كردبێت پارەیەك بەدەست دەهێنێت یاخود ماڵەكەی بە فیڕۆدەدات؛ وە یان كابرا ئارەق دەخواتەوە و چەند كاتژمێرێك سەر خۆشە نەك ئاگاى لە نوێژ نامێنێ بەڵكو ئاگاى لە خۆشى نامێنێ؟ جا كە عەقڵ نەما و بابەتی ماڵ و سامانیش هاتە گۆڕێ ئەوكات شەیتان خودایان لەبیردەباتەوە و دژایەتی و ئاژاوە دەخاتە نێوانیان؛ دەڵێن كاتێك ئەم ئایەتە دابەزی پێغەمبەرمان (ﷺ) فەرموی عومەرم بۆ بانگ بكەن كاتێ كە هات ئەم ئایەتەى بۆ خوێندەوە تاكو گەیشتە: [فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ] عومەر وتی:"يا رَبنا انتهينا، يا رَبنا انتهينا: ئەى پەروەردگارمان وازمان هێنا ئەى پەروەردگارمان وازمان هێنا" دواى ئەمە كە عومەر وتی: وازمان لێهێنا، ئینجا پێغەمبەرى خودا(ﷺ) ڕۆشت بۆلاى نادیەكەیان و ئەم ئایەتەى خوێندەوە و دەڵێن: كەسى وا هەبوو نیوەى ئارەقەكەى خواردبوویەوە و كەسى واش هەبوو بە سەر دەمیەوە بوو جاكە ئەم ئایەتەیان بیست هەر هەموویان ڕژاندیان دەڵێن ئەو ڕۆژە لە مەدینەدا ئەوەندە ئارەق ڕژابوو كۆڵانەكانى مەدینە لافاوى لێهەڵنیشت جا ئەوە سیفەتى موسڵمانانى سەردەمى پێغەمبەرمان(ﷺ) بوو، موسڵمانانى پێشوو كاتێك كە خودا دەى فەرموو فڵانە شت حەرامە وازیان لێدەهێنا بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ هەزاران شت دەزانین حەرامە و پێشى دەوترێت مەیكە هەر دەیكات جا ئەمە لە كوێ و ئەوە لە كوێ؟ ئەم ئایەتانەی كە باس لە حەرامبوونی ئارەق و قومار دەكەن قۆناغی كۆتایی قەدەغەكردنیان بوو، دیارە قەدەغە كردنی ئارەق بە چوار قۆناغ تێپەڕیوە: یەكەم: ئایەتی "شەست و حەفت"ـی سوڕەتی "نەحل"ـە كە دەفەرموێ: [وَمِنْ ثَمَرَاتِ النَّخِيلِ وَالْأَعْنَابِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًا وَرِزْقًا حَسَنًا...: وه‌ له‌ به‌رووبوومی خورماو ترێ ئه‌ویش به‌ ئێوه‌ ئه‌به‌خشین له‌وه‌شدا هه‌ندێكتان مه‌ی لێ دروست ئه‌كه‌ن وه‌ هه‌یشتانه‌ بۆ خواردنه‌وه‌یه‌كی باش به‌كاری ئه‌هێنن كەواتە تێیگەیاندین كە ماددە سەرخۆشکەرەکان بەرهەمی چاك و بەسود نیین؛ دووەم: ئایەتی "دووسەد و نۆزدە"ی سوڕەتی "بەقەڕە" كە دەفەرموێ: [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا...: پرسیارت لێ دەكەن لەبارەی عارەق و قومار، پێیان بڵێ: لەوانەدا تاوان و گوناهێكی گەورە هەیە، هەر چەندە چەند سوودێكیشان تێدایە بۆ خەڵكانێك، بێگومان گوناهەكەیان گەورەترە لە كەڵك و سوودیان] سێیەم: قۆناغی سێیەم قەدەغەكردنی خواردنەوەی شەڕابە لەكاتی نوێژەكاندا وەك لە ئایەتی "چل و سێ"ـی سوڕەتی "نیساء"ـدا دەفەرموێ: [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ...: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە نزیكی نوێژ مەكەونەوە لەكاتێكدا ئێوە سەرخۆشن هەتا ئاسەواری سەرخۆشیی نامێنێت و دەزانن كە لە نوێژەكانتان چی دەڵێن]؛ چوارەم: لەم ئایەتانەی سوڕەتی مائیدەدا پەروەردگار خواردنەوەی ماددە سەرخۆشکەرەکان لەگەڵ بت پەرستی ناودەبات و بە شتێكی پیس و كردەوەی شەیتان وەسفی دەكات و باوەڕدارانی بە تەواوی لێ قەدەغە دەكات و هانیان دەدات كە بە تەواوی وازی لێبهێنن؛#ياسر_الدوسري #سورة_المائدة

About