@allxnpriv: 🫯. #tonymontana #inseguridades #scarface #coca #fyp

𝓐𝓵𝓵𝔁𝓷6̷6̷👻🫯
𝓐𝓵𝓵𝔁𝓷6̷6̷👻🫯
Open In TikTok:
Region: NI
Saturday 20 June 2026 16:07:38 GMT
566298
77609
123
4994

Music

Download

Comments

jiminshipark14
☆박지민 ♡ :
no entendí, que alguien me explique please
2026-06-21 00:35:07
2049
x__xxxxxxxx
Antonio Mrt :
Pasa el video de Toni
2026-06-22 00:56:09
5
jimenxzz_dracoo6
BABY🐐CHIVO  :
Confiar?
2026-06-24 23:58:44
7
_cz404_
📿 :
Gente alguien me puede decir si tengo compartidos? A mi me sale que tengo solo 2, me pueden confirmar?
2026-06-22 16:50:59
59
u_sers1
u_sers1 :
contex….
2026-06-24 23:35:16
7
mattix630
🦦 :
para los que no saben es el miedo a perderlo todo y volver a ser un don nadie basicamente el fracaso y tambien miedo a ser traicionado
2026-07-17 23:20:40
9
vaaleen323
🤪✌️ :
Alguien q m explique
2026-08-22 18:45:38
2
To see more videos from user @allxnpriv, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەمە دوا گۆشەی ڕووناکییەکە کە لە منەوە دەگاتە چاوەکانت و دوا دەنگە کە لە وێرانبوونی ناخمه‌وه‌ بۆت دەنگ دەداتەوە پێش ئەوەی بە تەواوی ببیە بەشێک لە جیهانێک کە من هیچ شوێنێک و هیچ ناوێک لە ژیانتا ناگرم. دەزانم کاتی خوێندنەوەی ئەم دەقانە لەوانەیە دڵت بلەرزێت بەڵام بڕوا بکە لەرزی دەستی تۆ لەچاو ئەو بوومەلەرزەیەی کە تەواوی ڕۆحی منی لەڕەگەوە وێران کردووە چاو سەوزەکەم وە هیچی تر نییە چونکە بۆ من تاڵترین و ئەستەمترین حەقیقەتی ئەم گەردوونەیە کاتێک دەبینم هەموو ئەو بەڵێن و خەون و داھاتووەی کە ساڵانێک بە خوێن و ڕۆح کۆشکەکەمان لەسەر بنیات نابوو لە پێش چاوی خۆمدا وەک کۆشکێکی شووشەیی دەشکێت و دەبێتە خۆڵەمێش. ڕۆژێک لە ڕۆژان ئێمە سوێندمان بە هەموو پیرۆزییەکان دەخوارد کە تا دوا هەناسەی ژیانمان دەست لە دەستی یەکتر نەکێشینەوە کەچی ئێستا بە بێبەزەییترین شێوە دەبینم کە دەستت لە دەستی کەسێکی تردا دەبێت و سێبەری کەسێکی تر دەکەوێتە سەر ژیانت. ناخم بە تەواوی دەسوتێت و بڕبڕەی پشتم لەژێر باری ئەم ئازارە ئەستوورەدا دەشکێت کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە ئەو چاوانەی کە تەنیا شوێنی ئارامیی من بوون ئیدی دەبێت ڕووانینیان بۆ کەسێکی تر بێت و ئەو خەندەیەی کە من پێی دەژیاشم دەبێتە دیاری بۆ کەسێک کە ئەسڵەن نازانێت تێکشکانی من لەپێناو ئەو خەندەیەدا چەندە قورس بووە و چەندە بە گرانی کەوتبوو. زۆر بێبەزەیییە ژیان کە نازانم چۆن لەمەودوا بەبێ تۆ هەناسە بدم و چۆن بیر لەو شەوانە بکەمەوە کە بە دەنگی یەکتر دەخەوتین و بە هیواکانی بەیانی بەئاگا دەهاتین؛ ئێستا تۆ دەچیتە ناو ژیانێکی نوێوە و دڵ خۆشی بێ من و بەختەوەری بۆ کەسێکی تر دەپۆشیت و منیش لەم لاوە دەبێت بەرگی ڕەشی تەنهایی و جودایی لەبەربکەم و هەموو ڕۆژێک زیندەبەچاڵی یادگارییەکانت ببم. سەیرکە چەندە ئازاربەخشە کە جەستەم لێرەیە و ڕۆحم بە تەواوی لەگەڵ تۆدا بەستراوەتەوە نازانم چۆن بتوانم بە تەنیا لەناو ئەم وێرانییەدا بژیم لە کاتێکدا دەزانم تۆ ئیدی هی کەسێکی تریت و هەموو ناوەکان و وشەکان و چپە ئاشقانەکانی نێوانمان دەبنە نوکتەیەکی تاڵ لە ڕابردوودا. نازانم بۆچی قەدەر ئەوەندە دڵڕەق بوو کە ڕێگەی دا من هەموو بوونی خۆم ببەخشم بە تۆ بەڵام میوەکەی بکەوێتە باوەشی کەسێکی ترەوە کە هیچی لەو ماندووبوونە نەکێشابوو. بیرکردنەوە لەوەی لەمەودوا ڕەنگە لە شوێنێک یەکتر ببینینەوە وەک دوو کەسی بێگانە کە هیچ بەشێک لە ڕابردووی یەکتر نین شوێنپێی سووتان لەسەر جەستەم جێدەهێڵێت و ئەستەمە بتوانم ئەو وێنەیە لە خەیالم دەربکەم کە دەستت لە دەستی کەسێکی تردا بێت و هەمان ئەو قسە شیرینانەی بۆ منی دەکرد ئێستا بەرامبەر کەسێکی تر دووبارەیان بکەیتەوە. ژیان بۆ من دوای تۆ دەبێتە زنجیرەیەک لە ڕۆژانی بەتاڵ و بێمانا کە تێیدا تەنیا بینەری سوتانی خۆم دەبم و کاتژمێرەکان دەژمێرم تەنیا بۆ ئەوەی ڕابردوو فەرامۆش بکەم کەچی زیاتر تێیدا زیندەبەچاڵ دەبم. زۆر ئەستەمە بیر لەوە بکەمەوە لەمەودوا شوێنەکان بەتاڵ دەبن لە دەنگت، جادەکان خاڵی دەبن لە هەنگاوەکانت، و شەوگار بەبێ نامەکانی تۆ تا بەیانی لە ئازاردا دەکێشرێنەوە. من هەموو شتێکم بۆ دۆڕایت بەڵام هێشتاش بەڵێنەکەی خۆمم نەشکاند کە تا کۆتا سات بە خۆشەویستییەوە سەیری ناوت بکەم. سەیرکە چۆن لەم خولەکە کۆتاییانەدا تەنانەت وشەکانیشم هەناسەیان سوار بووە چونکە دەزانن دوای ئەم دێرانە هیچ پەیوەندییەک لە نێوانماندا نامێنێت و دەبینە دوو ڕێبواری دوور لە یەکتر. هەموو بەیانییەک کە بەئاگا دێم یەکەم شت بیر لەوە دەکەمەوە کە ئایا تۆش بۆ ساتێک لەناو جەنجاڵیی ژیانە نوێکەتدا بیرت بەلای مندا دێتەوە یان بە تەواوی لە لاپەڕەکانی تەمەنتدا سڕیوەتمەوە؟ چاو سەوزەکەم نازانم چۆن دەستەکانت ڕادێن لەسەر گرتنی دەستێکی تر، نازانم چۆن چاوەکانت فێری ڕوانین لە کەسێکی تر دەبن بەبێ ئەوەی خەیالت لای ئەو هەموو ڕێگایانە بێت کە پێکەوە بڕیمان. لەگەڵ هەموو ئەم پارچەپارچەبوونەی دڵمدا و لەگەڵ هەموو ئەم فرمێسکانەی کە هەموو دێرێکی ئەم نامەیە دەسڕنەوە نامەوێت باری ویژدانت گران بکەم یان بە خەمەوە بتنێرمە ناو ماڵە نوێکەت تەنیا ویستم بزانیت کاتێک لە بەرامبەر کەسێکی تردا دەوەستیت و ئەڵقەی هاوسەرگیری دەخەیتە پەنجەتەوە بیرت نەچێت لە شوێنێکی ئەم دونیایەدا کەسێک هەبوو تەواوی دونیای خۆی لە ناو چاوەکانی تۆدا کۆکردبووەوە کەسێک کە دوای تۆ ئیدی هەموو شتێکی دۆڕاندووە و بووەتە جەستەیەکی بێ ڕۆح کە تەنیا بینەری سوتانی خەونەکانی خۆیەتی. ماڵئاوا لەو چاوانەی کە ڕووناکی ژیانم بوون و ماڵئاوا لەو دەستانەی کە شوێنی ئارامیم بوون و ماڵئاوا لەو پێکەنینانەی کە هۆکاری ژیانم بوون و ماڵئاوا لەو بەشەی ڕۆحم کە بۆ هەمیشە لەگەڵ خۆتدا بردتم و نەتگەڕاندەوە بۆم.

About