@turath777: هەر کاتێک کچێک هات باسی "پیاوەتی" بۆ کردیت و دەستی کرد بە فەلسەفە لێدان و وتی پیاو ئەوەیە بڕوات بەدوای ئامانجەکانی و قسەی باق و بریقی بۆ ڕیز کردیت تا وات لێ بکات باوەڕ بە پێوەرەکانی ئەو بکەیت، ڕێک هەموو ئەوەی دەیڵێت بە پێچەوانەوە وەربگرە دەزانی بۆ؟ چونکە ئەو بەو قسانە نایەوێت تۆ ببیتە پیاوێکی بەهێز بۆ خۆت، بەڵکو دەیەوێت ئەو جۆرە "پیاوە"ت لێ دروست بکات کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات و بە دڵی خۆی ئاراستەت دەکات. کاتێک کچێک دەیەوێت پیاوەتیت بۆ پێناسە بکات، لە ڕاستیدا خەریکە تەڵەیەک دادەنێت بۆ ئەوەی بتکاتە ئەو مۆدێلە گوێڕایەڵەی کە خۆی ئاسان کۆنترۆڵی دەکات. پیاوەتی شتێک نییە کچێک فێرت بکات، پیاوەتی لە غیرەت و سەخاوەت و کەڕامەت و سەربەخۆیی خۆتدایە. بۆیە هەر کاتێک ویستی بەو قسانە مێشکت بشوات، تەنها بزانە کە دەیەوێت بە قسەی بریقەدار خشتەت ببات، تۆش ڕێک پێچەوانەکەی وەربگرە و هەرگیز مەهێڵە کچێک پێت بڵێت پیاو یانی چی دەزانی پیاوی نموونەیی لای ئەم کچانەی ئێستا کێیە؟ ڕێک ئەو کوڕە بەستەزمانەیە کە دەچێت مووی سنگی و قاچی لێدەکاتەوە تا لە خۆیان لوستر بێت ئەوەیە کە ملوانکە و بازن لە دەست دەکات و خۆی دەکاتە مەزە پیاوی نموونەیی لای ئەوان ئەوەیە کە لەگەڵ ژنەکەی دەڕواتە بازاڕ، نەک وەک پیاو و خاوەنی ماڵ، بەڵکو تەنها بۆ ئەوەی وەک حەماڵێک شتەکانی پێ ڕابکێشێت و بەدوایدا غار بدات، ئەوەیە کە ئامادەیە خۆی سووک و ڕیسوا بکات لەلای دایک و باوک و برا و خوشکی کچەکە لەبری ئەوەی وەک پیاوێکی قورس و خاوەن هەیبەت مامەڵەیان لەگەڵ بکات، ڕێک دەبێتە خزمەتکار و بووکەڵەی دەستی ماڵی خەزوورانی، شەخسیات و کەرامەتی خۆی دەخاتە ژێر پێیان تەنها بۆ ئەوەی کچەکە لێی ڕازی بێت و خۆی پێ هەڵکێشێت لەلای خزمەکانی ئەوەیە کە بیست و چوار سەعات وەک بێکارێک بە دیار چاتەوە دانیشتووە، لە شەو تا بەیانی نەخەوێت و شیعری ئاشقی و قسەی ناسک و پووچی بۆ ڕیز بکات. ئەوەیە کە مێشکی بە فیلمە کۆری و دراما تورکییەکان سەقەت بووە، دێت خەیاڵی قۆڕ دادەنێت و باسی عیشقی ئەبەدی و قسەی پڕوپووچ دەکات کە لە واقیعدا فلسێ ناهێنن ئەوەیە هەرکە دوو کێشە و دەمەقاڵێی دەبێت لەگەڵی، لەبری ئەوەی سنوور دابنێت، ناتوانێت هێز و پیاوەتیی خۆی بسەلمێنێت خێرا دەترسێت و سازش دەکات، خۆی بچووک دەکاتەوە و دەڵێت: 'گیانەکەم با بە لێبوردەیی و دیالۆگ حەلی کەین. بە کورت و کورمانجی برام؛ ئەو کچانە پیاوی مەردیان ناوێت، مەخلوقێکیان دەوێت کەرامەت و غیرەتی خۆی دۆڕاندبێت. هەر کوڕێکیش ئامادە بێت خۆی بۆ کچێک و ماڵی باوکی کچەکە ئاوا بچووک بکاتەوە و لە کاتی کێشەشدا نەتوانێت پیاوەتی خۆی بنوێنێت، ئەوە با بزانێت پیاوەتیی خۆی خستووەتە ژێر پێی و تەنها ناوەکەی هەڵگرتووە #پیاو #ژن #پیاوان #کچ #ژن_ژیان_ئازادی
پۆڵا
Region: IQ
Saturday 20 June 2026 16:08:09 GMT
Music
Download
Comments
∿ :
زۆر ئاسایە پیاو بۆ ژن خۆی هێمن و نەرم و نیان بێت، هاوسەرگیری شەڕ و جەنگ نیە تا سەرۆک و کەرامەت و شەخسایەتی تۆی تێدا بێت، خاوەن ئەم مێشکەیت قەت زەواج مەکە چونکە توو پێت باشتر خەڵک وەسفت بکەن و پێتا هەڵبدە لە باتی ئەوەی بۆ منداڵ و ژن خۆت بیت، پێویست بە ئافرەت نیە لە ژیانت،
2026-06-20 17:06:54
41
sso.bbing :
بەناوی ئافرەتەوە قسەمەکەن ! ئێمە پیاوێکمان ناوێت وابێت !! ئەسڵەن پیاوی پیاوانەمان ئەوێت لە مەجلیسا شانازی پێوە کەین قسەزان بێت ، هەموو شتێک کاتوو شوێنی خۆی ، قسەی باق و بریقمان ناوێت کرداری جوانمان ئەوێت ، لێرە تۆ ئاماژەت بەوە کردوە چونەبازاری پیاو لەگەڵ ژنەکەی (ئیشێکی پیاوانە نیە ) ، بۆچی؟؟ لەبەر ئەوەی ٢ کیسە شت هەڵگرن خۆتان وەک خزمەت کار و کۆیلە ئەبینن ؟ ئەی ئەو بازاری بۆ کێ ئەکات ؟ بابەتی ناو ماڵ و جلوبەرگ بۆ ئەوخێزانە ئەکرێت کە تۆ دروستت کردوە ، ئەگەر ئەشڵێن ئێمە پارە ئەدەین با خۆیان بیکرن هەڵەن ! خۆ خزمەتکارتان نەگرتوە ، لێرە ئافرەتێک هەیە خێزان تۆیە و دایکی مناڵەکانتە !. بۆیە ئەگەر وابیرەکەیتەوە چونە بازار لە کەسایەتیت ئەدات بیرکردنەوەت هەڵەیە ، ئەسڵەن لەبەر کیسە هەڵگرتن مەرۆن!! برۆن چونکە لەو بازارانە بەناو پیاوی لێیە سەیری شەرەفتان ئەکەن ،! دواتر کوا لێرە کام ئافرەت پیاوێکی ئەوێ خۆی لووس کردبێ؟ ئەسڵەن پیاوێک پیاوبێ لەسەر قسەی ئافرەتێک خۆی لوس ناکا، لەگەڵ ئەمەشاا گەنجانی ئێستا خۆیان حەزیان بە زنجیر لەملکردن و تاتۆو پشتە مل و زۆر شتی ترە کە هیچکات نارۆنە قاڵبی پیاوبوون و پیاوەتیوە ! ئینجا لەگەڵ رێزم ئەو قسەیەشت راست نیە کە گوایە ئافرەت پیاوێکی ئەوێ کەسایەتی خۆی بدۆرێنێت و خۆی سووک و رسوا بکات، لای ماڵە غەزوورانی !! سوعبەت کردنی خێزانی کە لەکەسایتی نەدات ئەمە جوانە هەبێت ، بەڵام پیاوێک نابێتە خاوەنی من شەخسیاتی نەبێ گەر لەلای خێزانەکەی خۆشم بێت ! بۆمن شانازی ئەوە نیە بڵێم هاوسەرەکەم لەسەر پەنجەیەک راگتوە و لە لای خزموو کەس باسیبکەم ، ئەمەوێت هاوسەرەکەم کەسایەتی بەهێز بێت وەک ( خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز باس بکرێت) نەک پیاوێک بوبێت بە (کەری ماڵە غەزوور ) لەگەڵ رێز.
2026-06-21 11:17:38
15
✯ :
لە مرۆڤ پیسترنیە بەتایبەتی بەناو ئافرەت
2026-06-21 19:47:39
1
rosseee :
tosh la piaw bbprsa ka afrate nmunay chya rastawxo penasay xzmatkarakt u koylakat lo daka
2026-06-20 22:00:56
13
lonaesma5 :
لە ڕاستیدا ڕاستگۆ بین ئەم بابەتە بۆ ھەردولا ھەمان شتە تەنھا بە خاڵی جیاواز ئەوەی دوو ھاوسەر بە یەكتری دەڵێن یان { ئامۆژگاری}یانیش{بەراورد كرن}ە ھەتا وە سروشتی مرۆڤ بەو شێوەیەیە كە حەز دەكات باشترینی ھەبێت وە ھەرگیز حەز بە ئامۆژگاری ناكات. بەڵام ڕاستە ھەندێك جار ھەندێك قسە جێگەی قبوڵ نیە.یەك چارەسەر بونی ھەیە لەم ڕۆژەی ئەمڕۆدا ئەویش ئەوەیە تۆ لایەنی بەرامبەرت بوێت بەو جۆرەی كە ھەیە نەوەك بتەوێت خۆت بنیادی بنێی وە فێر ببی كە بەراوردی نەكەیت بە كەسێكی دیكە چونكە ھیچ كەسێك بێ كەمو كوڕی نیە.
2026-06-21 03:13:59
5
⋆ ˚。⋆୨♡୧⋆。˚ ⋆ :
سەرەتا بە ناوی خودا بەڵام ئەتو ئەو پۆستەت لەبۆ ئەوەی کردیە تا مێشکی پیاوەکان بەرامبەر بە ئافرەت بکەیە دەریایەکی پڕ لە ئالۆزی و تیکنەگەشتن لێک ئەتو لێرە ئامانجت ئەوەیە بڕی با پیاو لەبۆ هیچ شتەک بەقسەی ئافرەتی خۆی نەکا هەر ۆندەیە ئامانجت لێرە لە بڕی ئەوەی بتگۆتبا ڕیز لە بریاری یەکتر و لێک تیگەشتن باشتر دەبوو شتەکان یەکسان دەبوو ئەگەر پیاو هەیبەت و شکۆی ۆندە لەکن مهێمە با ئەوها بێت ئەی لەبەر چ لە قسەکانی خۆت قوڵ نابێتەوە قسەکانت دەری با ئافرەت ببتە کۆیڵە بەس بە قسەی پیاوی خۆی بکات و ئەویش حیسابێش لەبۆ ئافرەتەکەی نەکا هەموو شتەک هەر پیاوەکە کە قسەکی دەنووسی دە جوان فکرد بکەوە ئیتر ئەسلەن ئەگەر پیاوەک هەیبە تو شکۆی نەبوو بە فلوسەکی بەس ئەتوو لێرە شتەکانت بەس لەبۆ ئاڵۆزیە ….مڕۆڤی بەهێز پێویستی بەوە نییە بە هێرشکردنە سەر بەرامبەرەکەی یان بە ڕەتکردنەوەی نەرمی و لێک تینەگەشتن، ناسنامەی خۆی بسەلمێنێت بەڵام دیارە ئەتوو ئەوەی ناو دەنێت ناپیاوی یان ژیر دەستەی ئافرەت ئەسلەن ئەتو بەس قسەی خەڵکت لەکن مهێمە لۆیە لەسەر ئەو فکرد کردنەوەت بژی 🤦🏼♀️کاتێک پیاوێک لەگەڵ هاوسەری نەرم و میهرەبان دەبێت، ئەمە کەمبوونەوەی شکۆ نییە، بەڵکو لوتکەی پێگەیشتنی عەقڵی و دەروونییە. پاراستنی کەرامەتی خود و کەرامەتی بەرامبەر لەسەروو هەموو شتێکەوەیە. ڕێزگرتن لە ئافرەت، نیشانەی پەروەردەی بەرزی پیاوە، نەک ژێردەستەیی .ئافرەت و پیاو یەکسان لە هەر مافەک بێت ئەوانەشی گۆتیان ئەو قسەیە راستە دیارە ئەنگۆ لەبۆ خەڵک دەژین نەک لەبۆ خودی ژیانی خۆتان ئەوەش راستیە هەتا سەر ئیسقانی چیە با پێم بڕین وەللە ئەوە زۆر پیاوە چونکە هیچ حیسابەک لەبۆ ژنی ناکات هاوسەرگیری بە جەنگی جیهانی تیگەشتینە 😂ههه ئەوەتان دەوێت لەسەر ئەو فکرد کردنەوەینە
2026-06-21 11:50:23
3
𝒎𝒂𝒍𝒂𝒛𝒂𝒅𝒂. :
بــژیــت🖤
2026-06-20 21:21:10
3
araz :
هاوڕاتم ، جا دوای ئەوەش ،لەبەرئەوەی ژن سیفەتی وایە حەزی لە پیاوی ئەوجۆرە نیە ، حەزی لە پیاوی زاڵە ، کە ئەبێ پیاوەکەی بەو شێوە پیاوانە نیە ، پیاوەکەی سوک ئەبێ لە پێش چاوی ، تەنها وەکو ڕۆبۆتێکی پارە پەیداکەری لێدێ، ژنەکەی هیچ هەستێکی بۆ نامێنێ.
بۆیە ئەگەر لەگەڵ دە ژنیش جیابویتەوە ،کەرامەت و پیاوەتی خۆت کەم کەرەوە لە بەر هیچ کەسێک .
2026-06-20 21:53:01
7
ژیلیا :
کورە تۆچیت ئەوە چیە ئەو تحلیل و فەلسەفە و دەروونشیکاری و عیلمە بۆ هەتا ئێستا نەبوویت بە سەرۆکی فلتەفلتستان غەدرە بوراستی بوراستی.
2026-06-21 20:37:27
1
•ZENOLL"` :
کاکە پێک وەرن بەخوای دنیا ئۆندەی ناینی بدڕێن ٦٠ دەژین 🗿
2026-06-21 14:31:08
0
ᴿᴬᵂᴬᶻ :
مرۆڤی تێگەشتوم خۆشەوێ 😍
2026-06-20 18:29:32
6
ℛ𝐚𝐲𝐚𝐧.𝒮𝒽𝒶𝓇𝓆⁹⁹ :
رێک لە هەدەفت دا ئەسڵەن ژن چوزانێ پیاوەتی چیە ئەوان دەیانەوێ پیاوەتیت لۆ باس بکەن کەچی ئەگەر برێی ئافرەت دەبێ ئاوابێ رێک دەت خۆن عاشا سوارت دەبن تۆ مافی ئافرەت نازانی دایکت هەیە رێک بۆ دایک و خوشک ئەچن ئەم پیسانە لەگەڵ رێز لۆ باشەکان
2026-06-21 03:11:14
2
ئۆنتیک :
پێناسی تۆ بۆ پیاوەتی زیاتر لە چوارچێوەی ترسی تاکەکەسی دەچێت نەک ئەخلاقی گشتی .
2026-06-21 23:49:18
0
𝑅𝓎𝑜𝓂𝑒𝓃 :
بەخوا برام پیاوی واللە ڕیک وایە جێنتڵ مان ههههه هەی لە جینتڵ مان بەم😁
2026-06-20 16:18:53
3
:
دەستەکانت خۆش برا ❤️
2026-06-20 18:18:18
1
Muhamad :
Afareen 👏
2026-06-20 17:05:01
1
7amay_7ajy.Qadir :
وتمان ئافرەت بەدوای گیرفان و کەیف و سەفای خۆیەتی پێویست ئەکا هەرکێ هەڵسێت و پۆستیان لەسەر بکات ، وشەی ئافرەت لە مێشکا دەرکەن ئامانجەکانت خۆیان بە نۆرە ئەوەستن تا پێیان بگەیت
2026-06-21 09:43:30
1
Muslim :
قسەکان تێگەیشتنی دەوێ چونکە هەمان ئەو قسانە بەڕقەوە بخینیەوە مانای زیان بەخش دەدات🌹
2026-06-20 17:54:03
2
Ali hamed :
وه لا وایه ده ستخۆش
2026-06-20 17:31:10
1
The Big Schnoz Teahouse :
پیاوئەرکی نەمائافرەت سالاریە کچ وژن لەکلتوردەرچونە ئەوانیشی وەک جیلی ئاڵتونی ژیان دەکەن ئیستالەژێرپرسیاردان کەدەرونیان نەخۆشە شۆڕشی مێژووی گەڕانەوەی سە ردەم دەکەن ئافرەتانیش لەژێرنەشتەرگەریووجوانکاری بۆپچ گەرای کاردەکەن هێشتائەم سەردەمە پلەیەکی ناوازەنیە شتی تر لەڕێیە ئافرت تەواودەبێتە کڕیارپیاو دەبێتە کاڵاتەنها بۆ خستنەوەی منداڵێک دواتر بۆکەلاوەی ژیانبەڕێ دکرێت
2026-06-20 21:59:08
1
Heva :
ئێمە نە پیاوێکی ئاوا بێغیرەت وبێدەسەڵتمان ئەوێت نە نێرێکی وەک جەنابت بێئەقڵ کە ئەسڵەن لە مانای پیاوەتی و ئافرەت بونیش تێنەگەیشتوی دیارە لە خوشکی خۆتەوە ئەڕوانیتە کچی خەڵک خۆشت بە پیاو ئەزانیت کۆمێنتەکەم ناسڕیتەوە👍
2026-06-23 12:53:04
0
𝙍𝙀𝘽𝘼 𝙈𝙊𝙎𝙀𝙍 :
ئەرە بەسە عەیب ناکەی
ئەم هەموو پۆستە چیە
پیاوسالاری بۆ ئەکەیت
فەرقی ئافرەت و پیاو بەهیچ شێوەیەک بوونی نیە
تۆ فەرق دەکەیت
خوای گەورە فەرقی نەکردە تۆ چۆن دەیکەی؟
2026-06-21 20:22:14
0
To see more videos from user @turath777, please go to the Tikwm
homepage.