@v414k: لە ئاداری ساڵی ١٨٧٦، ڕووداوێکی زۆر نامۆ لە ناوچەی باث کاونتی لە ویلایەتی کنتاکی ئەمریکا ڕاپۆرت کرا کە دواتر بە ناوی بارانی گۆشتی کنتاکی ناسرا، جوتیارێک و هاوسەرەکەی سەرقاڵی کارکردن بوون لە کێڵگەکەیاندا لەناکاو پارچە گۆشتی زۆر لە ئاسمانەوە بەسەر زەوییەکەیاندا باری، ئەم بارانە تەنها بۆ ماوەیەکی کورت بەردەوام بوو، گۆشتێکی زۆر کەوتە خوارەوە کە لە شوێنە جیاوازەکانی زەویەکە و دەوروبەریدا بڵاوبووەوە ، چەندین لێکۆڵەر و زانای ئەو سەردەمە پشکنینیان بۆ گۆشتەکە کرد، بەڵام هەرگیز نەیانتوانی بە تەواوی دڵنیا ببنەوە کە گۆشتی چی بووە ، هەندێک لە لێکۆڵەران پێیان وابوو کە گۆشتی ئاژەڵێکی گەورەی وەک ئەسپ بووە، و تەنانەت هەندێکیشیان لەو سەردەمەدا گومانیان دەکرد کە لە گۆشتی مرۆڤ بچێت، و هەندێک لێکۆڵەر دەیان وت لە شێوەی گۆشت دەچێت بەڵام دڵنیا نەبوون کە گۆشتە یان نا, ئەم قسانە هەرگیز نەسەلمێنرا و وەک ڕاستییەک قبوڵ نەکرا، لەبەر ئەوەی زانستی ئەو سەردەمەش زۆر سەرەتایی بوو، زاناکان نەیانتوانی بڕیاری کۆتایی بدەن، لە ئێستادا باشترین ڕوونکردنەوەی زانستی ئەوەیە کە کۆمەڵێک باڵندەی گۆشتخۆری وەک داڵ بەسەر ئاسمانەکەدا فڕیون و گۆشتی نیوە هەرسکراوی ناو گەدەی خۆیان ڕشاوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ نمونەیەک لەو گۆشتە نەماوەتەوە بۆ ئەوەی پشکنینی نوێی بۆ بکرێت، دۆسیەکە بە نادیاری ماوەتەوە و بارانی گۆشتی کنتاکی تا ئەمڕۆش وەک یەکێک لە نامۆترین مەتەڵە سروشتییەکانی مێژووی ئەمریکا یاد دەکرێت #kentuckymeatshower
valak
Region: IQ
Saturday 20 June 2026 17:40:34 GMT
Music
Download
Comments
پشی، :
داخی ئەم موزیکە💔،
2026-06-20 23:31:22
413
🐉 dragon 🐉 :
نە بابە
2026-06-21 16:36:56
0
﮼سۆرێ♥️ :
4;25
2026-06-21 01:25:20
25
YASA_VALVERDE :
2026-06-20 21:11:48
41
King_Omar :
2026-06-20 21:19:17
11
𝟽𝔞𝔪𝔞 𝓀𝒾𝓃𝑔︀︀︀ :
خێر خواز؟
2026-06-22 04:13:41
4
:𝒜𝓈𝓉ℯ𝓇𝒶ِ🌸 :
كي وه ك من فؤبياي به م موزيكه هه يه😅
2026-06-22 08:17:46
5
𝙱𝚁𝙷ᵃⁿ 🕸️ :
2026-06-20 21:26:33
2
zman_7ali_poli_12 :
خۆشەههه❤️
2026-06-21 00:55:47
2
🖤(Hasan)⚽ :
مامە دڵ ئەکتیڤ بووی ماشاللە❤️😂
2026-06-21 16:04:38
3
𝙟𝙪𝙡𝙮𝙮“🍷 :
کە خۆشە😍
2026-06-21 07:41:29
1
zhekaf :
2026-06-20 23:10:05
0
𝚂𝙿𝙴𝙲𝙸𝙰𝙻ᵒⁿᵉ :
2026-06-20 20:25:42
3
mrglad :
2026-06-21 11:18:38
3
To see more videos from user @v414k, please go to the Tikwm
homepage.