@zhirayshexa: ژیان لێرە لەگەڵ یەکەم دەنگی دەڕابەی دووکانەکان و پاڵنانی عەرەبانەکان دەست پێدەکات لەو شوێنەی پیاوەکان ماندووبوونی خۆیان پێشکەشی ئارامیی خێزانەکانیان دەکەن ... کاتژمێر ٤ بۆ ٦ی بەیانی لەو کاتەی شار هێشتا بە تەواوی بەئاگا نەهاتووە، لەگەڵ کاکە کۆژین چووینە ناو قووڵایی ناو بازاڕ کۆڵانە تاریکەکان ویستمان ژیانی ڕۆژانەی ئەم کاسبکارە بەڕێزانە و دووبارەبوونەوەی ڕۆژەکەیان لە چاوی کامێرای ئێمەوە بە شێوازێکی جیاواز ببینن ئەگەر بە وردی سەرنج بدەن لە ناو چاوی هەر مامەیەک و لە جووڵەی دەستەکانیاندا مێژوویەکی بێدەنگ دەبینن لێڵی ڕووناکییەکە و تاریکی کۆڵانەکان ڕێک وەک ڕاستیی « ژیانی ئەوان وایە » پڕ لە ماندووبوون بەڵام پڕلە هێمنی و ڕەسەنایەتی دەستی ئەو مامانەی ناو ڤیدیۆکە ماچ دەکەم کە ڕەنگە زۆربەیان ئاگایان لە کامێراکەمان نەبووبێت، بەڵام سادەیی ناخیان جوانترین ڕەنگی بەخشی بە دیمەنەکانمان ڕاستە لەم بەیانییەدا زۆر ماندوو بووین بەڵام بۆ تۆمارکردنی ئەم دیمەنە ناوازانە بەڕاستی شایەنی هەموو چرکەیەکی بوو هەرچەندە ئێمە تەنیا گۆشەیەکی بچووکمان لەم دنیایە تۆمار کرد چونکە چیرۆکی ئەم کۆڵانانە و ماندووبوونی ئەم مرۆڤە ڕەسەنانە لە چەند چرکەیەکدا کورت نابێتەوە و قەت تەواو نابێت هەموو بەیانییەک لەگەڵ تیشکی کزدا سەرلەنوێ دەست پێدەکاتەوە لێرە تەنیا ڤیدیۆکەی ئێمە کۆتایی دێت، بەڵام تێکۆشانی بێدەنگی ئەوان تا ئەبەد بەردەوامە .. ڕای ئێوە چیە بۆ ئەم کارە جیاوازە ❗️ ناو بازاڕی سلێمانی ٢٠٢٦ / ٦ /٢٠ لەگەڵ کاکە کۆژینی هاوکارم @kozhin photography 📸
𝖹𝖧𝖨𝖱 𝖠𝖱𝖳𝖮𝖦𝖱𝖠𝖯𝖧𝖸
Region: IQ
Saturday 20 June 2026 17:48:06 GMT
Music
Download
Comments
honya.808 :
🥰🥰تابەتە
2026-06-24 10:43:47
1
hamayyshexa :
hamisha jyauaz❤️❤️❤️🙏🏻
2026-06-20 18:55:09
0
ᗩᒪIOKᗩ ☕︎♪ Following+ :
ro7m🦋🖤
2026-06-20 19:15:03
1
sisa🌸🤍 :
دەستت نەڕزێ ڕەبی خواسەربەرزت کا بەڕاستی بینینی ئەم دیمەنە جوانترین ڤیدۆکانە لەتیک تۆک بینیبێتم بەردەوام بە سەرکەوتوبی🥺🥺🤍
2026-06-27 18:40:49
1
AsHtY :
Jwaniii
2026-06-22 20:07:19
1
shad_.007 :
Mashaala boxot o videot 🖤
2026-07-01 11:04:41
1
🦋 :
Jwani videoka
2026-07-02 02:50:19
2
nvin :
زۆر ئارام بەخشە ئەم ڤیدیوە
2026-06-30 23:28:18
1
Gokyuzum Sin :
تایبەتە
2026-06-23 09:22:22
1
swann🖤♾️ :
❤️🫠
2026-06-22 23:00:29
1
غــوبــار 🎙️ :
🔥
2026-06-20 21:59:09
1
kozhin photography 📸 :
❤️❤️❤️
2026-06-20 20:10:48
1
🦩 :
🥲🔥
2026-06-26 15:34:08
1
KJG💙 :
❤️🔥
2026-06-30 20:09:59
1
Angel_Eyes :
🤍🤍
2026-06-26 19:24:25
1
Bafrin❄️ :
🥹🌸😊
2026-06-30 12:42:17
1
a.s.m.aシ :
🥹🥹
2026-07-02 11:26:43
1
By_Shanazz :
@By_Shanazz: فۆڵۆم بکەن باشترین بابەتەکانی خانمان پۆست ئەکەم
2026-06-28 07:39:44
1
To see more videos from user @zhirayshexa, please go to the Tikwm
homepage.