@lajan.kaka_hama: چارەسەری ترسی کۆمەڵایەتی ترسی کۆمەڵایەتی زۆرجار لەو باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت کە نرخ و بایەخی مرۆڤ پەیوەستە بە قبوڵکردن و پەسەندکردنی خەڵک. بۆیە کاتێک کەسێک دەچێتە ناو دۆخێکی کۆمەڵایەتی، تەنها خەریکی گفتوگۆکردن نییە، بەڵکو هەست دەکات لە تاقیکردنەوەیەکدایە کە دەبێت خۆی بسەلمێنێت و ڕێزی خۆی بپارێزێت. بۆیە لەو کاتەدا، شەرم و دڵەڕاوکێ و ترسی ڕەتکردنەوە دروست دەبن. بۆیە، یەکەم هەنگاو لە چارەسەردا گۆڕینی ئەو بیر و باوەڕانەیە کە مێشک لەسەر خۆی و خەڵکی تر دروستی کردوون. تاک فێردەبێت کە هەڵەکردن بەڵگەی بێنرخی نییە، و ڕەخنەش هەمیشە واتای ڕەتکردنەوە نییە. ئەوەی پێویستە بگۆڕێت تەنها ڕەفتارەکە نییە، بەڵکو ئەو مانەیەیە کە بە ڕەفتارەکان دەدرێت. لە هەمان کاتدا، چارەسەری ترسی کۆمەڵایەتی پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەبەرە لەگەڵ ترسەکە هەیە. چونکە هەر کاتێک مرۆڤ لە دۆخێک ڕادەکات کە لێی دەترسێت، مێشکی فێر دەبێت کە ئەو دۆخە مەترسیدارە. بەڵام کاتێک بەرەبەرە و بە شێوەیەکی ئارام ڕووبەڕووی دەبێتەوە، مێشک فێردەبێت کە زۆربەی ئەو مەترسییانەی چاوەڕوانی دەکرد تەنیا بیرکردنەوەن و ڕوونادەن. هەروەها، فێربوونی شارەزاییە کۆمەڵایەتییەکان گرنگە. زۆرجار کەسێک بەهۆی ترسەوە دوور لە خەڵک ماوەتەوە و دەرفەتی فێربوونی ئەو توانا و لێهاتوویانەی نەبووە. بۆیە ڕاهێنان لەسەر گوێگرتن و گفتوگۆکردن، دەربڕینی بۆچوون و مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە جیاوازەکان، ئەمە وادەکات کە مرۆڤ متمانە بەخۆی زیاد بێت. بەڵام قووڵترین ئاستی چارەسەر لەوەدایە کە مرۆڤ بگاتە ئەو تێگەیشتنە: گرنگی من پێویستی بە پەسەندکردنی هەموو خەڵک نییە. ئەگەر خەڵک حوکمم لەسەر بدەن، ئەگەر هەندێک کەس حەزیان لێم نەبێت، یان ئەگەر هەڵەیەک بکەم، ئەوانە ناسنامە و بەها مرۆییەکەم دیاری ناکەن. #hawler_slemani_dhok_karkuk_hallabja #هەولێر_سلێمانی_دەهۆک_ڕانیه_کەرکوک #viralvideo #tiktok #tiktokvira
lajan Mohammed Othman
Region: IQ
Saturday 20 June 2026 19:50:53 GMT
Music
Download
Comments
🕋کاوانی کۆیی 📚🪶 :
سورەتێ البقرە باشترین حەڵە🤲🥰
2026-06-22 07:40:56
8
M H A M A D :
دەست خۆش
2026-06-21 19:15:35
1
halmat sadq :
دةست خؤش
2026-06-21 05:49:07
1
Martn :
من خەتای خۆم نیە دڵم و هەناسەم یارمەتیم نادەن جێگیر ببم دڵم تەواو نیەو ناڕێکە ئەگەرنا خۆم بەهێزم
2026-06-22 11:11:13
1
Vian :
من له ترسيش نه بيت هه روام دكتوريشم كرد وتى قه لقيه
2026-06-21 10:50:16
3
BILAL RZGAR 123 :
mn hama trsi kamalayati💔
2026-06-22 01:21:16
1
H̷A̷N̷A̷R̷ ♥️" :
@H̷A̷N̷A̷R̷ ♥️":sllaw har yakae lay xoy Aam paijam Aaktiv ka gar Aazet nia 🥺
2026-06-22 02:25:52
1
gardii 🖤 :
Rek 💔
2026-06-22 02:31:33
1
👑 سوزي :
charasar
2026-06-21 19:30:10
1
؟ :
چۆن ترسێکە؟
2026-06-21 14:49:37
1
Sever Barzinjy محامي عام پا :
ترسي ناوي
2026-06-21 10:35:22
1
Zakaria :
چی دەربارەی زمان گرتن ؟ ژیانی تێک دامە؟
2026-06-21 21:42:49
1
گە شتیار :
🥰🥰🥰
2026-06-21 21:43:40
1
sangarazad71 :
❤️❤️❤️❤️
2026-06-20 22:32:48
1
To see more videos from user @lajan.kaka_hama, please go to the Tikwm
homepage.