@qarajawa11: برادەرێكمان هەبوو زۆری حەز لە كچێك بوو ئێتر وای لێ هاتبوو بەس حەرەسی پرسگە مابوو پێی بزانێ حەیایی خۆی بردبوو ڕۆژێك وتمان كاكە كە ئەمە حاڵ و وەزعتە بۆ ناچی بە كچە بڵێیت و بچیتە داوای ؟ وتی ئاخر من ڕاستە سەیارەم هەیە بەس بەخوا خانووم نیە ئیشیشم هەیە بەس ئیشەكەم حەزەكەم شتێكی باشتر بێ ئینجا پێی ئەڵێم جا گەورەترین تەڵەی ژیان ئەوەیە چاوەڕێ بکەیت هەموو شتێک ١٠٠٪ تەواو بێت پاشان دەست پێ بکەیت. چاوەڕێی ساتێکی (نموونەیی)مەبە چونکە ئەو ساتە هەرگیز نایەت. دەست پێ بکە کاتێک کە نوقسانیت چونکە ئامادەبوونی تەواو (ئەنجامی)دەستپێکردنە نەک «مەرجی» دەستپێکردن. دەست پێ بکە لەکاتێکدا ٪١٠٠ ئامادە نیت. کێشەی زۆرێک لە گەنجان ئەوەیە وا ئەزانن ژیان وەک شانۆگەرییەکە کە ئەبێت هەموو دیکۆر و پۆشاک و دەقەکان تەواو بن ئینجا پەردە لاببرێت بەڵام ژیان ڕێک وەک (جەنگ) وایە تۆ لە ناوەڕاستی جەنگەکەیا فێر ئەبیت چۆن شمشێرەکەت بەکاربهێنیت. ئەو کەسەی چاوەڕێی ساتێکی بێ کەموکوڕی ئەکات تەنها کاتی خۆی ئەکوژێت. پیاوی بەرز ئەو کەسەیە کە لەناو تەمومژا هەنگاو دەنێت چونکە دەزانێت تەنها بە ڕۆیشتن ڕێگاکە ڕوون دەبێتەوە. زانین لە ناو (ئەزموون)دایە نەک لە ناو خەیاڵ ئامادە بوونی تەواو دوای دەست پێ کردن بەدەست یەت نەک پێش دەست پێ کردن. تۆ هەتا نەچیتە ناو بازاڕەوە فێری بازرگانی نابیت هەتا یەکەم (شکست)نەچێژیت فێری سەرکەوتن نابیت. مێشک وەک ماسولکە وایە تەنها لەژێر فشاری (کردار)دا گەشە ئەکات. ئەگەر بە نوقسانی دەستت پێ نەکرد دڵنیابە بە کامڵیش هەرگیز دەست پێ ناکەیت چونکە کاتێک هەموو کەرەستەکانت بۆ ئامادە دەبێت ترسەکەت هێندە گەورە بووە کە نایەڵێت بجوڵێیت.(بیرمە خۆم لە سەرەتایی ٢٠ كانی تەمەنم زۆر بە ئاسانی ئەقڵم دنیایەك كچی ئەگرت بۆ زەواج بیرمە مامۆستایەكی متەبیقەمان هەبوو جارێك پێی وتم سێری ئەوەی تەنیشتت بكەیت سفرت ئەیەمێ منیش بە لازۆم وت لازۆ یەكجاری تر وام پێ بڵێتەوە وەڵای ئەچمە داوای كەچی ئێستا ترسەكە هێندە زۆر بووە دوای ڕەحمی خودا مەگەر شەقی ماڵەوە ئەگینا هێز نیە ئەو قومارەم پێ بكات لەهەمان كات برادەرێكمان هەیە برایەكی ٣٣ ساڵی هەیە بۆ ئەوەی ئەو غیرەت بیگرێ وتیان ژن بۆ تۆ ئەیەنین ماڵت نەشێوێ یەكسەر بەیانیەكی ژن حازر بوو ئەمیش ڕازی بوو ! جا بۆیە دووبارەی ئەكەینەوە ئەگەر بە نوقسانی دەستت پێ نەکرد دڵنیابە بە کامڵیش هەرگیز دەست پێ ناکەیت چونکە کاتێک هەموو کەرەستەکانت بۆ ئامادە دەبێت ترسەکەت هێندە گەورە بووە کە نایەڵێت بجوڵێیت بەنموونە:- ئەگەر بەیانییەکی زستان بێت و تەمومژێکی خەست ڕێگاکەی داپۆشیبێت تۆ ناتوانیت لەبەر دەرگای ماڵەکەتەوە (کۆتایی ڕێگاکە) ببێنیت. ئەگەر پیاوێک بڵێ: (من ناڕۆم تا تەواوی ڕێگاکە ڕوون نەبێتەوە) ئەو هەرگیز ناگاتە ئامانج. سیستەمی ژیان وەک (لایت)ی سەیارە وایە تەنها ٢٠ مەترت بۆ ڕوون ئەکاتەوە. کاتێک ٢٠ مەترەکە ئەڕۆیت ٢٠ مەتری تری بۆ ڕوون ئەبێتەوە. جا ئەم نموویەپەیوەندی بە بابەتەكەی ئێمەوە هەیە: ئامادەبوونی ١٠٠٪ بوونی نییە تۆ تەنها بە ڕۆیشتن لەناو تەمومژەکەدا دەتوانیت ڕێگاکە بدۆزیتەوە. وەستان بەدیار تەمومژەکەوە تەنها ساردت دەکاتەوە لە ڕۆشتن. هیچ کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی لە جیهاندا (وەک ئەپڵ یان مایکرۆسۆفت) چاوەڕێ ناکەن تا بەرنامەکەیان ٪١٠٠ بێ کێشە بێت ئینجا بڵاوی بکەنەوە. ئەوان وەشانێک (Version 1.0) بڵاو ئەکەنەوە کە دەزانن کێشەی تێدایە پاشان لە ڕێگەی کارکردنی خەڵک و دەرکەوتنی هەڵەکانەوە «ئەپدێت»ی ئەکەن و چاکی ئەكەن. ژیانی تۆش پێویستی بە (وەشانی یەکەم)هەیە تەنانەت ئەگەر پڕ بێت لە هەڵە. ئەوەی دەیەوێت وەشانی یەکەمی ژیانی ٪١٠٠ بێ هەڵە بێت وەک ئەوە وایە بیەوێت مۆبایلێک دروست بکات کە پێویستی بە ئەپدێت نەبێت ئەمە تەنها بیانوویەكە بۆ دەست پێ نەكردن پیاوی بەرز ئەو کەسەیە کە تێدەگات {نوقسانی} دوژمنی ئەو نییە بەڵکو دەروازەیەکە بۆ گەورەبوون ئەگەر ئەمڕۆ بەو کەرەستانەی لە دەستتدایە نەجوڵایت سبەینێش کە کەرەستەکانت زیاتر بوون تەنها «ترسەکەت» گەورەتر دەبێ مۆمی ژیانت بە دیار وەهمی کامڵبوونەوە مەسووتێنە بڕۆ ناو تەمومژەکە سواری سەیارەكە ببە و تەنها بڕۆ... ڕووناکی لەناو ڕێگاکەدا چاوەڕێتە نەک لەسەر کورسیی چاوەڕوانی. ڕووناکی بۆ ئەو سایەقانەیە‌ کە دەڕۆن نەک بۆ ئەوانەی بەدیار تاریکییەوە وەستاون #قەرەجاوا

قەرەجاوا
قەرەجاوا
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 20 June 2026 21:03:43 GMT
2454
130
9
37

Music

Download

Comments

zarda644
zarda644 :
جَزَاكَ اللّٰهُ خَيْرَا شازە
2026-06-21 03:26:53
0
ahmed_shekhany
𝗔𝗴𝗵𝗮⚜️ :
بەڕاستی جێگەی شانازیت♥️🌹
2026-06-20 21:06:25
3
idres.duski
idres_duski :
پوست 🔥 دەست خوش
2026-06-20 22:21:14
0
miraaakurd
miraaakurd :
🖤
2026-06-20 21:23:11
1
saed_qutb
سەید_قوتب :
🌹
2026-06-20 21:21:08
1
m.1.6.a.4
Miran :
🌸🌸🌸🌸🌸
2026-06-20 21:33:42
0
sarkawtayuob
SARKAWT AYUOB :
💐🤍
2026-06-20 22:52:28
0
aram.sabir12
ARAM :
❤️❤️👏👏
2026-06-21 02:45:31
0
mmhajr90
MHAJR :
♥️
2026-06-21 02:52:56
0
To see more videos from user @qarajawa11, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About