@qarajawa11: پێشبینی چێژ لە داهاتوو چێژی ئێستات و داهاتوشت ئەكوژێت مناڵ بووم پلەیستەیشن یەكێكم كڕیبوو زۆر دڵخۆش بووم بەلام ڕۆژێك بیستم پلەیستێشن ٢ هاتووە ئەو ئەوەندە پێشكەوتوە كە لەناو یاریەكە پۆلیس دوات ئەكەوێت ئەتوانی دابەزیت لەسەیارە ( ئەم شتە بە پلەیستێشن یەك نە ئەكرا ) ئیتر لەدوای بیستنی ئەو قسەیە ڕۆژ بە ڕۆژ چێژم لە پلێستێشنەكەی خۆم كەمی ئەكرد و چێژم زۆر كەمتر لێ ئەبینی تا وایی لێ هات بەردەوام بیرم لەوە ئەكردە گەر پلەی دوویەك بكڕم ئەبێ چەند خۆشبێت ئیتر هەرگیز ناچمە كۆڵان هەر یاری پێ ئەكەم دەی هەرچی بوو كڕیم ڕۆژێك و دوان یاریم پێكرد دواتر هەستم بەوە كرد هەربەڕاستی ئەم پلەی دووە هێندەش خۆش نیە كەمن پێم وابوو ڕاستی خۆشبوو بەڵام لە ئاستی چاوەڕوانی من نەبوو من هێندەم لە مێشكی خۆم گەورەم كردبوو كاتێك پێی گەشتم بۆم دەركەوت بەڕاستی ئەم لە ئاستی چاوەروانی بیركردنەوەكانی من نەبوو بۆیە لەبری چێژ بەڕاستی تووشی بێ هیوایی كردم ئینسان كاتێك پێی وایە گەشتن بە فلان شت زۆر دلخۆشی ئەكات و پێی ئەگات و بەو جۆرە نیە ئیدی تووشی بێ هیوایی ئەبێت ! ئەمە تەنانەت بۆ زەواج بۆ زانكۆ بۆ هەموو كایەكانی كە قەرارە لە داهاتوو تووشمان بێت ڕاستە ١٢ سال ئەخوێنی شتێك ئەكەنە مێشكت كە زانكۆ زۆر خۆش و پڕ چێژە بەلام كاتێك ئەگەیت بە زانكۆ بەلێ ڕاستە زانكۆ خۆشە بەلام هەرگیز وەك ئەوەنەبوو كە باسیان ئەكرد لە ئاستی تموح و پێشبینی تۆدا نیە بگرە سێرەكەی قۆناغی ئامادەیی زۆر لە زانكۆ خۆشترە ! یەكێك لە پێگەشتنە هەر ترسناكەكان پێگەشتنە بە زەواج ڕۆژانە گوێبیستی ئەوە ئەبیت فڵان دووكەس كە چەند یەكیان خۆشەویست بەیەك گەشتن بەڵام ئێستا وا جیا ئەبنەوە ! زۆر سەیرە ئاخر چۆن ئەوو دووكەسەیی بۆ یەك ئەمردن ئێستا لێك جیا ئەبنەوە كە پێك گەشتوون باسەكە ئەوەیە بەشێك لە ئێمە چاوەڕوانی زیاتر لە داهاتوو ئەكەین كوڕێك كە كچێكی خۆشەوێت یان بە پێچەوانەوە لا ئیرادی تۆ ئەم كەسەت لە مێشكی خۆت لا زۆر گەورەتر ئەبێت لە حەجمی خۆی وە بەتایبەتر كاتێك كەسی بەرامبەر بە ئاسانی تەسلیمت نابێت و پێت ڕازی نابێ تۆ زۆر زیاتر و زیاتر ئەم كەسەت لا گەورە ئەبێت بەڵام كاتێك پێی ئەگەیت سێرەكەی بەڕاستی ئەم كچە ئەوەندەش پێرفێكت و كامڵ نەبوو كە پێت وابوو سێرەكەی بۆڵە بۆڵی هەیە كێشە و سەرئێشەیی هەیە دایكت ڕەخنەیەكی گرتوە ئەم یەت بۆڵە بۆڵ بەسەر تۆیا ئەكات تۆیەك كە چاوەڕوانی زۆر گەورەت بۆ زەواج هەبووە پێت وابووە زەواج زۆر خۆشە پڕە لە ئارامی پڕە لەسەفرە گەڕان وەك ڤڵۆگەرەكانی ئینستا ئیدی تووشی بێ هیواییی ئەبیت بێ ئاگا لەوە نمایشی ڤڵۆگەرەكانی ئینستا وەك شانۆگەریەكە تەنا بەشە خۆشەكەی پیشانی تۆ ئەیەن بەڕاستی نابێت هیچ كام لە هیواو خۆشیەكانی حەزمان لێیە زۆر گەورەیی بكەین و زۆر چاوەڕوانی لێ بكەین تا تووشی بێ هیوایمان نەكات وا سێری زەواج بكەین ئەمە پڕۆسەیەكی قورسی پڕ ئاڵانگاری بەرزی نزمی و نشێویە وا سێری بكەین بەڕاستی زەواج پێویستیە نەك ڕێگایەك بۆخۆشی سەفرە و گەڕان تۆ كە شوو ئەكەیت شوو بە گلیندایزەر ناكەیت تا بتوانێ هەموو شەوێ بت گەڕێنێ و ئەوەی لە ماڵ باوكت پێی نەگەشتی ئەم مێردەت بۆت بكات تۆش كە ژن ئەیەنی ئەبێ لات ڕوون بێ زۆر بە باشی تێ بگەیت كە ئافرەت هەر ئافرەتە ! ئافرەت نیە سەرئێشەی نەبێ بۆڵ بۆڵ و وتی وتێ نەبێ تەنانەت دایكیش كە لەبەرچاوت وەك فریشتەیە گەر ئێستاش نەبێ لەداهاتوو بۆڵە بۆڵ سەر ئێشەی هەبووە بۆ باوكت بەڵام ئەوە تۆیت ئەونە دایكتت خۆشەوێت پێت وایە نا دایك و خوشكی خۆت فریشەتن و بۆڵە بۆڵ كێشەیان نیە بۆیە ئەبێ بگەڕێینەوە بۆ توراسی پێشینانمان كە بەڕاستی ئێمە هاتووین لەم ژیانە كاتیە نەفس ڕابێنین بە خۆشی و ناخۆشی نەك كوێرانە پێمان وابێ ئێمە هاتووین هەر خۆشی بچێژین ! نا ناخۆشیش بەشێكە لە ژیان ئەو كەسەیی بیەوێت تەنها خۆشی ببینێ لەم ژیانە وەك كەسێك وایە كە بیەوێت پێچەوانەی شەپۆلی ئاو مەلە بكات كەڕوونە جگە لە هیلاكی هیچی تری بۆ نامێنێتەوە بەلام كەسێك كە تێ ئەگات ناخۆشیەكانیش كە ڕووی تێ ئەكەن بەشێكە لە ژیان بەڕاستی وەك كەسێكە كە لەگەڵ شەپۆلی ئاوەكە ئەڕوات هێزی خۆی لەوەیا سەرف ئەكات چۆن لە نزیكترین كەنار دەس بگرێت بە دارێكە و نەجاتی بێت لەم شەپۆلە توندە بێ بەزەییە قەرار نیە كەس تا سەر لە خۆشیا بێت كەسیش تاسەر لە ناخۆشیا بێت قبول كردنی هەردووكی حیكمەتی ئارامییە #قەرەجاوا
قەرەجاوا
Region: IQ
Sunday 21 June 2026 21:52:44 GMT
Music
Download
Comments
sza_1 :
بژیت پیاوی ئاقڵ🤍
2026-06-24 16:19:48
2
✪ جیهان بینی :
2026-06-25 20:33:41
0
Maily’m :
2026-06-22 10:41:57
0
Rahel omer kaka abdulla👑 :
ئەم وشە ئاڵتونیانە❤️❤️
2026-06-25 11:18:58
0
виллаин :
شایەنی ڕێزی تایبەتی 👏❤️
2026-06-22 06:00:04
0
زانـــــکـــۆ :
زۆر ڕاستە دەست خۆش
2026-06-22 07:27:46
0
Dαℓүα🖤 :
qsakant zor jwann barasty gawhar w zern har bmenit 🌸🤍
2026-06-22 01:30:32
0
SAHDE MAHAMAD :
allah🥰
2026-06-26 11:21:18
0
عفان هه ورامى :
دەستان خۆشبێت
2026-06-23 15:24:13
0
‘’🤍زاکـــــە’’ :
سلاو لە قەرەجاواش وتەکانت زۆر جوانن دەستخۆش🥰
2026-06-21 23:00:58
3
Bahra :
ده س خؤش🥰
2026-06-22 12:18:42
0
zhyar :
بژیت ،دەستەکانت خۆش قەرەجاوا🥰
2026-06-22 08:52:10
0
Saywan; :
گەوهەرن قسەکانت🥰🥰
2026-06-21 22:38:18
0
b4len_j :
کورە تۆ زۆر زوو ئەمری چونکە زۆر ئاقڵی♥️
2026-06-22 05:46:23
19
⊰𝐍𝐀𝐌𝐎⊱ :
نموونەت زۆر بێت🌸
2026-06-22 15:22:50
0
Hunar🖤 :
وایە من کتێب ناخوێنمەوە بەڵام تا ئێستە پۆستێکی تۆم تێ نەپەڕاندوە نەی خوێنمەوە سەرکەوتوبی🌹
2026-06-22 08:04:54
2
Sino harki :
مەسەلەكە بێ پارەییە
2026-06-22 10:05:31
0
🌙 :
ماشاءاللە
مرۆڤی تێگەیشتوو قسەکانت بە ئاڵتوون بنووسرێنەوە هێشتان هەر کەمە 👏
2026-07-01 16:56:46
1
كـوردا1 :
Bzhit jwant wttt
2026-06-22 11:46:00
0
𝑀.𝒽.𝐻⚜️ :
قسەکانت💎💔
2026-06-22 12:15:06
0
mohammedstar752 :
دەست خۆش قسەی حەق دەبی ئاوا بگوترێ
2026-07-03 10:48:13
0
Hamay Sabah :
ئافەرم قەرەجاوا بۆ خۆت و ئینتاجت💙👍
2026-06-22 08:51:57
0
🪩DANIAL.ّدانياڵ🪩 :
Bzhi kaka gyan 🥰
2026-06-22 16:43:40
0
🦢’ :
Wak hamisha nosinaka taibat boo✨
2026-06-21 22:08:32
0
To see more videos from user @qarajawa11, please go to the Tikwm
homepage.