@cherok67: #koya ئەگەر دایکت لێی پرسیت قیبلەی عەشق چۆن تێکدەچێت و پیاوێکی چیا ئاسا چۆن لە پێناو کچێکدا بەرماڵی دڵی خوێناوی دەبێت؟ بێدەنگ مەبە و ڕێک سەیری ناو چاوەکانی بکە و پێی بڵێ دایە کچەکەت پشتی پیاوێکی وای شکاند و هەیبەتی کابرایەکی وای زەلیل کرد کە لە تەواوی ژیانیدا تەنها یەک ئاواتی هەبوو ئەویش گەیشتن بوو بە من، پێی بڵێ من وازم لە کەسێک هێنا کە لە هەموو نوێژەکانیدا کاتێک سەری دەخستە سەر سجود و بە گریانەوە دەپاڕایەوە تەنها ناوی منی دەهێنا و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە منی لە خودا دەویست، پێی بڵێ دایە کچەکەت دڵێکی وام سارد کردەوە و زیندەبەچاڵم کرد کە نزا و هاوارەکانی گەیشتبوونە حەوت تەبەکەی ئاسمان بەڵام کچەکەت بە بێوەفایی و ڕۆشتنی ناڕەوای خۆی هەموو هیوا و عەشق و گەنجێتی ئەو کوڕەی خەڵتانی خوێن کرد و بۆ هەمیشە لە ناو تەمێکی تاریکدا لە گۆڕ نا، پێی بڵێ من بوومە هۆکاری ئەوەی پیاوێک لە نیوەشەودا لە داخی بێوەفایی و غەدری من ئەژنۆکانی خەم لەباوەش بگرێت و بە دەم سووتانی ناخیەوە بە کوڵ بگریت و گلەیی لە تالع و بەختی ڕەشی خۆی بکات، پێی بڵێ من ئەو دوعایانەم سووتاند و سووکایەتیم پێکرد کە بە پاکی ناخ و بە دڵێکی بێگەرد و لەسەر بەرماڵی عیبادەت دەکران، ئێستا بڕۆ و هەموو ئەمانەی پێ بڵێ بەڵام ئەوەش بە دایکت بڵێ کە ئەو کوڕە ئیتر ناتوانێت وەک جاران بەرماڵ ڕاخات و بە ئومێدەوە ڕووبکاتە ئاسمان چونکە کچەکەت وای لێکردووە بڕوای بە دادپەروەریی دنیا و بە چاکبوونی برینەکانی نەمێنێت، بڵێ من تەواوی تەمەن و پاشەڕۆژ و عەهد و پەیمانی ئەوم سوتاند و ئێستا ئەو لە جیهانێکی تاریک و پڕ لە تەنیاییدا بە تەنها و بێکەس جێماوە، پێی بڵێ کچەکەت دڵێکی وا پاکی شکاند کە سزاکەی لای خودا زۆر گەورەیە و لە هیچ یاسایەکی دنیادا چاکبوونەوەی نییە، بڵێ من لەباتی عەشق خەنجەرم لە متمانەی دا و پیاوەتیم لە چاویدا ناشت و هەموو پێکەنینەکانیم لێ دزی، پێی بڵێ دایە من بووم بە داڕوخانی ئیمپراتۆریەتی پیاوێک کە شانازی بە عەشقی منەوە دەکرد بەڵام من لە نیوەی ڕێگا پشتی کابرایەکم دا لە عەرد کە هەموو هێزی خۆی بۆ پاڵپشتی من کۆکردبووەوە، ئێستا نە من هی ئەوم و نە ئەویش چیتر ئەو کوڕەی جارانە کە بە زەردەخەنە و شانازییەوە بەرەو ڕووی ژیان بڕوات چونکە کچەکەت بوو بە هۆکاری کەمئەندام بوونی ڕۆحی و مردنی دڵی بۆ هەتا هەتایە و برینێکی وات لە ناخیدا جێهێشتووە کە مەرگیش ناتوانێت کۆتایی پێ بهێنێت. 💔

حــاجــی🎖️
حــاجــی🎖️
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 21 June 2026 22:30:19 GMT
61383
2495
37
321

Music

Download

Comments

didar_b100
ڕەشە”🖤 :
بەڕاستی ئەو پۆستە جوانە دەست خۆش👏🏿♥️ئەوجا بۆ ڕیپۆست🤩🔃
2026-06-22 09:38:26
5
jafarjabar743
𝑵𝑶𝑻𝑯𝑰𝑵𝑮💔🇬🇧 :
💔This Post Talk About 💔😍 Me
2026-06-23 06:42:49
1
zakaa.26
‘’🤍زاکـــــە’’ :
💔
2026-06-22 22:05:59
1
shix.malik228
ℳᎯℒℐᏦ 𓆩🖤⃤𓆪. :
سەلام وەحلیکوم برام تخوا کۆپی 💔
2026-06-22 14:33:27
2
ayadmarwansofiali
Ayad Marwan Sofi Ali :
2026-06-22 23:03:50
1
yuns.edris
یونس🩶 :
2026-06-22 18:23:30
1
octobee_r01
❤. :
bo kas nabu du3a bo ema bka☹️🥰
2026-06-22 16:18:48
4
gasha_a1
gasha_a1 :
Copy Haya؟😍💔
2026-06-21 22:53:03
1
vx.ha.ma
Ham.a_ :
2026-06-22 13:43:42
1
cccchhh.510
𝐂𝐡𝐲𝐚⚜️. :
💔..
2026-06-23 00:28:36
1
shwana_gyan
shwana_gyan. :
.💔🩶
2026-06-23 22:51:01
0
To see more videos from user @cherok67, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About