@halmat.kurdistan: لەبیرمە کاتێک مندال بووم ئەوکاتانەی سالی ٢٠١٦ و ١٧ و ١٨ەکان کاتێک تۆ یاریت هەبوو پر بە دل و بە تامەزرۆیی دادەنیشتم بەدیار گەمەکان و چاوەکانم دەگەشانەوە کاتێک تۆپ دەهات بن پێەکانت بە جولە سەحراویەکانت و برینە سەختەکانت و موشەکە نازدارەکانت هەلدەستامەوە سەر پێ بۆ ئەوەی پر بەدل ئاهنگ بۆ تۆ بگێرم و لە خۆشیان هاوار بکەم رۆژ بە رۆژ تامەزرۆی یاریکردنت ئەبووم وام لێهات بو کاتێک باسی تۆپی پیان کردبا دەموت تەنها تۆی لەناو جیهانی وەرزشی بوو بەهۆی تۆوە تۆپی پێ بوە خەونێکی مندالیم بوە وە وات کرد بۆ هەمیشە تۆپی پێم خۆشبوێت. بەبیرمە وابزانم ٣-٤-٢٠١٨ بوو شەوتی دووەم و دەقەی ٦٠ستەکان بوو ئەوکاتەی هەموو شەوتەکە بو بەپێوە بووم وەک ئەوەی دەمزانی شتێگی گەورە ئەنجام دەدەی لەو کاتەی کارڤاخال تۆپێکی هەوای بۆ ناردی هەستایە دەبلێۆو تۆری گۆلی بوفۆنت هەژاند ئەو کات نەک هەر من و بوفۆن بەلکوو تەواوی جیهانت بەو گۆلە شۆک کرد. هەموومان بە دوژمن و دۆست هەستاینە سەر پێ و چەپلە بارانمان کردی. بەس هاندەرەکانی تۆ ئەزانن تۆ چەنێکت چەشتووە تا بگەی بەو هەموو شتە. بۆ جارێکش ژیان لە بەرژەوەندی تۆ بریاری نەدا مێژوو شاهێدە کەتۆ هیچ شانسێکت نیە و هەمیشە دژی شانس رادەوستای و شەری بەدبەختی ژیانت ئەکرد زۆر جار چۆکت بە بەدبەخت دادا و زۆر جاریش بەدبەختی چۆکی بەتۆ دائەدا بەلام هەرگیز نەیتوانی بتوەستێنیت لەو هەولدانانە. تۆ بۆ هەمیشە لەناو دلی من و هەر هاندەرێکی کرستیانۆ ئەمێنیوە دوای تۆ لێم حەرام بێت ئەگەر بۆ یەک جاریش پشتی هەر هەلبژاردەیەک بگرم تەنانەت هەلبژاردەکەی خۆشت. مێژوو شاهێدە تۆ هیچ شەرمێکت بەرامبەر مەحال نیە و دژایەتی هەموو جۆرە خۆبەدەستەوەدانێک ئەکەی ئاییییی ئەوانەی رێگات سەخت دەکەن فەقەت خۆیان بەدبەخت دەکەن، لەبیرمە کاتێک بێژەرەکان لەبیریان دەکرد بێژەرن وەک فارس عوز: دەیوت بەنەفرەت بیت کرستیانۆ دلە بچووکەکەی من بەرگەی ئەمە نەگرێت حفیظ دراجی: خەتیرە یا رۆنالدۆ رۆنالدۆ یا کەبیر -------- وە باسی ئەوەت کردبوو نزیکی لەوەی کۆتای بە کاروانی وەرزشت بینیت ئایی بۆ ئەو کاتەی هیچ کەسێک نایاوێت ببینێت بەردەوامبە یا کرستیانۆ یاریگاکان دلخۆشن بە هەبوونت بەردەوامبە پێت وایە دەرۆی و رۆشتنت وەک هەموو ئەوانی ترە؟ هەلەی یا کرستیانۆۆ رۆشتنی تۆ دەبێتە گەورەترین زیان بۆ تۆپی پێ وە تۆپی پێ دەست دەکات بە گریان یا رۆنالدۆۆۆۆۆۆ. دەمەوێت بلێم هیوادارم ژیان هێندە بەرۆکت نەگەریت بۆ یەکەمین جار لەگەل تۆبێت و بەیەکەوە ئاهانگی بردنەوەی مۆندیال بگرێن و هیچ نەبێت ئەمجارە بێ شانسیەکەت سەرەکەی تۆ نەخوات و لەگەل تۆبێت لە کۆتایشدا دەلێم ئەگەر خۆشویستنی تۆ تاوان بێت مێژوو شاهێد بێت من گەورەترین تاوانبارم یا رۆنالدۆۆۆۆۆۆۆۆ چەند بنووسم تەواو نابێت لەو خۆشەویستیەی بۆتۆم هەیە.❤️ #kurdistan #fyp
Halmat
Region: IQ
Monday 22 June 2026 10:30:18 GMT
Music
Download
Comments
R :
❤️❤️❤️
2026-06-22 12:17:33
0
halgurd :
❤️❤️
2026-06-22 18:35:54
0
To see more videos from user @halmat.kurdistan, please go to the Tikwm
homepage.