@user5680808124826: So beautiful 😍 #tumbler #fyp #tiktokshop

Auto Charm Co
Auto Charm Co
Open In TikTok:
Region: US
Monday 22 June 2026 13:50:39 GMT
10
1
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @user5680808124826, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

چای خانە ئەو شوێنەی کە تەم و مژی دووکەڵی جگەرە و بۆنی چای خەست تێکەڵ بە دەنگی پێکدادانی کەوچک و پیاڵەکان بووە. لەسەر کورسییە دارینەکان، چەند کەسێک دانیشتوون کە هەریەکەیان جیهانێک لە کێشە لە پشت چاوەکانیانەوە شاراوەتەوە کەسێکیان لە گۆشەیەکدا بە تەنها دانیشتووە و سەیری ناو پیاڵە چایەکەی دەکات. ئەو گیرۆدەی قەرزێکی زۆر بووە و نازانێت چۆن مانگی داهاتوو کرێی خانوو بدات، هەموو دەنگەدەنگی چایخانەکە لای ئەو وەک بێدەنگییەکی قورس وایە. دانەیەکی،تر لەولاوە بەردەوام سەیری مۆبایلەکەی دەکات و دەستەکانی دەلەرزن. ئەو چاوەڕێی تەلەفۆنێکە سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی دایکی، هەر چرکەیەک کە تێدەپەڕێت وەک ساڵێک لەسەر دڵی کێشراوە. ​ئەوەشی چای زۆر دەخواتەوە گەنجێکی بێکارە و بڕوانامەکەی لەناو جانتاکەیدایە. ئەمڕۆ لە سێ چاوپێکەوتنی کار ڕەتکراوەتەوە و ئێستا لێرە دانیشتووە تەنها بۆ ئەوەی ڕووی نەبێت بەو دەستەخاڵییەوە بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی. گەنجە تازە پێگەشتوەکانیش بەدەم چای خواردنەوەدا جگەرەکانیان دادەگیرسێن، لەگەڵ هەمو نەفەسێک لە دوکەڵاکەدا ئەو کچەیان دێتەوە یاد کە بەهۆی نەبونیەوە نەیان توانی بیکەنە هاوژینی خۆیان. ​لەنێوان هەموو ئەم خەمانەدا، چایچییەکە بە پێکەنینێکی ساردەوە پیاڵەکان پڕ دەکاتەوە، بێ ئەوەی بزانێت ئەم چایە بۆ هەندێکیان تەنها کات بەسەربردن نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ هەڵمژینی هەناسەیەکی قووڵ پێش ئەوەی دووبارە ڕووبەڕووی شەپۆلی کێشەکانیان ببنەوە.                                 #جەمال_غەمبار #ئەردەلان_بەکر #musically #قاوە #artist

About